ئاینور دۆغان
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ئاینور دۆغان (بە تورکی: Aynur Doğan، لەدایکبووی ١٩٧٥ لە پارێزگای دێرسم) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە. لە ١٩٩٢ەوە دانیشتووی ئەستەمبوڵە و لەوێ مۆسیقای خوێندووە. یەکەم ئەلبۆمی لە ساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکردووەتەوە. بە ھۆی گۆرانیی کەچا کوردان زۆر ناسرا. ئەم گۆرانییە لە لایەن دادگایەکی تورکیا بۆ ماوەیەک قەدەغە کرابوو. گۆرانییەکانی بە شێوەزاری کورمانجی و تورکییە؛ بە سۆرانیش سترانی ھەیە.
ئەلبۆمەکان [دەستکاری]
ئەلبۆمەکانی خۆی:
- کەچا کوردان (٢٠٠٤)
- نووپەل (٢٠٠٥)
- ڕەوەند (٢٠١٠)
ھاوکاری لەگەڵ ھونەرمەندانی تر:
- سایر (٢٠٠٢)
- باھار، لەگەڵ Kardeş Türküler (٢٠٠٥)
- مراز، لەگەڵ Mikail Aslan (٢٠٠٥)
- Güldünya Şarkıları (٢٠٠٨)