حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٤٧ (١٣٢٦ ک.ھ.)
کرماشان
مردووی١٩٩٥ (١٣٧٤ ک.ھ.)
کرماشان
ساڵانی چالاکبوون١٩٦٤ تا ١٩٩٤

حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد یا حیشمەتوڵڵا لوڕنژاد (بە فارسی: حشمت الله لرنژاد)، (١٩٤٧ لە کرماشان - ١٩٩٥ لە کرماشان) گۆرانیبێژێکی کورد بوو. لوڕنژاد بە زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی و بە فارسی گۆرانیی چڕیوە.[١][٢] لوڕنژاد لە ژێر کاریگەریی سەید عەلیئەسغەر کوردستانی و عەلی مەرداندا بووە.[٢] ھەروەھا لە حەسەن زیرەک و چەند کەسایەتیی تر فێری گۆرانی چڕین بووە. ئەو لەگەڵ کەسانی وەک کەیخەسرەو پوورنازریدا کاری کوردیی تۆمار کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "شەفەق نیوز:لوڕنژاد، زايه‌ڵه‌ی ده‌نگيگ زه‌خمدار".
  2. ^ ئ ا "ئاڤاتودەی: ٢٤ ساڵەیی یادی کۆچی دوایی حیشمەتوڵا لوڕنژاد".