سولەیمانی دووەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
   سولەیمانی دووەم
سوڵتان سولەیمانی دووەم
ناوی سوڵتانسوڵتان سولەیمانی دووەم
لە دایکبوون١٦٤٢
مردن١٦٩١
پێش خۆیمحەمەدی چوارەم
دوای خۆیئەحمەدی دووەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکئیبراھیمی یەکەم
دایکساڵیحە سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

سولەیمانی دووەم کوڕی ئیبراھیم کوری ئەحمەد، لە نێوان ساڵانی ١٦٤٢ تا ١٦٩١ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی.

حوکمی گرتە دەست دوای براکەی محەمەدی چوارەم لە ساڵی ١٠٩٩ک و تەمەنی لە سەروو چل ساڵییەوە بوو، بەخششی سەربازەکانی زیاد کرد و لێی نەپرسینەوە لەسەر ئەوەی بە براکەیان کرد، چاویان تێبڕی و لێی یاخی بوون و سەرکردەکەیان کوشت و سەدڕی ئەعزەم سیاوس پاشایان کوشت، و سوڵتان سەدڕی ئەعزەمێکی نوێی دانا ئەویش موستەفا پاشا کوڕی محەممەد کوبرللی بوو.

ڕکەبەرەکانی دەوڵەتی عوسمانی سوودیان لەم فرسەتە وەرگرت، نەمسا زۆر لە شوێنەکانی گێڕایەوە و بوندقیە بە ھەمان شێوە، و موستەفا پاشا لەسەر پەیڕەوی باوکی و براکەی ڕۆیشت خەڵکەکەی پاراست لە ڕەفتاری سەربازەکان و حەقی خۆیانی دا بە سەربازەکان و ھەڵسوکەوتێکی باشی لەگەڵ مەسیحییەکان کرد، خەڵک خۆشیان ویست ھەتا مەسیحییەکانی مۆرە شۆڕشیان کرد لە دژی بوندقیە و سوپاکەیان کردە دەرەوە لە وڵات، و ھەندێک لە ناوچەکانی نەمسای گێڕایەوە و ملی بە خانی قڕم کەچ کرد.

ھەرێمی ترانسلڤانیایان گێڕایەوە کە بەمەش دەوڵەتی عوسمانی زۆری لە شان و شکۆکەی بۆ گەڕایەوە، خەلیفە کۆچی دوایی کرد ساڵی ١٦٩١ و مناڵی نەبوو، براکەی ئەحمەدی دووەم جێگەی گرتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]