مشکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەوکەت سەعید (مشکۆ)
ناوی لەدایکبوونشەوکەت سەعید
لەدایکبوویھەولێر, باشووری کوردستان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ, حەیرانبێژ, مەقامبێژ
ساڵانی چالاکبوون١٩٣١ - ١٩٨٩ (تامردن)

مشکۆ (ماوەی ژیان: ١٩٣١ لە ھەولێر تاکوو ١٨ی ئایاری ١٩٨٩) گۆرانیبێژی کوردە.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

مشکۆ ناوی تەواوی شەوکەت کورِی سەعید کوڕی حاجی ئیبراھیم ئاغای دێرێییە، ساڵی ١٩٠٨ لەگەڕەکی سەرای قەڵای ھەولێر لەدایکبووە، لەساڵی ١٩١٤ دا لەژێر فشاری گرانی و قاتوقڕیدا ماڵیان لە ھەولێرەوە گواستۆتەوە بۆ گوندی دێرێ، کە گوندی باووباپیرانی بووەو لەساڵی ١٩١٨ دەگەرێنەوە ھەولێر، ساڵی ١٩٢٣ باوکی کۆچی دوایی دەکات و دواتر حاجی سابیری عەلافی خاڵی بژێویی خێزانەکەیان لە ئەستۆ دەگرێت. بۆ یەکەمجار لەماڵی عەلی پاشای دۆغرەمەچی لەساڵی ١٩٣١دا مەقامی بەیات دەخوێنیت، لەو ئاھەنگەدا کە بە بۆنەی بوون بە ئەندام پەرلەمانی عەلی پاشا وە سازکرابوو. لەسەر دەستی مامۆستای مەقامات و دەنگخۆشی شاری ھەولێر شەھابە فێری گۆرانی و مەقامات بووە، کە شەھابە قوتابخانەیەکی رەسەنی گۆرانی و مەقاماتی عێراقی بوو. ھەروەھا لە کاویسە ئاغا وە فێری لاوک بووە و لاوکی لێ لێ جەوێی لەوەوە بیستووە و دواتر تۆماریکردووە.

مەقامی لە پاش مەرگم[دەستکاری]

مشکۆ لەساڵی ١٩٣٩ دا ژنی ھێناوە کچێکی بووە، لەساڵی ١٩٤٣ دا بەرەو بەغداد دەڕوات و ژن و کچەکەی لە ھەولێر جێدێڵێت، لەو ماوەیەدا ژنەکەی تووشی نەخۆشی گرانەتا دەبێت و ھەر بەھۆی ئەم نەخۆشیەوە گیان لە دەست دەدات، کاتێک مشکۆ لەبەغدا ئەم ھەواڵە دەبیستێت بەپەلە دەگەرێتەوە ھەولێر و دەچێتە سەر گۆڕەکەی و شیعرەکەی ئەختەر بەدەستکارییەوە بە مەقام دەڵێت و لەگەڵیشیدا دەگری کە دەڵێ لەپاش مەرگم چ فایدەیە بێیە سەرقەبرم بۆ شیوەنم.

سەرچاوەکان[دەستکاری]