دەروازە:بیلاڕووس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن

بیلاڕووس، بە فەرمی کۆماری بیلاڕووس (بە زمانی بیلاڕووسی: Рэспубліка Беларусь) وڵاتێکە لە ئەورووپای ڕۆژھەڵات. لە ڕۆژھەڵات و باکووری ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ ڕووسیا، لە باشوورەوە لەگەڵ ئوکراینا، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ پۆڵەندا و لە باکووری ڕۆژاوا لەگەڵ لیتوانیا و لاتڤیا. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی بیلاڕووس ٩٬٣٠٧٬٦٠٩ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫١٣ لە سەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٩٫٤ ساڵە. ھەروەھا ٦٨ لە سەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین. زیاتر…


ھەنووکە ١٧ وتار لە دەروازەی بیلاڕووسدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

یەکێتیی تۆپی پێی بیلاڕووس (بە زمانی بیلاڕووسی: Беларуская Федэрацыя Футбола) لە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩ دامەزراوە و دەزگای فەرمی تۆپی پێیە لەوڵاتی بیلاڕووس. لە ٣ی تەممووزی ١٩٩٢ بووە بە ئەندام لە فیفا، لە ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٩٣ بووە بە ئەندام لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا. زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

ھۆڵی شارۆچکەیەک لە بیلاڕووس

وتاری پەیوەندیدار

قەیرانی سەر سنووری یەکێتیی ئەورووپا-بیلاڕووس ٢٠٢١ مەبەست لێی ئەو شاڵاوە کۆچبەرییەیە کە تێیدا دەیان ھەزار کۆچبەری نایاسایی دەیانەوێت لە ڕێی وڵاتی بیلاڕووسەوە بچنە ناو وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا. زۆربەی ئەو کۆچبەرانە خەڵکی باشووری کوردستان، عێراق و ئەفریقان مەبەستیانە لە یەکەم ھەنگاویاندا بچنە پۆلەندا، لیتوانیا یانیش لاتڤیا. ئەم کێشەیە لەگەڵ گرژبوونی پەیوەندییەکانی نێوان بیلاڕووس و یەکێتیی ئەورووپا دروست بوو

زیاتر...

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان