لێدوانی دەروازە:فیزیک

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ووشەی فیزیا ناوی تەوای ئەم دەرازەیەیە نەک فیزیک. ووشەی فیزیک لە فارسی و چەند زمانێکی تر وەرگیراوە و کوردی نیە. گەر تەنانەت ووشەی فیزیا ناڕاستیش بێت تازە نابێ بگۆڕدرێ چونکە بە فەرمی لە پەرتۆکە دەرسیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق (کوردستانی باشور) ئەم ناوە بەکار هاتوە. لەگەڵ ئەمەشدا ناوی فیزیک ناوێکی گشتی نیە و هەر نەتەوەیەک بە جۆرێک دەردەبڕێت. کەواتە ئێمەش مافی خۆمانە چۆن ناوی لێبنێین. سەرەڕای ئەمانەش زۆر ووشەی تریش هەیە کە بە هەڵە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی (بۆ نمونە ئێمە گەرمیپێومان بە بەهەڵە وەرگێڕاوە کە لەڕاستی دا ئەم ئامێرە گەرمی ناپێوێت بەڵکو پلەی گەرمی دەپێوێت. گەرمیپێو دەکرا لەجیات calorometer بەکار هاتبا). بەڵام لە ئێستادا نابێ ئەم ووشانە ناکرێ سەربەخۆ دەستکاری بکرێن مەگەر لە لایەن تیمێکی باڵای ڕاسپێردراو.

لێرەدا ئاماژە بەچەند ناونیشانێکی ئەم بابەتە دەکەم کە لە لایەن نەتەوە جیاوازەکانەوە بە کار هاتوە:

  • بە ئینگلیزی (فیزیکس)
  • بە عەرەبی (فیزیاء)،
  • بە ئیتاڵی و ئازەربایجان و ئۆزبەی و بولگاری و ئەرمەنی (فیزیکا)،
  • بە کوردی سۆرانی (فیزیا)،
  • بە کوردی کرمانجی سەروو و ئەڵمانی و فارسیی (فیزیک)،
  • بە ئیسپانی و پۆرتۆغالی و ڕوسی (فیسیکا)،
  • بە ئۆردو (طبیعیات)،
  • بە یۆنانی (هیفیسیی)،
  • بە هیندی (پادیگلیگان)،
  • بە چینی (هوڤی)،
  • بە فەڕەنسی (لافیزیک)،
  • بە ژاپۆنی (فتری)،
  • بە سەواحلی (فیزییا)،
  • بە نێپاڵی (هەوتیتی)،
  • بەۆری (وولیا)،   
  • بە ڤیەتنامی (ڤەتلی)،
  • ... هتد.

تێبینی: دەکرێ بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەم ناوانە سود لە وڕگێڕی گوگڵ (Google translate) وەرگرن.Ibrahim N. Qader (لێدوان) ‏٠٦:١٦، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ فیزیام -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٨، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێوە بەڕاستی بێتامتان کردووە. تەماشای ئەم بەڵگەھێنانەوەیە بکە بەڕاستی پیاو پێکەنینی دێ. لەمە پێکەنینیتر ڕای بەڕێوەبەرەکەمانە کە لەگەڵ ئەم بەڵگەھێنانەوەیەیە. فەرموویەتی فیزیک فارسییە بەڵام نافەرموێ فیزیا عەرەبییە. نەخێر برای من فیزیک وشەیەکی فەڕەنسییە ئەمە فیزیایە کە عەرەبییە. ھەر ئیستاش بەشێکی زۆر لە چەمکەکانی فیزیک ھەر فەڕەنسین بۆ نموونە دەڵێن SI کە لە فەڕەنسی وەرگیراوە نەک ئینگلیزی. بەڵام پێم بڵێ بزانم فیزیا لە عەرەبیدا نەبێ لە چ زمانێکی تردا ھەیە؟؟؟
لای ئێوە وا دەڵێن با وا بڵێن. ھەزاران وشەی سەقەت و ھەڵە و بێبنەماتان بە کوردی زیاد کردووە و کوردیتان شێواندووە؛ ئەمە ھیچ، بەرگریشی لێ دەکەن. ئەگەر ھەر ئێوە کوردن و ھەر زمانی ئێوە کوردییە پێمان بڵێن با ئێمەیش ئێرە چۆل کەین. ھەڵبەت کەسیشتان تێدا نەھێشت. ماندوو نەبن.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٢٦، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Épine ڕاستی کرد! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢٠، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]