دەروازە:شیعر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی شیعر


بەخێربێن بۆ دەروازەی شیعر!

شیعر، ھۆنراوە، ھۆزان یان ھەڵبەست (بە ئینگلیزی: Poetry) وتەیەکی ھۆنراوی سیحراوییە، کە کار دەکاتە سەر ھەست و ھزری مرۆڤ. لایەنگرانی ھۆنراوەی عەرووزی، کێشی عەرووزی، سەروا و دیکەی تایبەتمەندییەکانی شیعری کۆن بە پێناسەی شیعر دەزانن و تا ڕادەیەک شیعری ئازاد کە ڕەھا لەم بەندانەیە بە شیعر نازانن. شاعیرانی بەرەی نوێ، بە ڕێزگرتن لە ھەر دوو شیعری کۆن (عەرووزی) و شیعری ئازاد، سنووری دژایەتی نێوانیان بەزاندووە و دەلاقەیەکی تازە و بازتریان بە ڕووی شیعردا کردۆتەوە.

زیاتر...

ھەنووکە ٦٠٣ وتار لە دەروازەی شیعردا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

نزار تۆفیق قەبانی (بە عەرەبی: نزار توفیق قبانی‎) (٢١ی ئازاری ١٩٢٣ - ٣٠ نیسانی ١٩٩٨) سیاسەتوان و شاعیری خەڵکی سووریایە. شعرەکانی ئەو زۆرتر سەبارەتن بە ئەڤین و دڵداری، ناسییۆنالیزمی عەرەبی، ئیسلام و فێمینیزم. قەبانی یەکێکە لە بە ڕێزترین شاعیرانی عەرەب لە ناو خەڵکی عەرەبدا. نزار بەشاعیری نەتەوەیی لەسوریا دادەنرێت. نزار قەبانی لەشاری دەمیشق، لەخێزانێکی بازرگانی کەلەچینی ناوەند لەدایکبوو. لەساڵانی ١٩٣ تاکوو ١٩٤١، لە کۆلێژی زانستی نەتەوەیی خوێندوویەتی کە قوتابخانەیەکبووە لەلایەن ھاوڕێیەکی باوکی بەناوی ئەحمەد مونیف ئەلعیدییەوە بەڕێوەدەبرا. دواتر نزار چووە زانکۆی دیمەشق کەتاکوو ساڵی ١٩٥٨ پێی دەگوترا زانکۆی سوریا. نزار لەساڵی ١٩٤٥، بڕواننامەی لەیاسا وەرگرت. لەوکاتەی قوتابی بووە لەزانکۆ، کۆکراوەی شیعرەکان لەژێر ناونیشانی ئەسمەرەکە پێی گوتم (قالت لی السمراء) بڵاوکردەوە. ئەم بەرھەمە کۆکراوەیەکی دڵداری بوو و لەچەند شوێنێک ئاماژەی بەجەستەی ئافرەتدابوو ئەمەش بووە شۆکێک بۆنێو کۆمەڵگەی کۆنەپەرستی لە دیمەشق. بۆئەوەی ئەم بەرھەمە قبووڵبکرێت، قەبانی کۆکراوە شیعرەکەی پشانی وەزیری پەروەردە مونیر عەجلانی دا. مونیریش یەکێکبوو لەدۆستەکانی باوکی نزار. کە سەرکردایەتی بزووتنەوەیەکی ناسیۆنالیزمی سوریای دەکرد. عەجلانی بەرھەمەی نزاری زۆر پەسەندبوو وە پێشەکییەکیشی بۆ نزار نووسی بۆبڵاوکردنەوەی یەکەم کتێبی.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئایا زانیوتە؟


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

گۆتە لە ساڵی ١٨٢٨
گۆتە لە ساڵی ١٨٢٨

یۆھان ڤوڵفگانگ فۆن گۆتە (١٧٤٩-١٨٣٢)، (بە ئەڵمانی: Johann Wolfgang von Goethe) شاعیر، نووسەر و فەیلەسۆفی ئاڵمانیاییە کە بە یەکێک لە گەورەترین شاعیرانی مێژووی ئورووپا دەناسرێت. گۆتێ لە بواری شێعر، پەخشان و درامادا بابەتی نووسیویە.

لە ٢٨ ئۆغۆستسی ساڵی ١٧٤٩ لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لەدایک بووە، دایک وباوکی دەوڵەمەندبوون و حەزیان کردووە کوڕەکەیان زانسان زان بێت و ببێتە خاوەن پلەی بەرز لە دەوڵەتدا، ھەر بۆیە پلەکانی خوێندنی بەسەرکەوتوویی بڕیوە و زانکۆی حقوقی تەواوکردووە.

گۆتە تەنھا شاعیرێکی ئاسایی نەبووە و بیروبۆچون و بیرۆکەکانی لەڕێگای قەسیدە شیعریەکانێوە بنووسێت بەڵکو ھەموو خوێندنەوەی بۆ ھەموو زانستەکان کردووە وەکو وەرزش و وێنەکێشان و شیعر و مۆسیقا و وێنەگرتن، ھەروەھا خوێندنەوەی بۆ ڕوەک کردووە و لەبواری پزیشکی و یاسا و سیاسەت و ئەندازیاریدا خوێندوێتی، سەرەڕای ئەمانەش بەیارمەتی باوکی جۆرەھا زمان فێربووە و زمانەکانی لاتینی و یۆنانی و ئیتاڵی و فەرەنسی و ئینگلیزی و عیبرییەی خوێندووە و لەپێناو زانیاریدا ھەوڵێکی زۆری داوە ھەر بۆیە شاعیرێکی بەتوانای لێدەرچووە.


زیاتر...

کتێب

مەسنەوی یان مەسنەوی مەعنەوی دیوانێکی شیعری مەولانا جەلالەددینی رۆمییە. ئەم کتێبە بە چەندین زمان وەرگێڕاوە و لە پرۆژەی  مۆزەخانی قۆنیایە کە وەریبگێرێتە سەر ٥٠ زمانی دیکەیش. مەسنەوی  چاپی جۆراوجۆری نووسراوی ھەیە کە لە زۆربەی کتێبخانە نێودەوڵەتیەکاندا پارێزراون، ژمارەی دێڕەکانی نێو مەسنەوی  ٢٥٦٣٢ دێرن، کە دابەشبوونەتە سەر ٦ بەرگ، ھەروەرھا ٤٢٤ی چیرۆکی تێدایە کە شیکەرەوەی مانای مرۆڤ و چۆنیەتی گەیشتن بە خۆشەویستی بەڕاست و ئەڤینی خودایین.

دوو بۆچون ھەیە لەسەر نووسینی ئەم کتێبە. بۆچوونی یەکەم بە گێرانەوە لە موریدانەوە دەڵێت: مەسنەوی لەسەر داوا و بیرۆکەی حوسامەدین چەلەبی قوتابی کوردی مەولانا نوسراوە کە کاریگەرێکی زۆری ھەبووە لەسەر کەسایەتی مەولانای رۆمی. مەولانا شیعرەکانی لەبەرخۆیدا وتووە و حوسامەدینیش نوسیویەتی.

زیاتر...

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە شیعر ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان