موڕادی دووەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
   موڕادی دووەم
سوڵتان موڕادی دووەم
ناوی سوڵتانسوڵتان موڕادی دووەم
لە دایکبوون١٤٠٢
شوێنی لە دایکبوونئاماسیا
مردن١٤٥١
شوێنی مردنئەدەرنە
پێش خۆیمحەمەدی یەکەم
دوای خۆیمحەمەدی یەکەم (فاتیح)
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکمحەمەدی یەکەم
دایکئامینە خاتوون
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

موڕادی دووەم، شەشەم سوڵتانی عوسمانییەکانە، لە نێوان ساڵانی ١٤٠٢ و ١٤٥١ دا ژیاوە، زۆر حەزی بە شیعر کردووە و دایناوە و شارەزایی ھەبووە تێیدا و یەکەم سوڵتانی عوسمانییە کە گرنگی بە خەتی عەرەبی داوە و فێربووە، و ناسرابوو بە خواپەرستی و خۆشەویستی بۆ تێکۆشان لە ڕیگەی خوادا.

سەرەتای ژیانی[دەستکاری]

موڕاد کوڕی سوڵتان محەمەد چەلەبییە لە ساڵی ٨٠٦ک لە دایکبووە و دەسەڵاتی گرتە دەست دوای وەفاتی باوکی ساڵی ٨٢٤ک کاتێک لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا بوو، ئەیویست میرنشینەکانی ئەنادۆڵ بگێڕێتەوە بۆ دەوڵەتی عوسمانی دوای ئەوەی تەیمووری لەنگ گرتبوونی کاتێک دەستی گرت بەسەر ناوچەکەدا، بۆ ئەمەش ئاگربەستێکی لەگەڵ پاشای مەجەڕ بەست بۆ ماوەی پێنج ساڵ، و لەگەڵ ئەمیری قرمان ڕێکەوت.

ئیمپڕاتۆری قوستەنتینیە هەڕەشەی لێکرد بە ئازادکردنی مامی موستەفای کوڕی بایەزید ئەگەر سوڵتان هەوڵی شەڕ بدات لەگەڵی و براکەی خۆی نەیاتێ وەک بارمتەیەک بۆئەوەی شەڕ ڕوونەدات، بەڵام سوڵتان ئەو داوایەی ڕەتکردەوە، لەبەرئەوە ئیمپڕاتۆر، مستەفا کوڕی بایەزیدی بەردا و بە دەیان بەلەم پاڵپشتی کرد بۆئەوەی هێرش بکاتە سەر سوڵتان و بە سوپای سوڵتان گەیشتن و سوپای سوڵتان سەرکەوتن بەسەریاندا و سەربازەکانی موستەفای کوری بایەزید پشتیان بەردا، گرتیان و لە سێدارەیان دا.

هەوڵەکانی لە ئەوروپادا[دەستکاری]

سوڵتان موڕاد بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئیمپڕاتۆڕ گەمارۆی قوستەنتینیەی دا بەڵام نەیتوانی فەتحی بکات، مستەفای برای بە هاوکاری فەرمانڕەوای ناوچەکان لە بەرامبەری وەستا بەڵام تێکی شکاند و کوشتی، و چەند میرنشینێکی ئەنادۆڵی گێڕایەوە کە ئایدین و منتشا و ساڕۆخان و قرامان بوون، و پاشان بەرەو ئەورووپا ڕۆیشت وەک تێکۆشان و دەرسدادانێکی ئەوروپییەکان لەبەر سوودە وەرگرتنیان لە ڕۆژانی ناسۆری سوڵتان بایەزیددا. فەتحی مەجەڕی کرد و جزیەی لەسەر ئەمیری سڕب دانا لەگەڵ پێشکەشکردنی تیپێک سەربازی سڕبی یارمەتی سوڵتان بدەن لە شەڕەکانیدا، شاری سالۆنیکی گێڕایەوە لەگەڵ ئەفلاق و ئەلبانیا، و کاتێک خۆی ئامادە ئەکرد بۆ گەمارۆی قوستەنتینیە فەرمانڕەوا ئەوروپیەکان پەیماننامەکەیان شکاند لەگەڵی، ئەمیش جارێکی تر دەرچوویەوە بۆیان، و ڕووبەرووی پاشای مەجەڕ و ئەفلاق و سڕب بوویەوە و سوپاکەی تێکشکا لە ترانسلڤانیا کە بەشێک بوو لە موڵکەکانی مەجەڕ.

