مەم ئارارات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەم ئارارات
مەم ئارارات لە ٢٠١٨
مەم ئارارات لە ٢٠١٨
زانیارییەکان
لەدایکبوویدێرک، پارێزگای مێردین
پیشە(کان)گۆرانیبێژ

مەم ئارارات (لەدایکبووی ١٩٨١ لە دێرک، مێردین - ) ھونەرمەندێکی کوردە،[١] لە ناوچەی دێرکی چیای مازی لە شاری مێردین لە باکووری کوردستان لەدایکبووە. خاوەنی چەندین گۆرانی و ئەلبومە.[٢] مەم گۆرانییەکانی بە کوردیی کورمانجین، بەڵام ھەندێک گۆرانیشی بە سۆرانی و زازایی بڵاوکردۆتەوە.

ژیان[دەستکاری]

مەم ئارارات لەم ساڵانەی کۆتاییدا ئەنجامێکی باشی بەدەستخستووە، بە دەنگی خۆی ستایلێکی تایبەتی داوەتە میوزیکی کوردی. کاتێک حەوت ساڵان بوو، خێزانەکەی لەبەر ڕەوشی ئابووری لە مێردینەوە کۆچیان کرد بۆ شارەکانی دیکە.

لە منداڵییەوە حەزی بە میوزیک ھەبووە، بەڵام دەرفەتی نەبوو و درەنگ دەستیپێکرد.

لە دەستپێکی ٢٠٠٠ لەسەر پلاتفۆرمی جیاواز بەرھەمەکانی دەرکەوتن. لە کۆتاییدا، بە پشتگیریی ھاوڕێکانی، یەکەم ئەلبومی خۆی بە ناوی 'قولنگ ئەور و باران' لە ساڵی ٢٠١٤ بڵاوکردەوە. لە ساڵی ٢٠٠٧، گەڕایەوە ناوچەی قۆسەر لە مێردین، ئەو شوێنەی کە لێی ھاتووەتە دنیاوە.

مەم ساڵانە چەند کۆنسێرتێک لە شارەکانی باکوور، تورکیا و دەرەوە ڕێکدەخات. چەندجارێک لە شارە جیاوازەکانی تورکیا، بەبیانووی جیاواز کۆنسێرتەکانی ڕاگیراون.[٢][٣][٤]

دیسکۆگرافی[دەستکاری]

مەم خاوەنی پێنج ئەلبوومی مۆسیقییە،[٥]

  • قولنگ ئەور و باران (٢٠١٣)
  • کوردیکا (٢٠١٦)
  • خەونا باژارەکی (٢٠١٨)
  • نیشتمان (٢٠١٩)
  • پەسنا ئەڤینێ (٢٠٢٠)

گۆرانیی تاک

ڤیدیۆگرافی[دەستکاری]

ڤیدیۆ کلیپ

  • کەمبەر زەرێ (٢٠١٧)
  • زۆزان (٢٠١٨)
  • گازن (٢٠١٩)
  • خاتر خوەستن (٢٠١٩)
  • چیچەکێ (٢٠١٩)
  • ژ ئێڤارەکە ئامەدێ (٢٠١٩)
  • ئەڤینا دو چیا (٢٠١٩)
  • دلۆ ئەز بمرم (٢٠١٨)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "مەم ئارارات بەرھەمێکی نوێی بڵاوکردەوە". Zagros News Agancy. Retrieved 2022-10-18. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا "مەم ئارارات زنجیرە کۆنسێرتێک سازدەکات". www.rudaw.net. Retrieved 2022-10-18.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "لە ئەنقەرە لەوەر گوورانی کوردی کۆنسێرتێگ قەیەغە کریا". لە ئەنقەرە لەوەر گوورانی کوردی کۆنسێرتێگ قەیەغە کریا. Retrieved 2022-10-18.
  4. ^ Turkey bans concert in Mersin by Kurdish singer Mem Ararat، بەشی ئینگلیزی کوردستان ٢٤، نووسەر: Wladimir van Wilgenburg، بڵاوکراوەتەوە لە 2022/09/27.
  5. ^ "مەم ئارارات یەکێک لە گۆرانییەکانی کۆنسێرتی ئادانا بڵاودەکاتەوە". www.rudaw.net. Retrieved 2022-10-18.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  6. ^ میدیا, گوڵان. "فرمێسك و مەم ئارارات گۆرانییەكیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە". گوڵان مێدیا (بە کوردی). Retrieved 2022-10-18.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "You are being redirected..." www.nrttv.com. Retrieved 2022-10-18.