میکایل ئەسلان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میکایل ئەسلان
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٧٢
تاووخ، خۆزات، دێرسیم
پیشە(کان)گۆرانیبێژ، ژەنیار
ئامێرەکاندیوان، گیتار
وێبگەhttp://www.mikailaslan.de

میکایل ئەسلان (١٩٧٢ لە تاووخ، خۆزات، دێرسیم - ) ھونەرمەندی گۆرانیبێژ و ژەنیارێکی کوردی زازایی باکووری کوردستانە. ئەو گۆرانییەکانی خۆی بە شێوەزارەکانی کرمانجی و زازاکی دەخوێنێتەوە.

ژیان[دەستکاری]

میکایل ئەسلان لە ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی تاووخ سەربە دەڤەری خۆزات لە پارێزگای دێرسیم لەدایک بوو. لە تەمەنی دە ساڵیدا لەگەڵ بنەماڵەی خۆی چوون بۆ شاری قەیسەری. لە ساڵی ١٩٩١ دەستیکرد بە خوێندنی بیرکاری لە زانکۆی مەلەتی، بەڵام بەھۆی چالاکییە سیاسییەکانی نەیتوانی زانکۆ تەواو بکات. ئەو لەگەڵ ھەندێکی ھونەرمەندانی دیکەی کوردی باکووری کوردستان گرووپی موونزووریان بەڕێخست و ئەلبومێکیان بڵاو کردەوە. لە ساڵی ١٩٩٤ وەکوو پەنابەر کۆچی کورد بۆ ئەڵمانیا و لەو وڵاتە لە شارەکانی ماینتس و فرانکفورت نیشتەجێ بوو. لەوێدا کاری ھونەریی خۆی بەردەوام کرد و لەگەڵ کەمال دینچ ھونەرمەندی تورک ھاوکاریی کرد و بەدوای ئەوەش لە ساڵی ١٩٩٩ یەکەمین ئەلبومی خۆی بەناوی ئاگەراییس بە زمانی کوردیی زازاکی بڵاو کردەوە. دواتر حەزی بە مۆسیقای جاز چوو و لەگەڵ دیتەر شمالتسرید و میشایل وایل، «کۆمی میکایل ئەسلان»ی دامەزراندەوە. لە ساڵی ٢٠٠١ لە کۆنسیرڤاتواری پیتەر کۆرنەلیۆس فێری گیتار و ساکسیفۆن بوو. لە ساڵی ٢٠٠٢ ئەلبومی کلیتێ کۆئوو سەبارەت بە عەلەوی بڵاو کردەوە کە ئەحمەد ئەسلانیش لەو ئەلبومەدا ھاوکاریی لەگەڵ کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستی لە خوێندن کێشا. میکایل ئەسلان بەھۆی خەریک بوون بە مۆسیقای کورد بۆ دوو بەڵگەفیلم سەبارەت بە ئەنادۆڵ لە تەلەڤیزیۆنەکانی ئەڵمانیا مۆسیقای ساز کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەلبومی میرازی بڵاو کردەوە.

ئەلبومەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]