نەجمەدین غوڵامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە نەجمەدەین غوڵامیەوە ڕەوانە کراوە)
نەجمەدین غوڵامی
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بەنەجمەی غوڵامی
لەدایکبووی (١٩٥٨-٠٣-٢١) ٢١ی ئازاری ١٩٥٨ (تەمەن ٦٥ ساڵ)
سنە، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
بنەچەکورد
پیشە(کان)
ئامێرەکاندەنگ
ساڵانی چالاکبوون١٩٧٢–ئێستا
وێبگەwww.xulami.com

نەجمەدین غوڵامی یان نەجمەی غوڵامی (لەدایکبووی ٢١ی ئازاری ١٩٥٨ لە شاری سنە) گۆرانیبێژێکی کوردە.

ژیان[دەستکاری]

نەجمەدین غوڵامی لە ٢١ی ئازاری ١٩٥٨[١] لە گەڕەکی گوڵشەنی شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. لە تەمەنی ھەژدە ساڵییەوە لەڕێگەی ڕادیۆی سنە و کرماشانەوە دەستی کردووە بە گۆرانیوتن. لەکاتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران ھاوکاریی کردووە و بۆ ماوەی ھەشت ساڵ پێشمەرگە بووە. پاشان لە ئەورووپا نیشتەجێ بووە و لەوێ ٧ ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە. نەجمەدین لەگەڵ کچێکی خاڵیدا ژیانیان پێکھێناوە و ماوەی ٣٠ ساڵە پێکەوە دەژین و خاوەنی دوو کوڕن بە ناوەکانی ھێرش و ھێژا.[٢]

ژیانی ھونەری[دەستکاری]

نەجمەدین ھەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانیوتن بووە و لەژێر کاریگەری گۆرانییەکانی باوکی و مامیدا کە ھەردووکیان دەنگخۆشی سەردەمی خۆیان بوون، چووەتە ناو دوونیای ھونەرەوە و وەک خۆی دەڵێت زۆر منداڵ بووە کە لە مەیدانی وەرزشیی گەڕەکی گوڵشەن دارچنارێکی لێبووە، زۆرجار چووەتە سەر ئەو دارچنارە و دەستی بە گۆرانیوتن کردووە و خەڵک گوێیان بۆ دەنگی ڕاگرتووە. لە تەمەنی ١٠ بۆ ١٢ ساڵیدا لەگەڵ ھەریەک لە گۆرانیبێژان (حەمە کەچەڵ) و (مەلێ دۆم) و (ھوشەنگ)دا گۆرانی گەڕیانی وتووەتەوە.

بەیارمەتی ھونەرمەندی مەزن و کۆچکردووی نەتەوەی کورد (عەباسی کەمەندی)، لە کۆشکی لاوانی سنە یەکەم بەرھەمی خۆی تۆمارکردووە. ناوبراو لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا و پێش ڕووخانی سیستمی پادشایەتی، دوو شریتی کە کۆمەڵێک گۆرانیی سۆزداری لەخۆ گرتووە، بە شێوازی جاز لە کۆمپانیای ئاونگ لە شاری تاران تۆمارکردووە و بڵاوی کردووەتەوە و پێشوازییەکی یەکجار زۆری لێکراوە.

لەگەڵ دەستپێکی شۆڕشی گەلانی ئێران، بە نھێنی چەندین سروودی شۆڕشگێڕانەی لە شاری سنە تۆمارکردووە، کە لەماوەی خەباتی ڕزگاریخوازنەی کورد دژ بە کۆماری ئیسلامی لەسەر زمانی خەڵک و پێشمەرگە و گەنج و لاوان بوون، کاریگەری و دەنگدانەوەیەکی زۆریان ھەبووە. دوای ڕووخانی سیستمی پادشایەتی و ھاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ھونەرمەند (نەجمەدین غوڵامی) چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شان و تێکەڵ بە بزووتنەوەی سیاسی دەبێت، لە پێشمەرگایەتیشدا جگە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکی ڕامیاری و پێشمەرگانەی، وەک مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ لە (کۆڕی بانگەواز) لەگەڵ ھەریەک لە ھونەرمەندان: (ناسر ڕەزازی، غوڵامعەلی ئاتەشی ناسراو بە کاڵێ، مەرزیە فەریقی، ڕەزا یووسف بەیگی، سابیر محەممەدی، فەریبۆرز فەخاری) درێژەی بە کاری ھونەری داوە. ئەو ھونەرمەندە مەزنە لە یەکەم گۆرانیبێژانی کورد بووە کە سروودی شۆڕشگێڕانە و گۆرانی نەتەوەیی وتووە، جگە لە کۆنسێرت و بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی و ڕادیۆییەکان زیاتر لە ٢٥ شریت و سیدی و ئەلبوومی بڵاوکردووەتەوە و نزیکەی ١٥ بەرھەمی تری بڵاوکردووەتەوە.[٣]

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ھونەرمەند (نەجمەدین غوڵامی) پێش ڕووخانی سیستمی پادشایەتی لە ئێران، لەگەڵ کچە خاڵی خۆی واتە خاتوو (شەرافەت خالیدیان)، ژیانی ھاوبەشی پێکھێناوە و بەرھەمی ئەو ژیانە ھاوبەشەشیان دوو کوڕ بە ناوەکانی ھێژا و ھێرشە.[٣]

ئەلبومەکان[دەستکاری]

نەجمەدین غوڵامی تا ئێستا ٢٣ ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە ھەندێکیان ئەمانەن:[١]

  • شەتاو (١٩٩٥)
  • پیری موغان (١٩٩٧)
  • خان و مان (١٩٩٨)
  • من و تۆ (٢٠٠١)
  • نیشتمان (٢٠٠٥)
  • ھاژەی خۆزگە (٢٠٠٧)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 8ی Decemberی 2013. Retrieved 13ی Octoberی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 5ی Marchی 2016. Retrieved 13ی Octoberی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا "نەجمەدین غوڵامی". نەجمەدین غوڵامی (بە کوردی). 2023-07-26. Retrieved 2023-07-26. ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.