عەبدولحەمیدی یەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە عەبدول حەمیدی یەکەمەوە ڕەوانە کراوە)
   عەبدولحەمیدی یەکەم
سوڵتان عەبدول حەمیدی یەکەم
ناوی سوڵتانسوڵتان عەبدول حەمیدی یەکەم
لە دایکبوون١٧٢٥
مردن١٧٨٩
پێش خۆیموستەفای سێیەم
دوای خۆیسەلیمی سێیەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکئەحمەدی سێیەم
دایکڕەبیعە سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

سوڵتان عەبدول حەمید کوڕی ئەحمەد کوڕی محەممەد لە نێوان ساڵانی ١٧٢٥ تا ١٧٨٩ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی گرتە دەست لە ١٧٧٤ ھەتا ١٧٨٩، لە کۆشکەکەیدا دانرا بوو لە ماوەی حوکمی براکەی موستەفای سێیەم تا لە دوای مردنی ئەو حوکمی گرتە دەست.

پەیماننامەی قینارجە[دەستکاری]

لەم سەردەمەدا ڕووسیا خۆی ئامادەکرد بۆ ھەڵمەتێکی سەربازی بۆ گەڕاندنەوەی ئەوەی لە دەستی داوە لە سەردەمی موستەفای سێیەمدا، و ھێرشی کردە سەر سوپای عوسمانی لە فارنای بولگاری و شکاندنی، و دوای ئەوە ڕێکەوتن لەسەر سەربەخۆ بوونی تەتەری قڕم و ھەرێمی بساربیا و ناوچەی قوبان و سەربەستی بدرێت بە کەشتییە ڕووسیەکان لە دەریای ڕەش و ناوەڕاست و دەوڵەتی عوسمانی باج بدات بە رووسیا و ھەروەک ڕووسیا حەقی پاراستنی مەسیحییە ئۆرسۆدۆکسییەکانی ئەبێت لە دەوڵەتی عوسمانییدا و کەنیسە بنیات بنرێت لە ئیستەنبوڵدا، ئەم ڕێکەوتنە بە قینارجە ناسراوە.

و ئامانجی رووسیا لەم رێکەوتنە ڕیگە کردنەوە بوو بۆ داگیر کردنی وڵاتی قرم (کەنارەکان و باشووری ئوکراینای ئێستا)، کە ئەوەش ھاتە دی و ڕووسیا دەستی کرد بە ھەڵگرساندنی ئاژاوەی ناوخۆیی و ڕێگەی کردەوە تا دەست وەربداتە کاروباری وڵات و لە کۆتاییدا ٧٠ ھەزار سەربازی ڕووسی چوونە ناوەوە، و لە دوای ئەوە قرم بوو بە بەشێک لە رووسیا و لە ساڵی ١٧٧٤دا.

ڕووسیا یەکلایی بووبویەوە بۆ شەری عوسمانییەکان بە تەواوی ئەمەش بە ھۆی ئەو سەرکەوتنانەی بەسەر دراوسێکانیدا ھێنا بووی، سوییەدییەکانی لاخستبوو و سنوورە سروشتییەکانی وڵاتەکەیان لە یەکی جیا دەکردنەوە و سوید ھیچ خاکێکی بە دەستەوە نەمابوو بێجگە لە ئەسکەندەنافیا، ھەروەھا ڕووسیا و نەمسا و بروسیا شانشینی پۆڵەندایان دبەش کردبوو لە نیوان خۆیاندا، ئەمەش ئەوەبوو کە سولتان عەبدول حەمیدی یەکەم گیرۆدە بوو پێوەی لە کاتێکدا ئەبووایە سوڵتان و وەزیرەکانی پێشتر مەترسی وەسیەتەکەی بوترسی گەورەیان بزانیایە و سنورێکیان بۆ دابنایە بۆ ئەو فراوانیەی کە دەیانویست لەسەر حسابی سوید و پۆڵەندا و دەوڵەتی عوسمانی بە دەستی بھێنن، تاکو ڕووسیا بە تەواوی یەکلایی بوویەوە بۆ دەستگرتن بەسەر خاکەکانی عوسمانییدا و ھەوڵی گۆڕینی ئیستەنبوڵ بۆ پایتەختێکی ئۆرسۆدۆکسی وەک سەردەمی ئیمپراتۆریی بیزانس.

لەدەستدانی وڵاتی قرم[دەستکاری]

ڕووسیا پەیماننامەی قینارجەی شکاند بە داگیرکردنی وڵاتی قرم، عوسمانییەکان تورە بوون بەڵام فەڕەنسا ئامۆژگاری سوڵتان عەبدول حەمیدی کرد کە شەر ڕانەگەیەنن لە بەرامبەر ڕووسیا لەبەر خۆ ئامادەکردنی پێش وەختی ڕووسیا بۆ ئەو شەڕە و ھەروەھا فەرەنسییەکان ئاگاداری ڕێکەوتنێکی نھێنی بوون لە نیوان رووسیا و نەمسادا کە بە یەکجار لە عوسمانییەکان بدەن ئەگەر شەڕی عوسمانی ڕووسی نوی ھەڵگیرسا، بەڵام شای ڕووسیا کاترینا جارێکی ترھەستی خەلافەتی بریندار کرد لە ساڵی ١٧٨٧دا بە سەردان کردنی بۆ قرم و کە کەوانەی سەرکەوتنی تێدا دانا کە لەسەری نوسرابوو (ڕێگەی بیزەنتە) و مەبەست لێی تەماحی ڕووسیا بوو لە موڵکەکانی بیزەنتی و گەڕاندنەوەی کۆنترۆڵی ئۆرسۆدۆکسی بەسەر قوستەنتینیە (ئیستەنبوڵ)، لەبەر ئەوە دەوڵەتی عوسمانی شەڕی ڕاگەیاند لەگەل ڕووسیا.

سەرکردایەتی سەربازی ڕووسی شڵەژان لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوون بۆ شەڕ، شای ڕووسی نامەیەکی نووسی بۆ (بوتمیکن) ی سەرکردەی ڕووسی فەرمانی پێ کرد بۆ ئەوەی بەخێرایی بچنە ھەرێمی ئۆزی و داگیری بکەن پێش ئەوەی سوپای عوسمانی بیگەنێ، وە ئەمەش ڕوویدا و داگیریان کرد، نەمساش سوپایەکیان نارد بۆ گرتنی بەلگراد بەڵام سوپاکەیان تێک شکێنرا لەلایەن عوسمانییەکانەوە.

مردن[دەستکاری]

عەبدول حەمیدی یەکەم کۆچی دوایی کرد ساڵی ١٧٨٩، و کوڕی براکەی سەلیمی سێیەم کوڕی موستەفای سێیەم جێگەی گرتەوە، نەمسا و ڕووسیا وەفاتەکەیان قۆستەوە بۆ نوێکردنەوەی شەڕ.

سەرچاوەکان[دەستکاری]