بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خێرایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خێرایی (بە ئینگلیزی: Speed) لە فیزیکدا بریتییە لە ڕادەی گۆڕانی شوێن لە کاتدا. واتە ئەوەی شتێک چەن یەکە شوێنەکەی دەگۆڕدرێ لە یەکەیەکی کاتدا.[١] خێرایی چەندێتییەکی پێوانەییە و ئاڕاستەیەکی تایبەت پیشان نادات. یەکەی ئێس ئایی خێرایی مەتر لە چرکەدایە، کە دەردەخات شتێک چەند مەتر لە ھەر چرکەدا دەپێوێت.[٢] ھاوکێشەی پێناسەی خێرایی بریتییە لە:

کە تێیدا دووری تێپەڕکراو و کاتە.

ناوەندە خێرایی

[دەستکاری]

لە فیزیک و میکانیکدا، ناوەندە خێرایی (بە ئینگلیزی: Average velocity) بریتییە لە لادانی گشتی دابەشی کاتی خایەنراوە کە لادانەکە تێیدا بڕاوە بە زمانی بیرکاری بەم شێوە پێناسە دەکرێت:

و خێرایی ساتی، بریتییە لە ڕادەی ناوەندە خێرایی کاتێک یان خێرایی تەنێک لە ساتێکی دیاریکراودا و دەتوانرێت لە ڕێگەی پێوانی لێژی لێکەوتی چەماوەکە لە خاڵێکی دیاریکراوی ڕێڕەوەکەیدا دیاری بکرێت واتە گرتەی دووری بەپێی کات:

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «The Physics Hypertextbook: Speed & Velocity».
  2. ^ «پێناسەی یەکەکان لە ئێس ئایدا». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)