ئەمین حوسێینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

محەممەد ئەمین حوسێینی (١٨٩٧-١٩٧٤) ناسیۆنالیزمێکی عەرەب و سەرکردەی فەلەستینی داگیرکراوی بەریتانی بوو.

ئەمین حوسێینی
١٩٢٩
Personal
لەدایکبووننز. 1895–97
مردن4ی تەممووزی 1974(1974-07-04)
ئایینئیسلام
مەزھەبسووننە
قوتابخانەحەنەفی
پارتی سیاسیکۆمەڵەی باڵای عەرەبی
پیشەموفتی
Senior posting
پیشەموفتی
ئەمین حوسێینی
موفتی گەورەی قودس (١٩٢٨–١٩٤٨)
لە پۆستدا بووە
١٩٢١ – ١٩٣٧ [١][٢][٣][٤]
پێشینە کامیل حوسێینی
پاشینە حوسامەددین جارلڵا
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای موسڵمانان
لە پۆستدا بووە
٩ی کانوونی دووەمی ١٩٢٢ – ١٩٣٧
سەرۆکی پارێزەری هەموو فەلەستین
لە پۆستدا بووە
سێپتێمبەری ١٩٤٨ – ١٩٥٣
خەڵاتەکان
دڵسۆزی

ئەمین نەوەی بنەماڵەی حوسێینی ئاغا عەرەبەکانی قودس بووە،[٥] کە خۆیان دەگەڕێننەوە بۆ حوسێنی نەوەی پێغەمبەر.[٦] ئەمین خوێندنی لە قوتابخانە ئیسلامی و عوسمانی و کاتۆلیکییەکان وەرگرتووە. ساڵی ١٩١٢ چووە بۆ خوێندنی زیاتر لە دارلدەعوە و ئەلئیرشاد لە قاهیرە کە مەدرەسەیەکی ئیسلامییە و بە سەرپەرشتی محمد ڕەشید زانای ئیلاهیاتی سەلەفییە. دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەوێ خوێندنی کرد لە جەنگی جیهانی یەکەمدا لە سوپای عوسمانیدا خزمەت دەکات لە کۆتایی جەنگدا خۆی لە دیمەشق جێگیر کرد وەک لایەنگری شانشینی عەرەبی سوریا لە سەردەمی فەیسەڵی یەکەم. دوابەدوای شەڕی فەڕەنسا و سووریا و داڕمانی دەسەڵاتی هاشمی عەرەبی لە دیمەشق، هەڵوێستی سەرەتایی لە بارەی پان عەرەبیزمەوە گواسترایەوە بۆ فۆرمێکی ناسیۆنالیزمی ناوخۆیی بۆ عەرەبە فەلەستینییەکان و گەڕایەوە قودس. هەر لە ساڵی ١٩٢٠ەوە چالاکانە دژی زایۆنیزم بوو و وەک سەرکردەیەکی ڕاپەڕینی پێغەمبەر مووسا لە ساڵی ١٩٢٠دا بەشدار بوو، ئەمین بە تۆمەتی هاندانی عەرەبەکان سزای دە ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بەڵام لەلایەن ئینگلیزەکانەوە لێی خۆش بوو. لە ساڵی ١٩٢١ هێربێرت ساموێل، کۆمیساریای باڵای بەریتانیا کردیە موفتی گەورەی قودس، پۆستێک کە بۆ بەرەوپێشبردنی ئیسلام بەکاری دەهێنا لەکاتێکدا ناسیۆنالیزمێکی عەرەب و نا دانپێدراوی دژی زایۆنیزم بوو.[٧] لە ماوەی ساڵانی ١٩٢١-١٩٣٦ لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەریتانیاوە بە هاوپەیمانێکی گرنگ دادەنرا.[٨]

