نادیا ڤیسێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نادیا ڤیسێر
زانیارییەکان
لەدایکبووی١٩٩٦
ھۆڵەندا
پیشە(کان)گۆرانیبێژ

نادیا ڤیسێر (بە ھۆڵەندی: Nadia Visser)، (١٩٩٦ - ) گۆرانیبێژی ھۆڵەندیییە کە بەھۆی خوێندنی سترانەکانی زازاکی ناسراوە. ئەو ھەروەھا بە شێوەزارەکانی دیکەی کوردی وەکوو کرمانجی و سۆرانی و زمانەکانی دیکەش سترانی خوێندووەتەوە.[١] [٢] [٣]

ژیان[دەستکاری]

نادیا ڤیسێر لە ساڵی ١٩٩٦ لە وڵاتی ھۆڵەندا لە دایک بووە. لە ساڵی ٢٠١٢ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لەگەڵ ٢٥ کەسێکی دیکە بۆ پرۆژەیەک بە ناوی «نەوەکانی مۆسیقا» (Music Generations) سەردانی تورکیا و باکووری کوردستان کردووە و لەو سەفەرەدا لەگەڵ مۆسیقای ئەو ناوچانە ئاشنا بووە. نادیا ڤیسێر بەدوای ھەفتەیەک مانەوە لە ئانکارا، سەردانی دێرسیمی کردووە و لەو شارەدا لە ئەحمەد ئەسلان و مەتین کاھرامان فێری چەن ستران بە شێوەزاری کوردیی زازاکی بووە. دواتر کە دەگەرێتەوە بۆ ھۆڵەندا خوێندنی بە زازاکی بەردەوام کردووە و سترانەکانێکی زیاتری بەو شێوەزارە خوێندووەتەوە. لە فیستیڤاڵی مونزور لە ساڵی ٢٠١٤دا لەگەڵ گولێ مایێرا گۆرانیبێژی زازا ھاوکاری دەکات و پشتی ئەوە ھەندێک کاری ھاوبەش پێکەوە تۆمار دەکەن. نادیا ڤیسێر دەڵێت لەگەڵ مایێرا بەشداری فیستیڤاڵی ئازادی بوونە کە لەتێدا ھەموو ئامادەبووان دەیانتوانی پێناسەی ئازادیی لە بیروڕای خۆیان بنووسنەوە و مایێرا نووسیوە ئازادی واتە دەربڕینی خۆم بە زمانی دایکیی خۆم. ھەروەھا لەو فیستیڤاڵە کوڕێک بە زمانی ئەڵمانی گۆرانییەکی ڕاپی خوێندووە کە زمانی دایکیی نەبووە و تەنانەت زمانەکەش نەیزانیوە. ئەمانە لەسەر ڤیسێر کاریگەر بووە و دواتر کە دەگەڕێتەوە بۆ ھۆڵەندا، لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ەوە دەستیکردووە بە فێربوونی زمانی کوردیی زازاکی.[١] [٢]

نادیا ڤیسێر دەڵێت ھۆکاری فێربوون و خوێندنی بە زمانی کوردیی زازاکی ئەمە بووە کە بەو خەڵکە بڵێیت ناھێلین زمان و چاندەکەتان لە ناو بچێت و لە ژیان وەکوو کوردێکی زازا شەرم نەکەن. بە باوەڕی ڤیسێر چارەنووس لەگەڵ کوردە زازاکان کۆی کردووەتەوە و ئەم پەیوەندییە نابڕێندرێتەوە.[١] [٢] نادیا ڤیسێر گۆتووە من بۆ ستران خوێندن بە زمانی دایکیی خۆم واتە ھۆڵەندی ھیچ کیشەیەکم نییە، بۆیە ئەو کاتێک کە زانیم بۆ خوێندن بە زازاکی ئەو ھەموو گێچەڵ لە ئارادا ھەیە تۆشی شۆک بوو. ئەو گۆتووە ملیۆنان کەس لە جیھاندا بە ئینگلیزی گۆرانی دەخوێنێتەوە، بۆیە زیابوونی کەسیکی دیکە بێ واتایە، بەڵام بۆ من خوێندن بە زازاکی واتای ھەیە، چۆنکە ئاخێوەرانی ئەو زمانە لە تەنگاویدان و ژیانێکی سەختێکی ھەیە، کاتێک من چووم بۆ دێرسیم پۆستەکانی ڕێگریان لەسەر ڕێگادا دانابوو و سەربازەکان ڕێگریان دەکرد و خەریکی کۆنترۆل بوون. ھەروەھا کارەکان بەو زمانە دەگمەنە و بۆیە بەختی ئەو زمانەش بۆ زیندوومانەوە کەمترە.[٣]

نادیا ڤیسێر چەندین سترانی لەگەڵ گرووپی مۆسیقای پێرۆ پیا خوێندووەتەوە کە بریتی لە شەش پیاوی کوردی زازای دانیشتووی ھۆڵەندایە.[١] [٢]

نادیا ڤیسێر لە ساڵی ٢٠١٦ لەگەل ئالان جوان یەکێک لە پێشكەشكارەكانی پرۆگرامی كورد ئایدڵ ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە.[٤] [٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]