چوارچێوەی ئاماژەپێدان
ڕواڵەت
(لە چوارچێوەی ئاماژەەوە ڕەوانە کراوە)
یەک چوارچێوەی ئاماژەپێدان لە فیزیکدا، ئاماژە دەکا بە یەک دەزگای پۆوتان یان یەک کۆمەڵە تەوەرە کە لە ئەندەروونی ئەوەوە شوێن و ئاراستە و ئەوتر تایبەتمەندییەکانی شتەکان پێوانە دەکرێن.
بۆ نموونە، دوو کەس لە بەرچاو بگرن کە ڕووبەڕووی یەکتر لە ئەمبەر و ئەوبەری شەقامێکی لە باکوورەوە بۆ باشوور کێشراو، ڕاوەستاون. وێنەکە تواشا بکە. ئۆتۆمبیلێک کە بەرەو باشوور دەڕوا، بە شەقامەکەدا تێدەپەڕێ. بۆ ئەو کەسەی کە ڕووی لە ڕۆژھەڵاتە، ئۆتۆمبیلەکە خەریکە بەرەو ڕاست دەڕوا. بەڵام، بۆ ئەو کەسەی کە ڕووی لە ڕۆژاوایە، ئۆتۆمبیلەکە خەریکە بەرەو چەپ دەڕوا. ھۆی ئەم ناکۆکییە ئەوەیە کە دوو کەسەکە لە دوو چوارچێوەی جیاواز بۆ ئاماژەکردن بە ئۆتۆمبیلەکە کەڵک وەردەگرن و ھەر کامەیان لە چوارچێوەیەکەوە دەڕواننە جووڵەی ئۆتۆمبیلەکە.
ئەمانەش سەیر بکە
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چوارچێوەی ئاماژەپێدان تێدایە. |