عەبدولمەجیدی دووەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Coat of arms of the Ottoman Empire (1882–1922).svg
   عەبدولمەجیدی دووەم
Portrait Caliph Abdulmecid II.jpg
سوڵتان عەبدولمەجیدی دووەم
ناوی سوڵتانسوڵتان عەبدولمەجیدی دووەم کوڕی عەبدولعەزیزی یەکەم
لە دایکبوون١٨٦٨
مردن١٩٤٤
پێش خۆیمحەمەدی شەشەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکعەبدولعەزیزی یەکەم
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

سوڵتان عەبدولمەجیدی دووەم کوری عەبدول عەزیز لە نێوان ساڵانی ١٨٦٨ تا ١٩٤٤ ژیاوە، دوایین خەلیفەی عوسمانی بوو، خەلافەتی گرتە دەست لە ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٩ تا ٣ی ئازاری ١٩٢٤، و بە شیوەیەکی تایبەت خویندنی وەرگرت.

ژێردەریایی عەبدولمەجید[دەستکاری]

لە ٥ی شوباتی ١٨٨٧ دەوڵەتی عوسمانی ژێر دەریاییەکەی ناردە دەریاوە (بە ناوی عەبدولمەجید) و چووە ریزی کەشتیگەلە دەریاییەکانیان، ئەمەش یەکەم جار بوو عوسمانییەکان ژێر دەریایی بەکار بھێنن، نازناوی ژێنەڕاڵی سوپای عوسمانی وەرگرت و ئیشی کرد وەک سەرۆکی کۆمەڵەی ھونەری عوسمانی، وێنەکیش بوو و ھەندیک لە تابلۆکانی لە پێشەنگای ڤیەننا دانران ساڵی ١٩١٨، چوار جار ژنی ھیناوە، کۆچی دوایی کرد لە ٢٣ی ئابی ١٩٤٤، لە ماڵەکەی خۆی لە پاریس، فەڕەنسا و لە مەدینە نێژرا لە شانشینی سعوودیە.

لابردنی[دەستکاری]

عەبدولمەجیدی دووەم دەسەڵاتی گرتە دەست دوای ئەوەی ڕژێمی سوڵتانەکان ھەڵوەشێنرایەوە و خەلیفە ھیچ تایبەتمەندییەکی بە دەست نەمابوو، تەنھا سێ ڕۆژ دوای ئەوەی خەلافەتی وەرگرت کۆنگرەی لۆزان بەسترا، و ئینگلیز چوار مەرجی دانا بۆ داننان بە سەربەخۆیی تورکیادا؛ ھەڵوەشاندنەوەی خەلافەتی ئیسلامی، ھەموو نەوەی عوسمانییەکان دەربکرێن لە وڵات، و دەست بەسەر ھەموو موڵکەکانیان بگیرێت، و تورکیا وەک دەوڵەتێی عەلمانی ڕابگەیەنرێت. کۆنگرەکە شکستی ھینا، وەفدەکە گەڕانەوە تورکیا و ناکۆکی دروستبوو لە نیوان ئەتاتورک و سەرۆکی وەفدەکە لەگەڵ کۆمەڵەی نەتەوەیی و سەرۆک وەزیران، بەڵام دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆک وەزیران ھەلی خستە بەردەم ئەتاتورک تا کۆمڵەکە ھەڵبوەشێنیتەوە و دەست بگرێت بەسەر کارووبارەکاندا، و کۆمەڵەی نیشتیمانی نەیتوانی ھیچ بکات، پاشان ئەتاتورک کۆماری تورکیای ڕاگەیاند و ھەموو مەرجەکانی ئینگلیزی قبوڵ کرد، ئینگلیز دانی نا بە تورکیادا و خەلافەتی ئیسلامی ھەڵوەشایەوە، چوار مانگ دوای ئەوە سوڵتان عەبدولمەجیدی دووەم دەرکرا بۆ شاری نیس لە باشووری فەڕەنسا، پاشان دواتر لە پاریس کۆچی دوایی کرد لە سالی ١٩٤٤، بەمەش کۆتایی بە سەردەمی عوسمانییەکان ھات.