مەحموودی دووەم
مەحموودی دووەم | |
سوڵتان مەحممودی دووەم | |
ناوی سوڵتان | سوڵتان مەحممودی دووەم |
---|---|
لە دایکبوون | ١٧٨٥ |
مردن | ١٨٣٩ |
پێش خۆی | موستەفای چوارەم |
دوای خۆی | عەبدول مەجیدی یەکەم |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | عەبدول حەمیدی یەکەم |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
مەحممودی دووەم لە ساڵانی ١٧٨٥ تا ١٨٣٩ ژیاوە، سییەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییە، سەردەمەکەی چەندین ھەنگاوی فراوانی چاکسازی بە خۆوە بینی، و ھەوڵێدا دەوڵەتی عوسمانی بە ئاگا بھێنێتەوە، و بیباتە ئەو شوێنەی کە شایانییەتی لە پایە و ڕێزلێناندا.[١]
ویلایەتی سوڵتان مەحمودی دووەم
[دەستکاری]مەحممودی دووەم حوکمی گرتە دەست ساڵی ١٨٠٨ کاتێک لە تەمەنی بیست و چوار ساڵیدا بوو، و ئەیویست لەسەر ڕێگەی ئەو چاکسازییە بەردەوام بێت کە ھەندێک لە سوڵتانەکانی پێش خۆی گرتبوویانە بەر، دەستی کرد بە چاکسازی سەربازی، سەدڕی ئەعزەم (موستەفا بریقدار) ی ڕاسپارد تا ھەستێت بە ڕێکخستنی ئینکیشاری و کاروبارەکانیان چاک بکات، و ناچاریان بکات کە بە دوای ئەو ڕێکخستنە کۆنانەدا بچن کە لە سەردەمی سوڵتان سولەیمان قانونی دانرابوون و وردە وردە پشت گوێ خرابوون.
دەستگرتن بەسەر ئینکیشاریدا
[دەستکاری]سەدڕی ئەعزەم ھەوڵیدا بەو ئەرکە ھەستێت کە مەحموودی دووەم ڕایسپاردبوو، بەڵام ڕووبەڕووی ناڕەزایی ئینکیشاری بوویەوە، و شۆڕشیان کرد لە پایتەخت لە ڕەمەزانی ١٨٠٨ و ھەوڵیاندا سوڵتانی پێشوو موستەفای چوارەم بگێڕنەوە تا بە دڵی خۆیان بێت، و ئاگریان بەردایە شوێنە حوکمییەکانی پایتەخت و سەدڕی ئەعزەم وەفاتی کرد بە سووتاویی لەم ئاژاوەیەدا کە ئەیویست دەستی بەسەردا بگرێت، سوڵتان ناچاربوو ملکەچ بێت بۆیان و بیرۆکەی ڕزگاربوون لێیانی دواخست بۆ کاتێکی تر.
سوڵتان ئەیزانی کە توندی دەسەڵاتی ئینکیشاری ھەموو ھەوڵە چاکسازییەکانی سوڵتانەکانی پێشتری تێکداوە، و سولتان ڕزگاری بوو بە تەواوی لە ئینکیشاری ساڵی ١٨٢٦ز.
ڕژێمی سەربازی نوێ
[دەستکاری]سوڵتان مەحموودی دووەم گرنگی دا بە دامەزراندنی گروپی سەربازی بە ڕژێمی نوێ، گرنگی دا بە دامەزراندنی چەکی تۆپخانە و فێرکردنی ھونەرەکانی جەنگ و خوێندنگەکانی تۆبخانە و دەریایی و ئەندازەیی، و ھەوڵیدا ڕای گشتی بەلای خۆیدا ڕابکێشێت، بەوەی بۆ ھەر چاکسازییەکی نوێ ئاھەنگی گەورەی دەگێڕا و دەرکردنی فەتوای گەورە زانا ئایینییەکانی دەوڵەت بە پێویست بوونی چاکسازی سەربازی و وچوونە ڕژێمی سەربازی نوێوە.
