سەید قوڵی کشاوەرز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەید قوڵی کشاوەرز
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٣٨ (١٣١٧ ک. ھ.)
گوندی لاڵەوەن شارستان مایەشت

سەید قوڵی کشاوەرز (١٣١٧ لە گوندی لاڵەوەنی شارستانی مایەشتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان- ) مامۆستای ئاوازی کوردیی ھۆرەیە. زۆربەی بەیتەکانی کە سەید قوڵی کشاوەرز دەچڕێت ھی خۆیە و کشاوەرز مامۆستای ھەڵبەستبێژش دێت بە ئەژمار. کشاوەرز ھێشتا لە ئاواییی باوانی خۆی دەژێت و بە وەرزێری ژیان دەکات.[١]

ژیان[دەستکاری]

سەید قوڵی کشاوەرز لە ساڵی ١٣١٧ لە گوندی لاڵەوەن لە شارستانی مایەشت سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. لە سەردەمی نوێگەنجی دڵبەستە بە ئاوازی ھۆرە بوو. ساڵ ١٣٣٩ چوو بۆ سەربازی و دوو ساڵ پاش لەوە دیسان ھات بە ئاواییی لاڵەوەن و سەرقاڵی کاری وەرزێریی خۆی بوو. سەید قوڵی ٧ منداڵی ھەیە کە یەکێکیان کچە و ئیستایش ھەر لە ئاواییی خۆی ژیان دەکات. لە ساڵی ١٣٨١ی ھەتاوی کتێبێک سەبارەت بە ژیان و ھەڵبەستەکانی سەید قوڵی چاپ کراو کە لە نێوی لەگەڵ سەید قوڵی وەتووێژ کراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

کتێبناسی[دەستکاری]

  • سادقی، ڕەحمەتوڵڵا، ھاژە (وەتوویژێک لەگەڵ مامۆستای ئاوازی ھوورەی کوردستان سەید قوڵی کشاوەرز) (بە فارسی)، تاران: پەخشانگەی گوفتمان، ١٣٨١.