بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕاوەشەوە ڕەوانە کراوە)

لە میکانیکی نیووتنیدا، تەکان چەندێتییەکە ئەندازە و بڕی جووڵە نیشان دەدا. تەن ھەرچی تەکانی زیاتر بێ ڕاگیرکردن و ڕاوەستاندنی دژوارترە. بۆ بەدەستھێنانی، دەبێ کۆمەڵتە و خێراییی تەنەکە لێک بدرێن:

ھەتا تەنێک ماددەیەکی زۆرتری تیا بێ (بەکۆمەڵتەتر بێ) و، بە خێرایییەکی زۆرترەوە بجووڵێ، جووڵەکەی گەورەترە و، تەکانی زۆرترە و، ڕاگیرکردنی ئەستەمترە.[١][٢] تەکان چەندێتییەکی گوێزەرەوەیە، یانی گەورەییی ھەیە و ئاراستەش.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «Momentum | Definition, Examples, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ٤ی تەممووزی ٢٠٢٥. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. «Momentum». www.physicsclassroom.com. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.