حەمامی حاج ساڵە

حەمام حاج ساڵە یەکێک لە ئاسەوارە مێژوویییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە جەڕگەی بازاڕی سەقز ھەڵکەوتووە. ئەم بنا مێژوویییە لە تشرینی دووەم ساڵی ٢٠٠٠ و بە ژومارەی ٢٨٣٠ لەلایەن ڕیکخراوەی میراتی کولتووری ئێران بە ناو یەکێک لە ئاسەوارە مێژوویییەکانی ئێران تۆمار کرا.[١]
مێژوو
[دەستکاری]ئەم حەمامە مێژوویە ھاوکات لەگەڵ دەسەڵاتی سەفەوییەکان لە ئێران بناخەی دانرا و لە زەمان زەندییەکان گەورە کراوەتەوە. لە واقیعدا ئەم بنایە کۆنترین حەمام لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە جێ ماوە.
بەشەکان
[دەستکاری]لە ناو حەمام حاج ساڵە بەشە جۆراوجۆرەکانی وەک گەرمخانە، خەزێنە و ئاو و زێراو دروست کراوە و لە بنا مێژوویییەکانی دیکەی ئێران لە زەمان سەفەوییەکان دەچێ. ھەروەھا نوورگیر و نەخشە و جوانکارییەکانی لە ناو حەمامەکە بە جێ ماوە.[٢][٣]
چاککردنەوە
[دەستکاری]حەمامەکە لە ٩٠٠ مەتری چوار گۆشە دروست کراوە و لەلایەن ئیدارەی میراتی کولتووری ئێران چاک کاری لەسەر ئەنجام دراوە. بەڵام جوانکارییەکە پرۆفیشنال نەبووە و زۆرێک لە نەخشەکانی بان دیوارەکان لە ناو چووە.[٤][٥]
پێشانگا
[دەستکاری]- گومەز له رووی ناوۆ
- نمای ناوۆ
- نەقش رووی دیوار
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ حمام «حاج صالح سقز» بنایی به قدمت درازای تاریخ[بەستەری مردوو]، فارس، 2019
- ↑ حمام «حاج صالح»، قدیمیترین حمام سقز، ئیسنا، 2014
- ↑ حمام حاجی صالح سقز، واکاوی
- ↑ حمام حاج صالح کردستان مرمت شد[بەستەری مردوو]، میراتی ئاریا
- ↑ 6 ميليارد ريال به مرمت حمام حاج صالح سقز اختصاص يافت، ئیرنا، 2018