سوڵتان ڕژێمێکی بەسەرباز کردنی بەزۆری دانا بۆ موسڵمانان، و ماوەی سەربازییەکە ١٠ ساڵ بوو، چەندین ئەفسەری ناردە دەروە بە شێوەیەکی فراوان و چەندین ئەفسەری لە برووسیاوە ھێنا بۆ ڕاھێنانی ھێزە نوێکان، ھەروەھا دەستی کرد بە چاکسازی دەریایی.
چاکسازی فێربوون
[دەستکاری]مەحموودی دووەم بایەخی دا بە چاکسازی فێربوون، خوێندنگەی سەرەتایی دامەزرێنران بۆ فێربوونی ئەلفوبێی تورکی و خوێندنەوەی قورئان و ڕێزمانی عەرەبی، و خوێندنگەی ناوەندی کرانەوە بۆ فێربوونی بیرکاری و مێژوو و جوگرافیا، شان بە شانی خوێندنگەی مزگەوتەکان، ھەروەھا خوێندنگە کرانەوە بۆ ئامادەکردنی خوێندکارەکان بۆ چوونە خوێندنگە دەریایی و پزیشکی و کشتوکاڵ و ئەندازیاری و تۆپخانە.
مەحموودی دووەم گرنگی دا بە فێربوونی زمانەکان کە لە سەردەمی موستەفای چوارەمدا دامەزرابوون بۆ دەرچوونی وەرگێڕەکان، و دەرچووانی ئەم خوێندنگانە چوونە باڵیوزە جیاوازەکانەوە، ھەروەھا مەحموودی دووەم چەندین کۆمەڵەی زانسیتی نارد بۆ لەندەن و پاریس بۆ بەدەستھێنانی ھونەر و زانستی نوێ. ھەروەھا گرنگییەکی زۆری دا بە نوێکردنەوەی کتێبخانەکان بۆ نموونە ھەستا بە نوێکردنەوەی کتێبخانەی مەحموودی لە مەدینە.
چاکسازی تر
[دەستکاری]سوڵتان ھەوڵیدا چاکسازی دەزگا نوێکانی دەوڵەتی ناوەندی بکات بە رێگەی ئەورووپی، ئەوقافی خستە ژێر سەرپەرشتی خۆیەوە و ئەوقافە بچوکەکانی ھەڵوەشاندەوە و کردی بە یەکێک لە موڵکەکانی سوڵتان، و یەکەم ئامار بۆ زەوییە کشتوکاڵییە عوسمانییەکان کران لە سەردەمی نوێدا، و چاکسازی کرا لە تۆڕەکانی گەیاندن، و ڕێگەی نوێ دروستکران و ھەروەھا ڕۆژنامەی فەڕمی دەوڵەت دانرا.
سەردەمی سوڵتان مەحموودی دووەم چالاکی بیناسازی کارا بوو، و شوینە کۆنەکان نوێکرانەوە کە پێشتر پشت گوێ خرابوونن ساڵی ١٨٢٥ مزگەوتی نەسڕ دروستکرا لە ئیستەنبوڵ و مزگەوتی ئایا سۆفیا و زۆر لە مزگەوتەکانی تری پایتەخت نوێکرانەوە.
مردن
[دەستکاری]سوڵتان مەحموودی دووەم جیا دەکرێتەوە بە ئاڕاستەکردنی ڕۆژئاوایی دەوڵەت، ھیلاک بوو بە شەڕی ڕووسەوە، و شەڕ لەگەڵ محەممەد عەلی والی میسر سەرقاڵی کردبوو کە ئەیویست وڵاتی شام بخاتە سەر ویلایەتەکەی لە میسر، و جەزائیر کەوتە ژێر داگیرکاری فەڕەنساوە ساڵی ١٨٣٠.
سوڵتا نەخۆش کەوت و پاش ماوەیەک کۆچی دوایی کرد لە ٢ی تەممووزی ١٨٣٩ و سوڵتان عەبدول مەجید جێگەی گرتەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Mahmud II | Ottoman sultan». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٨ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- بزوتنەوەی چاکسازی عوسمانی – محەممەد عەبدول لەتیف بەحراوی
- میژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەممەد زەید بەگ
- میژووی دەوڵەتی عوسمانی – عەلی حەسوون
- دەوڵەتی عوسمانی - محەممەد حەرب.
- دەروازەی مێژووی ئیسلام
- دەروازەی شیعر
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەحموودی دووەم تێدایە. |