ئەحمەدی یەکەم
ھەندێک لە سەرچاوەکانی ئەم وتارە لەوانەیە پشت پێ بەستراو نەبن. (ئەیلوول ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەحمەدی یەکەم | |
سوڵتان ئەحمەدی یەکەم | |
ناوی سوڵتان | سوڵتان ئەحمەدی یەکەم |
---|---|
لە دایکبوون | ١٥٩٠ |
مردن | ١٦١٧ |
پێش خۆی | محەمەدی سێیەم |
دوای خۆی | موستەفای یەکەم |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | محەمەدی سێیەم |
دایک | ھاندان سوڵتان |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
ئەحمەدی یەکەم کوڕی محەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێیەم، لە نێوان ساڵانی ١٥٩٠ بۆ ١٦١٧ ژیاوە، چواردەیەم سوڵتانی عوسمانییە، شاعیر بوو و دیوانیکی چاپکراوی ھەیە، لە ساڵی ١٦٠٣ز دەسەڵاتی گرتە دەست لە دوای مردنی باوکی، سەردەمەکەی سەردەمی شەڕ و یاخیبوون و شۆرشەکان بوون دژ بە دەوڵەتەکەی.
پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژھەڵات
[دەستکاری]حوکمی گرتە دەست لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، ئاگری شەڕ ھەڵگیرسا بوو لەگەڵ دراوسێ ئێرانییەکاندائەمەش ھانی ئەوانەی دا کە ئەیانویست ھەستن بە شۆڕش لەوانە بزوتنەوەی جان پۆلاد کە تێکشکا و ڕایکرد بۆ ئیتالیا و فەخرەددین دوڕزی، سەدڕی ئەعزەم موڕاد پاشا ھەستا بە دەستگرتن ھەموو یاخی بووەکاندا. شا عەباشی سەفەوی ھەستا بە داگیرکردنی ژمارەیەک شاری سەر بە دەوڵەتی عوسمانی، وەک تەبرێز و وان، و ئەحمەدی یەکەم ناچار بوو ڕێبکەوێت لەگەڵ سەفەوییەکان، بە تایبەت دوای مردنی سەدری ئەعزەم موڕاد پاشا، و یەکێک لە مەرجەکانی ڕێکەوتنەکە ئەوەبووکە عوسمانیەکان ھەموو ئەوانە بگێڕنەوە لەو خاکانەی کە سوڵتان سولەیمان قانونی غەزووی کردبوون کە بەغداشیان تێدا بوو.
پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوادا
[دەستکاری]حکومەتی نەمسای کاسۆلیکی ھەستا بە توندکردنەوە لەسەر ھەنگارییە ئەرسەدۆکسییەکان، ئەمەش وایکرد ھەنگارییەکان بنێرن بۆ لای دەوڵەتی عوسمانی موسڵمان و داوای دادپەروەرییەکەی بکەن و ڕزگاریان بکات لە دەستی نەمسا، و ھەنگارییەکان ئەمیرێکیان بۆ خۆیان ھەڵبژارد، حکومەتی عوسمانی ئەمەی پێ باش بوو، یارمەتی دان بە ھێزی سەربازی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی نەمسا و ھێزە عوسمانی و ھەنگارییەکان توانیان لە ماوەیکی کەمدا فەتحی چەندین قەڵا بکەن، و نەمسا بۆ ئەوەی وا لە ھەنگارییەکان بکات دەست لە عوسمانییەکان بەربدەن، دابەزی لە ھەموو خاکەکانی مەجارستان (ھانگاریا) بۆیان و دانی نا بە فەرمانڕەواکەیان وەک پاشای مەجەڕ و ئەمیری ترانسلڤانیا، بەمەش توانیان ھاریکاری مەجەڕی لەگەڵ عوسمانییەکان بوەستێنن، و لەبەر ناجێگیری بارودۆخی ناوخۆ و سەرقاڵبوونی سوپای عوسمانی لە بەرەی ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئێراندا، عوسمانییەکانی ناچار کرد ڕێبکەوێت لەگەڵ نەمسادا کە بەمە نەمسا ڕزگاری بوو لەو جزیە ساڵانەی ئەیدا بە دەوڵەتی عوسمانی.
بەڵام فەڕەنسا تایبەتمەندییەکانی بۆ تازە کرایەوە و گەیشتە سەروو تایبەتمەندییەکانی ئینگلیز و بوندقییەکان، و حەقی پاراستنی مەسیحییەکانی قودس و دەوروبەری درا بە پاشای فەڕەنسا.
ھۆڵەندا توتن و ڕێگەکانی بەکارھێنانی بردە ناو دەوڵەتی عوسمانییەوە لە سەردەمی سوڵتان ئەحمەدی یەکەم، فەتوا درا بە حەرامکردنی، و ئینکیشارییەکان ھەستان بە شۆڕش و خەلیفەیان لابرد و موستەفای یەکەمیان لە جێگەی دانا.
لە سەردەمەکەییدا شەڕی دەریایی کەوتەوە لە نێوان کەشتییە عوسمانی و ئەوروپییەکاندا، و لە زۆربەی جارەکاندا بە بەرژەوەندی ئەورووپا کۆتایی ئەھات.
بیناسازی لەسەردەمی ئەحمەدی یەکەم
[دەستکاری]لەم سەردەمەدا یە کێک لە دیارترین ھێماکانی خەلافەتی عوسمانی بنیاتنرا کە مزگەوتی سوڵتان ئەحمەدە، و لە ڕۆژاوا بە مزگەوتی شین ناسراوە لەبەر نەخشە شینەکانی تیایەتی؛ و مزگەوتێکی سەرسوڕھێنەرە لە بیناسازییدا و لە ڕووناکییەکانی لە شەودا و بە یەکێک لە گرنگترین و گەورەترین مزگەوتەکانی تورکیا و جیھانی ئیسلامی ھەژمار دەکرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- سایتی ئیسلام ئۆن لاین[ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]
- دەروازەی مێژووی ئیسلام
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی تورکیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەحمەدی یەکەم تێدایە. |