بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:دین لە کوردستان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژ:ئایین لە کوردستانەوە ڕەوانە کراوە)
دوایین لێدوان: ٣ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Hivja لە بابەتی ئایینەکان

وشەی ئاین نابێ بە ئایین بنوووسرێت؟--MarMzok لێدوان-- ٠٦:٤٤, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بێناونیشان

[دەستکاری]

تکایە ناوەکان لەگەڵ وتاری پەیوەندیداردا لینک بکە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٥، ١١ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە

[دەستکاری]

بێ سەرچاوە بوون نابێت بە ھۆکار بۆ سڕینەوە. وتارەکە بێبایەخ نیە، دەربارەی ژمارەیەک ئایینە. لەم چەشنە وتارانەمان ھەیە. وەکوو ئایینە ئیبراھیمییەکان یا ئایینە ئێرانییەکان یا ئایینە ڕۆژھەڵاتییەکان و... بۆیە با بمێنێتەوە. بەڵام پێویستە لەگەڵ وتارەکانی تر لینک بکرێت کە ھەتیو نەکەوێت و سەرچاوەشی بۆ دابنرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥٣، ١٨ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش لەگەڵ بۆچونەکەی کاک @Pirehelokan:م--کۆڤان (وتووێژ)١٢:١٨، ١٩ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش ھەر لەبەرەوە داوای سڕینەوە دەکەم، وتارێک کە گرنگ دەبێت، دەبێت زۆرتر نێوەڕۆکی لەبارچاوبگرین و گرنگی پێ بدەین، دەنا چەندان وتاری ترمان ھەیە، کە سەرچاوەیان نییە، و لەبەر زۆر گرنگ نەبوونیان تاگی سڕینەوەم لێ نەداون. نێوەڕۆکی ئەم وتارەش دوو سێ خەتە، شتێکی وای لەخۆنەگرتووە، و وتارەکەش ھەتیوە. سەرچیا — ‏١٦:٤٥، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاست دەکەیت، بەڵام ھەر ئەوەندەی ئەم وتووێژەی لێرە کرا شتمان لە وتارەکەدا بنووسیایە، ئیستە پەرەی سەندبوو. دەکرێت ھەمیشە تابلۆی لە ژێر دەستکاریدایەش لە وتارەکان بدەین کە بڵێین ھێشتا ئامادە نیە و دواتر لەسەری کار بکەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٥٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

لەگەڵ سڕینەوەم. وتارەکە بەتەواوی بێ سوودە.—ژیـار وتووێژ٠٠:٢٥، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ھەر ئێستا وتاری ئایین لە کوردستان ھەیە.--چالاک وتووێژ٢٠:١٥، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێ باشتر، مادام با ھەر بیکەینە پەڕەیەکی ڕەوانەکەر بۆ ئەوە. ئێوە دەڵێن چی؟‏—‎ژیـار وتووێژ٢٣:٤٣، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بە بڕوام ئایینە کوردییەکان و ئایین لە کوردستاندا دوو شتی جیان. بوونی وتارێک دەربارەی ئایینە کوردییەکان بە خراپ نازانم، بەو مەرجەی ناوەرۆکێکی باشی پڕوپەرداخی ھەبێت. مەبەستم لە ئایینە کوردییەکان ئەو ئایینانەیە کە تێکستە پیرۆزەکانیان کوردییە. بۆ نموونە یارسان و یەزیدیزم. بەڵام ئەگەر ھەر ئەو دوو دێڕەیە و قەرار نیە کەس پەرەی پێ بدات تێکەڵیان بکەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:١٨، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
پێویست نییە. ھەردووکی لە یەک وتار دا باس دەکرێن، ئەویش وتارە گشتییەکەیە، ئایین لە کوردستانە.—ژیـار وتووێژ٠٦:٠١، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
وایە جیاوازن ئەم دوو شتە بەڵام پیم وایە جیاکردنەوەشیان زیادی بێ. با ببێتە ڕەوانەکەر.--چالاک وتووێژ٠٦:٥٥، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئایینەکان

[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @Paraw سپاس بۆ زیادکردنی بازنە (دایرە)کە، بەڵام من پێموانییە لە نێوان کورد یان لە کوردستاندا ژمارەی عەلەوییەکان تا ئەو ئاستە بێت، من پێموایە کەمترن، چونکە تەنیا بەشێکی کەمینە لە باکووری کوردستان پەیڕەوی لە عەلەوی دەکەن. لە ڕۆژاواش عەلەوییەکان کورد نین. لە ڕۆژھەڵات و باشووریش شیعەمان ھەن نەک عەلەوی. بۆچوونی بەڕێزت چییە؟ ھیڤجا (وتووێژ) ٢٣:١٣، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@Hivja بەڕێز گیان، ھەروەھا کە دەزانین جەماوەری عەلەوییەکان (بریتی لە عەلەوی، بەکتاشی، مەولەوی، عیشقی، ...) لە تورکیا بە دڵنیاییەوە دیار نییە، بەڵام لە نێوان ٢٠ ھەتا ٢٥ میلیۆن کەس ھەزیر کراوە. جەماوەری کوردە عەلەوییەکانی تورکیا (کورمانج و زازا) ٨ ملیۆن کەس ھەزیر کراوە. جەماوەری ھەموو کوردەکان لە سەرانسەری کوردستانی گەورە لانیکەم ٤٠ ملیۆن کەس ھەزیر کراوە. ئەمە دەبێتە ٢٠٪. ئەگەر ئەم ئامارانە بگۆڕدرێت یان ھەڵە بێت کەواتە حیسابەکەی من ھەڵەیە. لەگەڵ ڕێزم.پەڕاو (لێدوان) ١٠:٠٣، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە

@Paraw بەپێی وتارەکانی عەلەویزم و عەلەویزمی کوردی لە ویکیپیدیای ئینگلیزی (بەشی دانیشوواننانسی)؛ ئەگەر بە زۆریش ھەژماری بکەین لە گشت تورکیا ١٠ ملیۆن کەس عەلەوین کە ٢ بۆ ٣ ملیۆنیان کوردن، بۆیە ژمارەی عەلەوییەکان ٥٪ بۆ ٧٫٥٪ لە کوردستان دەکات، واتە بێگومان ژێر ١٠٪. زۆر سپاس. ھیڤجا (وتووێژ) ١٢:٢٢، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivja بەڕێز گیان من بە باوەڕم ھیچ ئامارێک جێگای متمانە نییە. ناتوانین بڵێین کامینیان درۆستە. من زۆرینەم حیساب کردووە. ئەوەی کە ئێوە دەڵێین کەمینەکەیە. ھەروەھا ھەر لەو وتارەکە کە ئاماژەتان پێکردووە نووسراوە:
Approximately 20 million according to Daily Sabah, a newspaper close to the government in 2021.
و
Dressler stated in 2008 that about a third of the Alevi population is Kurdish
ئایا ئەمەتان نەخوێندووە لەو وتارە؟ لەگەڵ ڕێزم. پەڕاو (لێدوان) ١٢:٣٠، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Paraw نەخێر نەمخوێندووەتەوە، بەڵام ڕاستە ئامارێکی وامان سەبارەت بە دانیشتووانی کورد لە ڕووی ئایینەوە نییە. ھیڤجا (وتووێژ) ١٢:٣٦، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hivjaھەر لە وتارە ئینگلیزییەکەی Alevism نووسراوە. تکایە بیخوێنینەوە. جگە لەوە لە وتاری Kurdish Alevismیش نووسراوە:
While Dressler and several other academics stated that about one third or fifth of the Alevi population is Kurdish, respectively, Hamza Aksüt argued in 2015 that a majority of the Alevi population is Kurdish
ھیچ ئامارێکی متمانەپێکراومان لەبەردەستدا نییە. نە تەنیا سەبارەت بە ئایین، بەڵکوو ئاماری ھەموو جەماوەری کوردەکانیشمان لەبەردەستدا نییە. بۆیە ناتوانین بڵێین کامینیان درۆستە. من ھەر بە تەنیا ھەوڵم دا لەسەر ناوەندەکەی بڵێم و ئاماژە بە فرەئایینیی کۆمەڵگای کوردی بکەم. ئامارەکەی منیش بە دڵنیایییەوە وورد و متمانەپێکراو نییە. سپاس و ڕێز. پەڕاو (لێدوان) ١٢:٤٧، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە
@Paraw تێگەیشتم. زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوە و بەشدارییەکەتان. ھیڤجا (وتووێژ) ١٢:٥٢، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)وەڵامدانەوە