بایەزیدی دووەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
   بایەزیدی دووەم
سوڵتان بایەزیدی دووەم
ناوی سوڵتانسوڵتان بایەزیدی دووەم
لە دایکبوون١٤٨١
مردن١٥١٢
پێش خۆیسوڵتان محەممەد فاتیح
دوای خۆیسەلیمی یەکەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکسوڵتان محەممەد فاتیح
دایکسیتی موکڕەمە خاتوون
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

بایەزیدی دووەم، گەورەترین کوڕی سوڵتان محەممەد فاتیح بوو، لە نێوان ساڵانی ١٤٤٧ و ١٥١٢ ١یاوە و حوکمی گرتە دەست لە ساڵی ١٤٨١وە، وا ناسراوە کە شیعری داناوە و لەگەڵ مۆسیقادا و خەتی عەربی زۆر شارەزا بووەن و لە سەردەمی باوکیدا فەرمانڕەوای کەرتی قرمان بوو، و کوڕی دووەمی سوڵتان محەممەد فاتیح ناوی جم بوو، و ئەمیر بایەزید دەسەڵاتی گرتە دەست دوای وەفاتی باوکی. لەگەڵ براکەیدا ناکۆکی کەوتە نێوانیان، لەم سەردەمەدا دەوڵەتی عوسمانی و مەمالیکەکان جەنگان لە دژی یەک و پاشان ڕێکەوتن.

غەزوو لەم سەردەمەدا گەیشتە دەوڵەتی بوندقیە سەرکەوتن بە سەریدا و و بەندقیە پانایان بردە بەر پاشای فەڕەنسا و پاپا، و شەڕەکانی خاچپەرستی کەوتەوە لە نێوان ھەردوولادا، و لەم سەردەمەدا دەوڵەتی ڕووسیا دەرکەوت کە باڵیۆزی خۆیان نارد بۆ ئەستەنبوڵ ساڵی ٨٩٧ک، و سوڵتان بایەزیدی دووەم لە دوا ڕۆژەکانی ژیانییدا ناچارکرا لەلایەن سوپای ئینکیشارییەوە تا واز لە حوکم بھێنێت بۆ سەلیمی یەکەمی کوڕی ساڵی ٩١٨ک کە ھەمان ساڵ بوو کۆچی دوایی تێدا کرد.

وەرگرتنی دەسەڵات[دەستکاری]

سەدری ئەعزەم قرمانی محەمەد پاشا ویستی لەوە بوو ئەمیر جم جێگەی باوکی بگرێتەوە، لەبەرئەوە نوێنەرەکەی نارد بۆ لای تا مردنی باوکی پێ ڕابگەیەنن، فەرمانڕەوای ئەنادۆڵ سینان پاشا بەمەی زانی و نوێنەرەکەی سەدری ئەعزەمی گرت پێش ئەوەی هەواڵەکە بگەیەنێت، بەڵام ویست و هاوسۆزی سوپای ئینکیشاری لەگەڵ بایەزیددا بوو، کاتێک بە کارەکەی سەدری ئەعزەمیان زانی هەستان لە دژی کوشتیان و شارەکەیان تێکدا.

ئەمیر بایەزید گەیشت و ئینکیشارییەکان پێشوازییەکی گەرمیان لێکرد و داوای لێبوردنیان کرد لەوەی کردبوویان و چەند داواکارییەکی تریان لێی هەبوو کە هەمووی بۆ جیبەجێکردن، و موبایەعە درا بە بایەزید وەک سوڵتان و کاروباری گرتە دەست، لەگەڵ ئەوەی زۆر ئاشتیخوازبوو و حەزی بە زانست ئەکرد بەڵام کارووباری وڵاتی بە توندی گرت بە دەستەوە.

ناکۆکی لەگەڵ براکەیدا[دەستکاری]

کاتێک هەواڵی وەفاتی سوڵتان محەمەد فاتیح گەیشت بە جمی کوڕی هات بۆ بۆرسە و عنوەی گرت، داوای لە بایەزیدی برای کرد کە وڵاتەکە لە نیوانیان دابەش بکەن، جم ئاسیای لە دەستدا بێت و بایەزید ئەورووپا، بایەزید ڕازی نەبوو و جەنگا لەگەڵی، و ڕۆیشتە بۆرسەوە و جم هەڵهات، ڕۆیشت بۆ لای مەمالیکەکان لە قاهیرە ساڵی ٨٨٦ک ساڵێکی ڕێک لەوێ مایەوە، پاشان چوو بۆ حەلەب، و ناردی بۆ لای ئەمیر قاسم حەفیدی میرەکانی قرمان و ووتی ئەگەر ئەو دەوڵەتی عوسمانی بگرێتە دەست میرنشینی قرمانی بۆ ئەگێڕێتەو، بەیەکەوە هێرشێکیان بردە سەر قۆنیە کە شکستیان خوارد.

ئەمیر جم ویستی لەگەڵ سوڵتان بایەزیدی برایدا ڕێبکەوێت تاکو کەرتێکی بداتێ، سوڵتان ڕەتی کرەوە و تێ گەیشت لە دابەشکردنی دەوڵەت، ئەمیر جم ڕۆیشت بۆ دوورگەی ڕۆدووس پێشوازییان لێکرد، سوڵتان پەیوەندی کرد بە قەشەکانی دوورگەکەوە و داوای لێکردن براکەی بهێڵنەوە لە ژێر چاودێری زۆرەملێدا و لە بەرامبەر بڕێک پارە سوڵتان ئەیدات بە قەشەکان و ئەوانیش ڕازی بوون، و نەیاندا بە دەستی پاشای مەجەڕەوە، هەروەها نەیاندا بە ئیمپڕاتۆری ئاڵمانی تاکو وەک شمشێرێک لە دەوڵەتی عوسمانی پێ بدەن، بەڵام دوای ئەو دایان بە دەست فەڕەنساوە، لەوانیشەوە بۆ پاپا تا مرد لە ساڵی ٩٠٠ک و سوڵتان بەمە ڕزگاری بوو لێی.