دژایەتییەکەی بەرامبەر بە ئینگلیزەکان لە کاتی ڕاپەڕینی عەرەبەکان لە ساڵانی ١٩٣٦-١٩٣٩ لە فەلەستین گەیشتە لوتکە. لە ساڵی ١٩٣٧ بە خۆدزینەوە لە فەرمانی دەستگیرکردن، لە فەلەستین هەڵدێت و یەک لە دوای یەک پەنای بۆ لوبنانی داگیرکراوی فەرەنسیەکان و شانشینی عێراق برد، تا خۆی لە ئیتاڵیای فاشیست و ئەڵمانیای نازی دامەزراند. لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا هاوکاری هەردوو ئیتاڵیا و ئەڵمانیا دەکات بە پەخشی ڕادیۆیی پڕۆپاگەندە و یارمەتیدانی نازییەکان بۆ وەرگرتنی موسڵمانانی بۆسنیا بۆ لقی ئێس ئێس (بە پاساوی ئەوەی کە چوار بنەمایان هاوبەشە: خێزان، فەرمان، سەرکردە و باوەڕ). لە کاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕێبەر ئەدۆڵف هیتلەر داوای پشتگیری لە سەربەخۆیی عەرەبەکان و پشتیوانی لە دژایەتیکردنی دامەزراندنی دەوڵەتی جولەکەکان لە فەلەستین کرد. لەگەڵ کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم کەوتە ژێر پاراستنی فەرەنسا، پاشان پەنای بۆ قاهیرە برد بۆ ئەوەی بەهۆی تاوانەکانی جەنگەوە دادگایی نەکرێت.

لە پێش جەنگی فەلەستین لە ساڵی ١٩٤٨، ئەمین دژی پلانی نەتەوە یەکگرتووەکان (پلانی دابەشکردنی خاکی فەلەستین) لە ساڵی ١٩٤٧ و دیزاینەکانی پاشا عەبدوڵڵای ئوردن بوو بۆ لکاندنی خاکی فەلەستینی داگیرکراوی بەریتانی بە ئوردن، و شکستهێنانی لە بەدەستهێنانی فەرماندەیی سوپای ڕزگارکەری عەرەب لە ژێر چاودێری کۆمکاری عەرەبیدا. میلیشیای خۆی دروست کرد ئەلجیهادی موقەدەس لە ئەیلولی ساڵی ١٩٤٨ بەشداری لە دامەزراندنی حکومەتێکی سەرتاسەری فەلەستین کرد. ئەم حکومەتە کە لە غەززەی ژێر دەسەڵاتی میسر بوو، دانپێدانانی سنوورداری لەلایەن دەوڵەتانی عەرەبییەوە بەدەستهێنا بەڵام دواجار لەلایەن جەمال عەبدولناسر سەرۆکی میسرەوە لە ساڵی ١٩٥٩ هەڵوەشایەوە، دوای شەڕ و کۆچکردنی فەلەستینییەکان لە ساڵی ١٩٤٨، ئیدیعاکانی بۆ سەرکردایەتیکردن بە تەواوی بێناوبانگ کرا و لە کۆتاییدا لەلایەن دەوڵەتانی عەرەبییەوە پەراوێزخراوە ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین زۆربەی پاشماوەی کاریگەرییە سیاسییەکانی لەدەستدا. لە مانگی تەمموزی ساڵی ١٩٧٤ لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان کۆچی دوایی کرد.

ئەمین کەسایەتییەکی زۆر مشتومڕاوی بووە، مێژوونووسان مشتومڕیان لەسەر ئەوە هەیە کە ئایا دژایەتی توندی ئەو لەگەڵ زایۆنیزمدا لەسەر بنەمای ناسیۆنالیزم بووە یان دژە جوولەکەگەرایی بووە یان تێکەڵەیەک لە هەردووکی. نەیارانی ناسیۆنالیزمی فەلەستینی ئاماژەیان بە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەمین لە سەردەمی جەنگ و چالاکییە تەبلیغییەکان لە ئەڵمانیای نازی کردووە بۆ پەیوەستکردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی فەلەستین بە دژە جوولەکەگەرایی لە ئەورووپا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Sela 2002, p. 360.
  2. ^ Ghandour 2009, p. 140.
  3. ^ Blamires 2006, p. 497.
  4. ^ Mitchell 2013, p. 134.
  5. ^ Gelvin, James L. (2007-10-02). The Israel-Palestine Conflict: One Hundred Years of War (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-88835-6.
  6. ^ Elpeleg, Zvi (1993). The Grand Mufti: Haj Amin Al-Hussaini, Founder of the Palestinian National Movement (بە ئینگلیزی). Psychology Press. ISBN 978-0-7146-3432-6.
  7. ^ Bahcheli, Tozun; Bartmann, Barry; Srebrnik, Henry (2004-09-09). De Facto States: The Quest for Sovereignty (بە ئینگلیزی). Routledge. ISBN 978-1-135-77121-8.
  8. ^ Rogan, Eugene L.; Shlaim, Avi (2007-11-19). The War for Palestine: Rewriting the History of 1948 (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-87598-1.