مەحموودی یەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
Osmanli-nisani.svg
   مەحموودی یەکەم
Mahmud1.jpg
سوڵتان مەحموودی یەکەم
Tughra of Mahmud I.JPG
ناوی سوڵتان سوڵتان مەحموودی یەکەم
لە دایکبوون ١٦٩٦
مردن ١٧٥٤
پێش خۆی ئەحمەدی سێیەم
دوای خۆی عوسمانی سێیەم
بنەماڵەی فەرمانڕەوا عوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتی عوسمانی
باوک موستەفای دووەم
دایک ساڵیحە سوڵتان
بیروباوەڕ ئیسلامی سوننە

سوڵتان مەحموودی یەکەم کوڕی خەلیفە موستەفای دووەم، لە نێوان ساڵانی ١٦٩٦ تا ١٧٥٤ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی گرتە دەست دوای ئەحمەدی سێیەم ساڵی ١٧٣٠ لە تەمەنی سی و پێنج ساڵیدا، لەگەڵ سەفەوییەکان جەنگا و سەرکەوت بەسەر تەهماسب و عوسمانییەکان تەبرێز و هەمەدان و هەرێمی لوڕستانیان گرت.

شەڕکەوتەوە لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و ڕووسیا لەم سەردەمەدا، و ڕووسیا چەند ناوچەیەکی عوسمانی داگیر کرد، هەر لەم سەردەمەدا عوسمانییەکان سەرکەوتن بەسەر نەمسا و سڕبدا و بەلەگراد و ئەفلاقیان گەڕاندەوە و ڕو,سیا پەیمانی دا بە دروستنەکردنی کەشتی لە دەریای ڕەشدا.

هەروەها پەیمانیان بەست لەگەڵ سویددا دژی ڕووسیا ساڵی ١١٥٣ک، و مەحموودی یەکەم کۆچی دوایی کرد ساڵی ١٧٥٤ز و براکەی عوسمانی سێیەم جێگەی گرتەوە.