بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروێشی عەڤدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە درویشی عبدیەوە ڕەوانە کراوە)

دەروێشی عەڤدی (لەدایکبووی سەدەی ھەژدەم لە ناوچەی وێرانشار) کەسایەتیی چیرۆکی بەناوبانگی کوردییە لە ناوچەی وێرانشار.

دەروێشی عەڤدی لە سەدەی ١٨دا لە ناوچەی وێرانشار ژیاوە و بەرەنگارییەکی گەورەی لە دژی دەوڵەتی عوسمانی و عەشیرەتە عەرەبەکان نیشانداوە. لەو سەردەمەدا و لە ساڵی ١٧٨٠ تەمەر پاشای میلی دەبێتە سەرکردەی عەشیرەتە کوردییەکانی کیکان و میلان و عەشیرەتی ئێزدی لە وێراشار و دەروێشی عەڤدی بەھۆی زیرەکییەوە دەبێتە فەرماندەی تەمەر پاشای میلی. دەروێشی عەڤدی لە ساڵی ١٧٩٠ لە شەڕێکی نێوان ھۆزەکانی تەمەر پاشای میلی و عوسمانی و عەشیرەتەکانی عەرەبدا کوژرا.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Derwêşê Evdî»، ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی. سەردان لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.