بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵتە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بارستەوە ڕەوانە کراوە)

کۆمەڵتە تایبەتمەندیی زاتیی ھەموو تەنێکی فیزیکییە. لە نیووتنەوە ھەتا دۆزینەوەی ئەتۆمەکان و پارچۆلکەکانی تر، کۆمەڵتە بە چەندایەتیی ماددە (quantity of matter) وتراوە، یانی ئەو بڕە ماددەیە کە لە تەنێکدا خڕ بووەتەوە، یا ئەو ماددەیەی کراوە بە سەر یەکا تا ئەو تەنە دروست ببێ. ئەمەش بەستراوە بە چڕیی تەنەکە و قەوارەیەوە: تەن ھەتا قەوارەی زلتر بێ و، ھەتا پڕتر و چڕتر بێ، ماددەی زیاترێکی لە خۆیدا ھەڵگرتووە.[١] ئەمڕۆژە لە فیزیکی پارچۆلکەکاندا ئەوە دەرکەتووە کە ئەتۆمە جیاجیاکان و پارچۆلکە سەرەتایییە جیاجیاکان سەرەڕای ئەوە کە ماددەکەیان بە پێی تیۆری بە قەد یەکترە، بەڵام کۆمەڵتەی جیاوازیان ھەیە. کۆمەڵتە لە فیزیکی نوێدا خاوەنی چەندین پێناسەیە کە بە ھاوسەنگی یەکتر دادەنرێن. پێناسە ئەزموونییەکەی دەڵێ کۆمەڵتە ڕادەی خۆڕاگریی تەنە لە ھەمبەر تاوھەڵگرتندا ئەو کاتەی کە ھێزێک کاری تێ دەکا. بە واتایەکی تر، ئەندازەی خاووخلیچک بوونی تەنە. ھەروەھا، ھەرچی کۆمەڵتەی تەنێک زیاتر بێ، قەوەتی ئەو تەنە بۆ ڕاکێشانی تەنەکانی تر زیاترە.

یەکەی پێوانی کۆمەڵتە لە سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکاندا کیلۆگرامە. خەڵکی ئاسایی کیلۆگرام بە یەکەی کێش دەزانن. بەڵام، لە فیزیکدا کۆمەڵتە و کێش جیاوازن. ھەرچەند، بۆ دیاریکردنی ئەندازەی کۆمەڵتە، لە باتیی بەکارھێنانی تەرازووی دووتا و بەراوردی لەگەڵ کۆمەڵتەی سەنگەکان، ئەغڵەب، تەرازووی فەنەری بە کار دەبرێ و تەنەکەی پێ دەکێشرێ (کێشی دەپێورێ). کێشی تەن لەسەر مانگ، لەبەر بچووکتر بوونی ھێزی ڕاکێشانی مانگ، کەمترە لە کێشی لەسەر زەوی، کەچی تەنەکە لەسەر ھەردووکیان ھەمان کۆمەڵتەی ھەیە. کێش ھێزە؛ لە دەرەوە بە تەن دەگات و کاری تێ دەکا. بەڵام کۆمەڵتە تایبەتمەندیی خودی تەنە و لێی دانابڕێ.[٢]

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. نیووتن، ئیسحاق. بنەواشەگەلی ماتماتیکیی فەلسەفەی سروشتی (بە فارسی). لەلایەن شیخ باقری، بھنام وەرگێڕدراوە. نشر نی. لاپەڕە ٢٥.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. «Mass | Definition, Units, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٥. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.