باڵەخانەی خەسرەوئاوا
Jump to navigation
Jump to search
باڵەخانەی خەسرەوئاوا یان عەمارەتی خەسرەوئاوا باڵەخانەیەکی مێژوویی سەردەمی ئەردەڵانە کە لە شاری سنەدایە. بەپێی کەتیبەکەی سەر دەرکەی ئەم تەلارە پێکھاتەکە لە سەردەمی قاجاڕەکاندا بە فەرمانی ئەمانوڵا خانی ئەردەڵان والیی شاری سنە دروست بووە. ئەگەرچی بنیات نانی ئەم کۆشکە دراوەتە پاڵ حاکمانی پێشووشەوە، بەڵام ڕەنگە ئەمانوڵا خان بە تەواوی نۆژەنی کردبێتەوە. لە کەتیبەکەدا نووسراوە کە ئەم باڵەخانەیە بۆ خەسرەوی کوڕی ئەمانوڵاخان دروست کراوە. خەسرەو ناسراو بە خەسرەو خانی ناکام مێردی مەستوورە ئەردەڵان شاعیری کورد بووە.