فەتحی ساڵۆنیک[دەستکاری]

کاتێک سوڵتان موڕادی دووەم فەتحی سالۆنیکی کرد و بە سەرکەوتوویی چووە شارەکەوە وەفدێک لە شاری (یانیا)ی ئیتاڵی هاتن بۆلای، ئەو کاتانە یانیا لە ژێر دەسەڵاتی خێزانی تۆکۆی ئیتاڵیدا بوو، و کاتێک کارلۆ تۆکۆی یەکەم مرد ساڵی ١٤٣٠ز، بوو بە ناکۆکی لە ناو خێزانەکەدا لەسەر جێگرتنەوەی، چەند سەردەمێکی ئاژاوە و بەیەکدادان و کوشتاری ڕووبەڕووی خەڵکەکە بوویەوە، و کاتێک بیستیان سوڵتان موڕادی دووەم هاتۆتە شاری سالۆنیک لە نزیکیان، وەفدێکیان نارد بۆ لای.

و وەفدەکە داوایان لە سوڵتان کرد یارمەتیان بدا لەو ئەزمەیەی ڕووی تێکردوون و کاتێک سوڵتان پێی ووتن ئەو کێشەیە لە نێوان ئەوان و فەرمانڕەواکانیاندایە و پەیوەندی بەوەوە نیە، وەفدەکە پێیان ووت ئێمە مەسیحیین بەڵام زۆرمان لەسەر دادپەروەری موسڵمانان بیستووە، لەبەرئەوە داواتان لیدەکەین کە سەرپەرشتیتان ئێمەش بگرێتەوە و حوکمی وڵاتەکەمان بکەن و لە فەرمانڕەوا ستەمکارەکانمان ڕزگارمان بکەن.

سوڵتان وەڵامی داواکەی دانەوە و و یەکێک لەسەرکردەکەنی لەسەری سوپاکەیدا نارد و شارەکەیان فەتح کرد لە هەمان ساڵدا یان لە ساڵی ١٤٣١ز.[١]

وازهێنان لە ئەفلاق[دەستکاری]

پەیماننامەیەکی بەست لەگەڵ پاشای مەجەڕ تیایدا وازی لە ئەفلاق هێنا و چەند ناوچەیەکی گێڕایەوە بۆ سڕب، و ئاگربەست کرا لە نێوان هەردوو لادا بۆ ماوەی دە ساڵ، و کاتێک عەلای کوڕی مرد زۆر بێتاقەت بوو و خۆی لە دونیا دوورخستەوە و وازی لە حوکم هێنا بۆ محەمەدی کوری کە لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا بوو. وپاپا سوودی لەو فرسەتە وەرگرت و داوای لە پاشا ئەوروپییەکان کرد بۆ هەڵمەتێکی خاچپەرستی نوێ، و پاشای مەجەڕ سوور بوو لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست لەگەڵیدا، و سوڵتان بینی کوڕەکەی مناڵە و ناتوانێت ڕووبەروویان بێتەوە، خۆی هاتەوە بۆ سەرکردایەتی سوپا و خاچپەرستەکانی تێک شکاند لە قارنای بولگاریا و پاشای مەجەری کوشت و سەربازگەکانی دوژمنی گرت، و نوێنەری پاپای کوشت و سەرکەوتنی بۆ موسڵمانان تەواو کرد، پاشان دەرسی سوپای ئینکیشاری عوسمانی دادا لەبەرئەوەی کوڕەکەیان بچوک کردەوە و سەرگەرمی کردن بە شەڕەوە لە یۆنان.

و سوڵتان موراد لە ئەدەرنە کاتێک خۆی بۆ فەتحی ئاق حەسار ئامادەئەکرد کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی ٤٩ ساڵیدا و لە ساڵی ٨٥٥ک، و تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ بۆرسە و لەوێ نێژرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ شاکارەکان لە میژووی عوسمانییدا، نوسینی ئۆرخان محەمەد عەلی، پەرە ٣٢.