بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فابیان بارتێز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فابیان بارتێز
بە فەرەنسی: Fabien Barthez
لەدایکبوون (١٩٧١-٠٦-٢٨) ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٧١ (تەمەن ٥٣ ساڵ)
Lavelanet، فەڕەنسا
وڵاتی وەرزشفەڕەنسا
ناوی کاتی لەدایکبوونFabien Alain Barthez
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فەڕەنسی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، racing automobile driver
شوێنی یاریکردن لە تیپgoalkeeper
دەستپێکی چالاکی١٩٩٠
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧
وەرزشتۆپی پێ
خولخولی نایابی ئینگلیزی
خەڵاتەکانKnight of the Legion of Honour، IFFHS World's Best Goalkeeper


فابیان ئاڵان بارتێز (لەدایکبووی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٧١) شۆفێری پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل و گۆڵپارێزی پیشەگەری تۆپی پێ پێشووی فەڕەنسییە. لە ھەردوو وڵاتی فەرەنسا و ئینگلتەرا یاری کردووە. لەگەڵ تۆلۆز و مارسیلیا و مۆناکۆ و مانچستەر یونایتد و نانتس کردووە. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی یاری بۆ ھەڵبژاردەی فەرەنسا کردووە، کە لەگەڵیاندا نازناوی جامی جیھانی فیفای ساڵی ١٩٩٨ و یۆرۆی ٢٠٠٠ و جامی کیشوەرەکانی ٢٠٠٣ ی بەدەستھێناوە،[١]ھەروەھا گەیشتە یاری کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦، دوای ئەوە وازی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ھێنا.[٢][٣]

بە یەکەم یاریزانی فەڕەنسی دادەنرێت کە ١٧ یاریی لە جامی جیھانیی فیفا کردووە. ھاوشانی یاریزانی پێشووی ئینگلتەرا پیتەر شیڵتۆن دێت.[٢][١] لەگەڵ یانەکاندا یانەکاندا نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای لەگەڵ ئۆڵمپیک مارسیلیا لە ساڵی ١٩٩٣ بەدەستھێناوە ھەروەھا چەندین نازناوی خولی فەرەنسا و پرێمەرلیگی بردووەتەوە. دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٧ وازی لە تۆپی پێ ھێنا، بارتیز لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی بە کاری شۆفێری و بەشداریکردن لە پێشبڕکێکانی ئۆتۆمبێل کردووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا Fabien Barthez (١٢ی تەممووزی ٢٠١٤). «Barthez, il grado zero della parata». La Repubblica (بە ئیتالی). لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا «Behind the World Cup record: Fabien Barthez». FIFA.com. ١٠ی تەممووزی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ Jon Brodkin (٣ی تەممووزی ٢٠٠٠). «Barthez cries out for a new life in Manchester». The Guardian. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.