فیلیپۆ ئینزاگی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فیلیپۆ ئینزاگی
بە ئیتالی: Filippo Inzaghi
لەدایکبوون (١٩٧٣-٠٨-٠٩) ٩ی ئابی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ)
Piacenza، ئیتاڵیا
وڵاتی وەرزشئیتالیا
ناوی خوازراوPippo
خوشک و براسیمۆنی ئینزاگی
زمانەکانی ئاخاوتنئیتالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
وەرزشتۆپی پێ
بەشداربووە لەجامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨، UEFA Euro 2000
خەڵاتەکانKnight of the Order of Merit of the Italian Republic، Officer of the Order of Merit of the Italian Republic

فیلیپۆ " پیپۆ " ئینزاگی (گۆکردنی ئیتاڵی: [fiˈlippo inˈtsa:ɡi] ;[١] لەدایکبووی ٩ی ئابی ١٩٧٣) ڕاھێنەری پیشەگەری تۆپی پێی ئیتاڵییە و یاریزانی پێشوویە و وەک ھێرشبەر یاری کردووە. لە ماوەی یاریکردنیدا لەلایەن ھاندەران و شرۆڤەکارانەوە نازناوی "سوپەرپیپۆ"ی لێنراوە.[٢][٣] برای سیمۆن ئینزاگی. وەک یەکێک لە گەورەترین ھێرشبەرەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت،[٤] ئینزاگی لە چەندین یانەی ئیتاڵی یاری کردووە، و دیارترین کاتەکانی ژیانی وەرزشی لەگەڵ یۆڤانتۆس و ئەی سی میلان بەسەر بردووە، دوو نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستھێناوە (٢٠٠٣، ٢٠٠٧)، و سێ نازناوی خولی ئیتاڵیا (١٩٩٨، ٢٠٠٤، ٢٠١١). حەوتەم گۆڵکاری ئیتاڵیایە و لە یارییە فەرمییەکاندا ٣١٣ گۆڵی تۆمارکردووە. لە ئێستادا بە تۆمارکردنی ٧٠ گۆڵ لە پلەی شەشەمی گۆڵکاری خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادایە، لە دوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی و ڕائول و کەریم بنزیمە. ھەروەھا گۆڵکاری مێژووی میلانە بە تۆمارکردنی ٤٣ گۆڵ. ھەروەھا خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین ھاتریکی خولی ئیتاڵیا بە تۆمارکردنی ١٠ ھاتریک. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئینزاگی لە نێوان ساڵانی (١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٧)٥٧ یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا کرد و ٢٥ گۆڵی تۆمارکردووە. لە سێ جامی جیھانیی فیفا نوێنەرایەتی وڵاتەکەی کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٦دا جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ بەدەستھێناوە،[٥] ھەروەھا بەشداری لە یۆرۆی ٢٠٠٠ کردووە، کە تێیدا پلەی دووەمیان بەدەستھێنا.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ See inzago Error in webarchive template: Check |url= value. Empty. in Dizionario italiano multimediale e multilingue d'ortografia e di pronunzia.
  2. ^ "Filippo Inzaghi - Manager profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-24.
  3. ^ "Filippo Inzaghi - Player profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-24.
  4. ^ "Ranked! The 101 greatest football players of the last 25 years: full list". FourFourTwo (253 ed.). 13 February 2018. Retrieved 22 December 2023.
  5. ^ "Filippo Inzaghi was so lethal he won the UCL in the worst form of his life". OneFootball (بە ئینگلیزی). 2023-12-24. Retrieved 2023-12-24.
  6. ^ "Filippo Inzaghi Stats, Goals, Records, Assists, Cups and more". FBref.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-24.