جەمیل ئەحمەدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەمیل ئەحمەدی
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بەجەمیل نەوسوودی، جەمیل ھەورامی، جەمیلە
لەدایکبووی١٩٤٦
لھۆنی، نەوسوود، پارێزگای کرماشان
مردووی٤ی ئازاری ٢٠٢٤
مەریوان

جەمیل ئەحمەدی ناسراو بە جەمیل نەوسوودی (بە کوردیی گۆرانی: جەمیل نەوسووڎی) (١٩٤٦ لە گوندی لھۆنی لە نەوسوود - ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ لە مەریوان) سیاچەمانەبێژی کورد بوو کە بە شێوەزاری ھەورامی سیاچەمانە دەگوت.

جەمیل ئەحمەدی لە ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی لھۆنی لە نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان لەدایک بوو. لە تەمەنی لاوی و لە ساڵی ١٩٦٦دا دەستیکرد بە چڕینی سیاوچەمانە و لە ساڵی ١٩٧٠ یەکەم کاسێتی خۆی لەگەڵ عوسمان ھەورامی تۆمار کرد. ئەو لەگەڵ مامۆستاکانی دیکەی سیاوچەمانە وەکوو حەمە حسێن کێمنەیی و سەباح ھەورامی ھورکاریی کرد و بوو بە یەکێک ھونەرمەندە ھەرە ناسراوەکانی ئەو ئاوازە کوردیە.

بەپێی وتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانجەمیل ئەحمەدی لە سەردەمی سەرھەڵدانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆ ماوەیەک پێشمەرگەی ئەو حیزبە و ئەندامی ھێزی شاھۆ بووە[١] و ھەروەھا بەپێی وتەی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران برایەکی جەمیل ئەحمەدی بە ناوی مەحموود ئەحمەدی ناسراو بە مەحموود ھەورامی پێشمەرگەی کۆمەڵە و ئەندامی گوردانی شاھۆ بووە کە گیانی خۆی باختکردووەتەوە.[٢]

لە ڕۆژی ٢٤ی ئایاری ٢٠١٧ لەلایەن ئەنجومەن و فێرگەی مۆسیقای دەنگی پاوە و بە ئامادەبوونی ھونەرمەندان و ھۆنەرحەزان کۆڕێک بۆ ڕێزگرتن لە جەمیل ئەحمەدی لە ھۆڵی مەزرینگەی چاند و ئیرشادی ئیسلامیی شارستانی پاوە بەڕێوەچوو.[٣]

کۆچی دوایی[دەستکاری]

جەمیل ئەحمەدی لە ڕۆژی ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ لە مەریوان بەدوای ماوەیەک نەخۆشی کۆجی دواییی کرد.[٤] ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی جەمیل ئەحمەدی لە ڕۆژی سێشەممە ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ بە بەشداریی بەرینی خەڵک لە نەسوود بەڕێوەچوو.[٢]

پلاتفۆرمی ھۆرام[٥]، تەڤ-چاندی ئەورووپا[٦]، کومیتەی چاند و ھونەری بێستوون[٧]، کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران[٢] و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران[١] بۆ پرسە و کۆچی دواییی جەمیل ئەحمەدی سەرەخۆشیی خۆیانیان ئاراستەی بنەماڵە و کۆمەڵگای ھونەریی کوردستان کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا کوردستان میدیا: جەمیل نەوسوودی ھونەرمەندی ناسراوی ھەورامان و پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤.
  2. ^ ئ ا ب کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران: مەراسمی بەخاکسپاردنی ھونەرمەندی ھەورامان «جەمیل ئەحمەدی» لە نەوسوود (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤.
  3. ^ سەلام پاوە: کۆڕێ ڕێزگرتن لە ھونەرمەند جەمیل ئەحمەدی (نەوسوودی) بەڕێوەچوو/بەوێنە (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٧؛ ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤.
  4. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: گەورە ھونەرمەندی ھەورامان جەمیل نەوسوودی کۆچی دوایی کرد (بە ھەورامی)، نووسراو لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤.
  5. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: جەمیل نەوسوودی دەنگی دوێنی، ئەمڕۆژ و بەیانی بوو (بە ھەورامی)، نووسراو لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤.
  6. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: تەڤ-چاندی ئەورووپا یادی ھونەرمەند جەمیل نەوسودیی بەرز ڕاگرتەوە (بە ھەورامی)، نووسراو لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤.
  7. ^ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک): پەیامی ھاوخەمی و سەرەخۆشیی کومیتەی چاند و ھونەری بێستوون، بۆ کۆچی دواییی ھونەرمەندانی کورد، مامۆستایان جەمیل ھەورامی و جەمشید عەندەلیبی (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٦ی ئازاری ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٤.