ئیسماعیل سەردەشتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیسماعیل سەردەشتی

ئیسماعیل سەردەشتی لە ساڵی ٢٠٠٥
لەدایکبوون
ئیسماعیل سەردەشتی

(١٩٧٤-٠٤-٢٤) ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤
مەرگ١ی ئابی ٢٠٠٨(٢٠٠٨-٠٨-٠١) (٣٤ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگڕووداوی ھاتووچۆ
ناوەکانی ترسمایل
پیشەگۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٩٧–٢٠٠٨
مناڵ(ەکان)کەیوان، کۆمار، شیما، شیلان


ئیسماعیل سەردەشتی (لەدایکبووی ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ – مردووی ١ی ئابی ٢٠٠٨) بەندبێژ و گۆرانیبێژێکی کورد بوو.

پوختەی ژیان[دەستکاری]

ئیسماعیل سەردەشتی ئەگەرچی بە ڕەگەز خەڵکی شاری سەردەشت لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو، بەڵام لە باشوور لە ڕێکەوتی ٣ی گوڵانی ساڵی ٢٦٧٤ی کوردی (١٣٥٣ی ھەتاوی) لەدایک بووە[١]

لە کاتی لەدایک بوونی ئەمەندە بێ جووڵە بووە کە بە بڕوای خەڵک وایان زانیبوو کە مردووە ھەر بۆیە بە تەمای ناشتنی بوون بەڵان دووای دەمێک پژما و زانیان کە ماوە و ھەر ئەم پژمینە ھۆی ئەمە بوو کە کەمێک زیاتر لەسەر زەوی بژیت و لاپەڕێکی زێڕین دە مێژووی گەلی کورد دا دروست کات.

خوێندنی سەرەتایی خۆی لە گوندی وەلێوی سەر بە شاری سەردەشت تێپەڕاند بەڵان چونکە ھیج هۆگرێکی بە خوێندن نبوو و زیاتر سەرقاڵی کوتنی ئاواز و گۆرانی بوو، بۆیە زۆر بە کەمی نمرە و نیشەی دوو ڕەقەمی وەردەگرت. دووای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و بۆ پێداچوون و بەردەوامی خوێندن چوو بۆ شاری مەھاباد بەڵان چونکە لەوێ جێگا و فەزای کەیف و خۆشی زۆر بوو، زیاتریش لە دەرس و خوێندن دوور کەوتەوە و دە ئەنجامیش ھەر دەستی لە خوێندن کشایەوە.

سەردەشتی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەھۆی وتنی گۆرانی سیاسی دەستگیر دەکرێ و ساڵی ٢٠٠٥ دێتە باشووری کوردستان. ئەم ھونەرمەندە خاوەنی ٤ منداڵ بووە بە ناوەکانی: کەیوان، کۆمار، شیما، شیلا.

دەست پێ کردنی کاری ھونەری[دەستکاری]

دووای ماوەیەکی ھاوسەرگیری کرد و بە باوکی وت کە بە تەمامە بەڵان باوکی لەگەڵی ھاوڕا نەبوو و ھەر ئەمەش بوو ھۆی دوور کەوتنەوەی لە باوکی و مانەوەی لە شاری مەھاباد. دەنگ خۆشی و زیرەکاتی سەردەشتی دە بەندبێژیدا وای کردبوو کە چەند کەسێک کە خۆیان دە مۆسیقای کوردی دا پێ لەوی شارەزاتر دەزانی لەڕووی چاوچنۆکی و بەخیلی پێ ھاتن پێی بڵێن کە گۆرانی کوتن و ناسراو بوون ئەمەندە ئەستەمە کە سەرکەوتوو نابی تێی دا و ئەگەر خاوەنی یەکەک لە تۆمارگاکانی مەھاباد نەبا شایەد بەردەوام نەبووبا لە کارەکەی خۆی. دوای ماوەیەک خەڵکی موکریان زیاتریان ناسی و ھەر ئەمە بوو بەھۆی پێشکەوتنی زیاتری ئەو و خەڵک زیاتر بۆ شایییەکانی خۆیان بانگھێشتی ئەویان دەکرد.

بڵاو کردنەوەی بابەتەکانی[دەستکاری]

ئەلبومی ئەممان لێ کە بە ھاوکاری تۆمارگای بێورانی شاری سەردەشت بڵاو بۆوە لایانگەرێکی یەکجار زۆری بۆ ئیسماعیل سەردەشتی دروست کرد. زۆربەی بابەتەکانی ئەلبومەکەی باسی خۆشەویستی و جوانی پەرەستی بوون بەڵان دوای ماوەیەکی بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانی کە باس لە نەتەوە و گەلی خۆی بکات و ئاواز و گۆرانی مللی و بەیاد ھێنانەوەی قارەمانی و پاڵەوانییەتی کانی گەلی خۆی کرد بەڵان بەداخەوە ڕێگەیان پێ نەدا و بە شەش مانگ گرتووخانە و چەندین شەلاق و ٣ ساڵ حەڕمین بێبەشی جەزا درا و دەم ٦ مانگەدا زۆرێک لە ھونەرمەندانی کورد یادیان لێ دەکرد و ڕێزیان لە دادەگرت. سەردەشتی لەمەی کە زمانی لە گۆرانی کوتن کورت ببوو ئازارەکی زۆری داچێژا و دە ئاکامدا لە زستانی ٢٠٠٥ ئەلبومی خوداحافیزی بڵاو کردەوە و بەرەو باشووری وڵاتە چوارپارچەکەی ڕۆیشت.

شێوازی وتن[دەستکاری]

سەرەشتی خاوەن تۆناژێکی تایبەتی دەنگ و شێوازێکی وتنی تایبەت بە خۆی بوو. زۆر کەس دواتر لاساییان کردووەتەوە، بەڵام بۆخۆی لاسای کەسی نەکردووەتەوە. ھەرچەند جاروبار گۆرانیی ھونەرمەندانی تریشی وتووەتەوە. ھەمیشە ڕێزێکی تایبەتیی بۆ ھونەرمەندانی گەورەی کورد وەکوو ناسر ڕەزازی و شوان پەروەر و بەندبێژانی وەک عەلی خەندان و سەید عەلی سەردەشتی داناوە و لە بەندەکانیدا ناوی بە بەرزی ھێناون. زۆر جار ناوئاخنی بەندەکەکانی بە باسی نیشتمانپەروەری و خۆشەویستیی خاک و کورد ڕازاندووەتەوە و ھەر ئەوەش بووەتە ھۆی ئەوەی لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە چەند جار دەستبەسەر کرێ و دواجاریش ناچار بە جێھێشتنی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو و لە باشوور گیرسایەوە. ڕووداوە خۆش و ناخۆشەکانی کوردستان لەسەر سەردەشتی کاریگەر بوون و دڵی پێیان خۆش و ناخۆش دەبوو و لە ئاواز و بەندەکانیدا ڕەنگی دەدایەوە. بۆ نموونە لێک نزیک بوونەوەی حیزبەکانی باشووری کوردستان لە سەردەمی پاش ڕووخانی سەددامدا دڵی ئەوی خۆش کرد و گەلێک بەندی پێدا ھەڵگوتن و ھیوای سەربەرزی بۆ خاک و نیشتمان لێ خواستن. لە لایەکی ترەوە کاتێک کوێرەمووشە دژە نەتەوەکان لە مەھاباد شەوێک کێلی شاعیران و گەورەپیاوانی وەک ھێمن و ھەژاریان شکاند، دەنگی سەردەشتی لە ھەموو کەس بەرزتر بەرپەرچی ئەم ڕووداوە ناخۆشەی داوە. لە بەشێکی گۆرانییەکی درێژدا کە بۆ ئەم ڕووداوەی داناوە، دەڵێ:

شەوگارێکی نەنووستم ھەتا سیواتی داوە

ھەر لە فکری واندا بووم بۆچی کێلیان شکاوە

ساتێک لەوێ ڕادەبری ھۆی گەڕیدەی ئەو ناوە

لە جیات دەستەگوڵ بەری بۆ ئەو دو شێرەپیاوە

لە جیات فاتیحە بخوێنی کە زەحمەتیان کێشاوە

دەچی کێلیان دەشکێنی قەت نافەوتن ئەو ناوە

ڕەبی ئەو دەستە بشکێ لە کێلی وانت داوە

ھەنگاوی لاقت ورد بێ بەرەو وێت ھەڵێناوە

چۆن دڵت بڕوا دەدا و کێ تۆی وا دەرس داوە

کوڕی چ حەرامزادێکی لێت پیرۆز بێ ئەو ناوە

مردن[دەستکاری]

سەردەشتی لە ١ی ئابی ٢٠٠٨ بەرانبەر بەساڵی ٨٧هەتاوی (١٠ـی گەڵاوێژ)لەسەر ڕێگای سەنگەسەر-ڕانیە تووشی ڕوداوی ھاتووچۆ دەبێ و دەست بەجێ گیان لە دەست دەدا. پێشتر ھەم بە بەند و ھەمیش بە قسە وەسیەتی کردبوو تەرمەکەی لە ئاڵای کوردستان بپێچرێ. وەسیەتی بە جێ ھێنرا و لە کاتی بە خاک ئەسپاردنیدا تەرمەکەیان بە تابووتەوە بە ئاڵای کوردستان ڕازاندەوە و جەماعەتێکی زۆر لە خەڵک و خۆشەویستانی خۆی و خاکی کوردستان بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون. مامۆستای تەڵقیندەر بە ھێنانەوەی بەڵگەی شەرعی بۆ ئەو کەسانەی لەسەر خۆشەویستیی نیشتمان لە خاک و زێدی خۆیان تەرە دەکرێن بە شەھیدی لە قەڵەم دا و مامۆستا مەلا عەوڵا حەسەنزادە ئەدیب و وەرگێڕ و سیاسیی ناسراوی ڕۆژھەڵات کە لەوێ حازر بوو وەک پێشمەرگەیەکی کورد ڕێزی لێ گرت و باسی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]