کیژان ئیبراھیم خەیات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کیژان ئیبراھیم ئەحمەد

لەدایکبوون١٩٨٥
پیشەگۆرانیبێژ


کیژان ئیبراھیم خەیات (لەدایکبووی ١٩٨٥ لە سلێمانی عێراق)[١][٢] گۆرانیبێژێکی کوردە. کچی ئیبراھیم خەیات ھونەرمەندی گۆرانیبێژ و مەقامبێژی خەڵکی سلێمانی. سەرەتا گۆرانی بۆ زنجیرە درامایەک گوتووە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ یەکەمین گۆرانی خۆی بەناوی (بەسە دڵم) بڵاوکردووەتەوە، هەروەھا لە ساڵی ٢٠١٢ یەکەمین ئەلبوومی خۆی بە ناوی (درۆ) بڵاوکردووەتەوە.[٣] ھاوسەری زیرەک میرەی شێوەکارە و دوو منداڵی ھەیە.[٤]

ژیان[دەستکاری]

کیژان ئیبراھیم خەیات کچی ھونەرمەندی ناوداری کۆچکردوو ئیبراھیم خەیاتە. لە ساڵی ١٩٨٥ لەس شاری سلێمانی لەدایک بووە، باوکی ھاندەری گەورەی بووە. لە شاری سلێمانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ بەشی موزیکی لە پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە و ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ کۆلێژی ھونەرە جوانەکان، بەشی بەجێھێنانی موزیکی تەواو کردووە. یەکەم بەرھەمی لە ساڵی ٢٠٠٣ بووە کە گۆرانییەک بوو بۆ تایتڵی زنجیرە درامای "جومعە" لە دەرھێنانی (حوسێن میسری). ماوەیەک دادوەری بەرنامەى خۆشترین دەنگی منداڵان بوو لە کەناڵی "پلیستانک تی ڤی". کیژان تا ئێستا‌ تەنیا یەک ئەلبوومی بەرھەم ھێناوە بە ناوی "درۆ" کە نۆ تراک پێکھاتووە ‌و لە ساڵی ٢٠١٢دا بڵاوکراوەتەوە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

ئەلبۆمی نھێنی دڵ (٢٠١٢)

  1. نھێنی دڵ
  2. بەخت
  3. مەڕۆ
  4. ھانا
  5. نیشانە
  6. درۆ
  7. تۆ بووی
  8. چاوەکانت (دووبارەکردنەوەی گۆرانییەکی ئیبراھیم خەیات)
  9. دڵی من
  10. کابوکێ
  11. داربەڕوو

پێشانگا[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

ئیبراھیم خەیات

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "کیژان ئیبراهیم خەیات "تاسەی دوری" بڵاودەکاتەوە". xendan.org. 2022-08-13.
  2. ^ "کیژان ئیبراهیم خەیات 'وێنە'ی بڵاوکردوە". newjin.net. 2022-08-13.
  3. ^ "كیژان ئیبراهیم خەیات لە ئەلبوومە تازەكەیدا دەڵێ (تەنیام)". hawler.in. 2022-08-13.[بەستەری مردوو]
  4. ^ "کیژان ئیبراهیم خەیات بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە". nrttv.com. 2022-08-13.

خەڵکی سلێمانی