گەلەستێرە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
یەکێک لە گەلەستێرەکانی گەردوون

گەلەستێرە یان گالاکسی (بە ئینگلیزی: Galaxy) بریتییە لەو کۆمەڵە گەورەیەی کە پێکھاتوون لە ملیۆنان ئەستێرە، تۆز و گازەکان. گەلەستێرەکان لە قەبارە و شێوەی جیاوازن، گەورەترین گەلەستێرە پێکھاتووە لە تریلیۆنێک ئەستێرە. لەڕاستیدا زانایانی گەردوون ناتوانن ئەستێرەکان ژمارە بکەن، بەڵام دەی خەمڵێنن کە گەلەستێرەیەک چەند ئەستێرە بە ئەندازەی قەبارەی خۆر دەتوانێت لەخۆبگرێت، پاش لێکۆڵینەوە لەسەر قەبارە و درەوشانەوەیان. تا ئێستا ١٧٠ ملیار گەلەستێرە ھەن لە گەردوونی ئەژمار کراودا. خۆر یەکێکە لە ئەستێرەکانی گەلەستێرەی ڕێگای شیری. قەبارەی ڕێگای شیری بە ١٠٠٬٠٠٠ ساڵی تیشکی مەزەندە کراوە.

جۆرەکانی گەلەستێرە[دەستکاری]

چەند جۆرێکی جیاواز و زۆر لە گەلەستێرە ھەن، ئەدوێن ھابڵ کە ئەستێرەناسێکە و بە ناوی ئەوەوە تەلیسکۆبی بۆشاییی ھابڵ ناونراوە. یەکەمین کەس بووە گەلەستێرەکان پۆلێن بکات لە ١٩٢٠ەکان. زۆربەی بەگوێرەی شێوەکانیان بووە. تاکوو ئێستاش زانایانی گەردوون ئەو پۆلێنەی گەلەستێرەکان بەکار دەھێنن کە ھابڵ گەشەی پێدابوو.

لوولپێچەکان[دەستکاری]

نموونەیەک لە گەلەستێرە لوولپێچەکان

گەلەستێرە لوولپێچەکان ھەڵاوسانێک لە ناوەڕاستیان ھەیە و پێکھاتوون لە گاز، تۆز و ئەستێرە نوێیەکان کە لەو ناوچانە دروست بوون کە گاز و تۆزەکەیان چڕی زۆرترە. ساڵی ١٩٣٦ لەلایەن ئەدوێن ھابڵ گەشەی پێدراوە.

گەلە ئەستێرە ھێلکەیییەکان «ئەھلیجی»[دەستکاری]

نزیکەی یەک لەسەر سێی گەلەئەستێرەکان تەنھا ھەوری گازی قەبەن، لە ئەستێرەکان دروست بوون. زۆربەیان وەکوو تەنە گۆیییەکان دەردەکەون، ئەوانی تری زیاتر کشاون پێیان دەگوترێت «گەلەئەستێرە ھێلکەیییەکان». گەلە ئەستێرە ھێلکەیییەکان ھەندێ جار چەقەکانیان زۆر درەوشاوەن و زۆر بەکەمی تۆز و گازیان ھەیە. گەلەئەستێرە ھێلکەیییەکان زۆر جار لە ئەستێرە کۆنەکان پێکھاتوون. ھەندێک لە گەلەئەستێرە ھێلکەیییەکان وەکوو (M87) دەردەکەون. گەلەستێرەکان قەبەن و پێیان دەگوترێت گەلە ئەستێرە ھێلکەیییە (زەبەلاحەکان). بەڵام گەلەستێرەکانی تر زۆر بچووکن، پێیان دەگوترێت «گەلەستێرە ھێلکەیییە کورتە بنەکان».

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]