پەیوەندییەکانی دەرەوە[دەستکاری]

ناۆکی دروستبوو لەگەڵمیسردا کە دەسەڵاتی هەبوو بەسەر هەندێک لە میرنشینەکانی باشووری ئەنادۆڵدا، و شەڕ کەوتەوە لە نێوانیان پاشان ڕێکەوتن لە ترسی کوشتاری موسڵمانان لە نیو خۆایاندا لە کاتێکدا بە بازنەی مەسیحییەکان دەورە درابوون.

عوسمانییەکان شکستیان خوارد لە فەتحی بەلەگراددا، پەیوەندیان باش بوو لەگەڵ پۆڵەندەدا ساڵی ٨٩٥ پاشان ناکۆکی کەوتە نێوانیان کە هەریەکێکیان پاراستنی بەغدانی داوا دەکرد، و ئەمیری بەغدان دانینا بە پارێزگاری عوسمانییەکان و لەگەڵیاندا کەوتە شەڕەوە لەگەڵ پۆڵەندییەکان.

و دەوڵەتەکان نزیک دەبوونەوە لە دەوڵەتی عوسمانی و داوای هاوپەیمانییان لێدەکرد بۆ کوشتاری دوژمنەکانیان، بە تایبەت میرنشینە ئیتالیەکان، و عوسمانییەکان جەنگان لەگەڵ دەوڵەتی بوندقییدا، و سەرکەوتن بە سەرییدا، کە پەنای بردە بەر پاشای فەڕەنسا و پاپا، و شەڕی خاچپەرستی لە نێوان هەردوو لادا هەبوو.

دەوڵەتی ڕووسی دەرکەوت ساڵی ٨٨٦ک دوای ئەوەی توانیان مۆسکۆ لە تەتەر ڕزگار بکەن، دەستی بە فراوان بوون کرد، و سالی ٨٩٧ک یەکەم باڵیۆزی ڕووسی گەیشتە ئیستەنبوڵ و دیاری لەگەڵ خۆی هەڵگرتبوو، و گەیشتنی باڵیۆزی دووەم ساڵی ٩٠١ک بوو و چەند تایبەتمەندییەکی بۆ بازرگانە ڕووسیەکان بە دەستهێنا.

کوڕەکانی سوڵتان[دەستکاری]

سوڵتان بایەزیدی دووەم هەر سێ کوڕەکەی دانا بوو لەسەر ویلایەتەکان، کرکود والی بوو لە ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ، و ئەحمەد لە ئاماسیا، و سەلیم لە تەڕابزۆن، هەروەها حەفیدەکەی، سولەیمانی کوڕی سەلیمی دانابوو لە شاری کافا لە نیمچەدوورگەی قڕم.

و سەلیم جەنگاوەرێکی بەرزخواز بوو، و ئەیویست والی بێت بەسەر هەندێک لە کەرتەکانی ئەورووپادا بۆ ئەوەی جیهاد بکات، و ئینکیشاری و سەربازەکان بە گشتی لەوەدا پشتیان ئەگرت، بەڵام باوکی ئەو داوایەی ڕەتکردەوە هەروەک ئەوەی سەلیمیش ویلایەتی تەڕابزۆنی ڕەتکردەوە، و ڕۆیشت بۆ لای سولەیمانی کوڕی بۆ کافا، پاشان سوپای کۆکردەوە، و ڕۆیشت بەرەو ئەورووپا و سوڵتان هەوڵیدا هەڕەشە لە کوڕەکەی بکات کە سوور بوو لەسەر شەڕ، بەڵام لەبەرئەوەی زۆر ئاشتیخواز بوو لە بڕیارەکەی پاشگەز بوویەوە و داینا لەسەر هەندێک لە کەرتە ئەورووپیەکان سالی ٩١٦ک، بەڵام سەلیم ڕۆیشت بەروە ئەدەرنە و خۆی وەک سوڵتان ڕاگەیاند، باوکی ڕووبەڕووی بوویەوە و تێکی شکان، هەڵهات بۆ قڕم، پاشان ئینکیشاری هاتنە ناوەوە لەبەرئەوە سوڵتان لێی خۆشبوو و گەڕاندییەوە بۆ ئەورووپا، ئینکیشاری هێنایان بۆ ئیستەنبوڵ، و داوایان لە سوڵتان بایەزید کرد دابەزێت لە دەسەڵات بۆ سەلیم، سوڵتان ڕازی بوو و وازی هێنا ساڵی ٩١٨ک، و سوڵتان ڕۆیشت بۆ ئەوەی دوور لە دەسەڵات بژی بەڵام لە ڕێگەدا کۆچی دوایی کرد.

بەڵام ئەمیر کرکود، کوڕە گەورەی سوڵتان بوو، کە بینی سەلیمی برای ڕای خۆی بە سەردا ئەسەپێێت، ڕۆیشت بەرەو کەرتی سارۆخان، و گرتیە دەست بە بی فرمانی باوکی، سوڵتان ڕووبەڕووی بوویەوە وتێکی شکاند ماوەیەک پێش ئەوەی وەفات بکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]