بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆگۆی ڕێکخراوە

ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی (بە ئینگلیزی: Organisation of Islamic Cooperation) ڕێکخراوەیەکی جیھانی و ئیسلامییە ساڵی ١٩٦٩ لە وڵاتی مەغریب دامەزراوە، بنکەی سەرەکی لە شاری جەدەی وڵاتی عەرەبستانی سعوودییە کە ئەندامی ھەمیشەی نەتەوە یەکگرتووەکانە. پاڵنەری سەرەکی دروستکردنی ئەم ڕێکخراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانە بوو کە لە ئەنجامی شکستی وڵاتانی عەرەبی بەرامبەر ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ ھاتنە ئاراوە کە لە چەند کۆمیتەیەکی تایبەت پێکھاتووە.

ئامانجەکانی ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی

[دەستکاری]
  1. ھاوکاری کردن و یەکگرتووی و گەشەپێدانی پەیوەندی نێوان وڵاتانی ئیسلامی لە ھەموو بوارەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتووری
  2. سڕینەوەی پاکتاوکردنی ڕەگەزی
  3. پشتیوانی کرد لە ئاشتی نێودەوڵەتی
  4. پشتگیری موسڵمانان لە خەباتیان بۆ پاراستنی شەرەف و سەربەخۆیی و مافە نەتەوەیییەکانیان

لە سەرەتادا وڵاتە ئەندامەکانی ئەم ڕێکخراوە یەک ھەڵوێست و یەک دەنگ بوون دژی ئیسرایل وپشتیوانی مافی فەڵەستینیەکان بوون بەڵام وڵاتی میسر پەیوەندی لەگەل ئیسرائیل ئاسایی کردەوە و ڕێکەوتنامەی ئاشتی لەگەڵ بەست ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی ناکۆکی نێوان وڵاتە ئەندامەکانی ئەم ڕێکخراوە ساڵی١٩٧٨ وڵاتی میسر لە ڕێکخراوە دەرکرا بەڵام لە سالانی دواتر ھاتەوە ناو ڕێکخراوەکە.

وڵاتانی ئەندام

[دەستکاری]
کۆبوونەوەی ڕێکخراوەی ھاوکاری ئیسلامی لە ئەستەمبوڵ ساڵی ٢٠١١ بە ئامادەبوونی ھیلاری کلینتۆن

ئاسیا

کازاخستان بەحرەین ئەفغانستان
لوبنان ئێران ئازەربایجان
مالیزیا سوریا بەنگلادیش
عومان یەمەن ئوردن
پاکستان ئوزبەکستان کوێت
فەلەستین ئیمارات بروونای
قەتەر تورکەمەنستان
عەرەبستانی سعوودی تاجیکستان
عێراق تورکیا

ئەفریقا

بێنین بورکینافاسۆ کامیروون
دوورگەکانی قەمەر چاد جیبووتی
گابۆن گامبیا گینێ
بیساو کۆتدیڤوار لیبیا
مالی مۆریتانیا مەغریب
مۆزامبیک ئووگاندا تونس
تۆگۆ سودان سۆمالیا
سیەرالیۆن نێجیریا نیجەر
ئەورووپا ئەمریکای باشوور
ئالبانیا گویانا
سورینام

کۆمیتەکانی ڕێکخراوەی کۆنفڕانسی ئیسلامی

[دەستکاری]

لە پەراوێزی ئەم ڕێکخراوەدا چەند کۆمیتەیەک پێکھاتووە لەوانە:

  1. کۆمیتەی کاروباری ئابووری بەمەبەستی بەرەو پێش بردنی ھاوکاری ئابووری و پاراستنی یەکگرتووی لە نێوانان وڵاتانی ئیسلامی دامەزراوە
  2. کۆمیتەی زانستی فێرکاری و فەرھەنگی
  3. ناوەندی لێکۆلینەوەی مێژووی ھونەری و ئیسلامی
  4. کۆمیتەی نێونەتەوەیی و پاراستنی جێماوەی ئیسلامی

سەرچاوەکان

[دەستکاری]