تارا جاف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە تارا جاف نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە جاف (ڕوونکردنەوە).
تارا جاف

لەدایکبوون١٩٥٨
پیشەگۆرانیبێژ، مۆسیقاژەن
تارا جاف لەکاتی میوزیکژەنین

تارا جاف (لەدایکبووی ١٩٥٨) گۆرانیبێژ و مۆسێقازانی کوردی شارەزا لە ھارپ (چەنگ)ە.[١] تارا جاف چەن ئەلبۆمێکی ھەیە و کۆنسێرتیشی لە وڵاتە جۆربەجۆرەکان ھەبووە. ئێستا لە بریتانیا لە چەند جێگەیەک بە چەنگ مۆسیقای ئارام دەژەنێ بۆ نەخۆشەکان.

ژیان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٨ لە شاری بەغدا لەدایک بووە. بنەماڵەکەی لە جافەکانی خەڵکی ھەڵەبجەن. لە بەغدا فێری مۆسیقای کلاسیک و پیانۆ بووە. ساڵی ١٩٧٦ ڕۆشتووە بۆ بەریتانیا. لە ساڵی ١٩٩١ەوە دەستی کردووە بە ژەندنی چەنگ. پێش چەنگ، پیانۆ و گیتاری لێ داوە. زۆربەی زانستی مۆسیقاییەکەی خۆی بە دەستی ھێناوە و وانەی مووزیکی نەخوێندووە.[١]

بەرهەمەکان[دەستکاری]

دڵەی دێوانەم[دەستکاری]

گۆرانییەکان[دەستکاری]

  1. یاران
  2. ڕۆحی ڕەوان
  3. جەژنانە
  4. دڵی دێوانەم
  5. هەورەمان
  6. سەمفۆنیای گومان

ئاسەوار (وتووێژی چەنگ و نەی)[دەستکاری]

  • نەی: فەردین لاھوورپوور
  • چەنگ: تارا جاف

تەمبوور و چەنگ[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا تارا جاف لە ڕادیۆی بی بی سی
  2. ^ Jaff, T. and Qochgiri, J.(2015). [Liner notes]. Tembur & Harp [CD]. Turkey: Sony Music.