مەسنەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چاپێکی کۆنی کتێبی مەسنەویی مەولانا جەلالەددینی ڕۆمی

مەسنەوی یان مەسنەوی مەعنەوی دیوانێکی شیعری مەولانا جەلالەددینی ڕۆمییە. ئەم کتێبە بە چەندین زمان وەرگێڕاوە و لە پرۆژەی مۆزەخانی قۆنیایە کە وەریبگێرێتە سەر ٥٠ زمانی دیکەیش.

مەسنەوی چاپی جۆراوجۆری نووسراوی ھەیە کە لە زۆربەی کتێبخانە نێودەوڵەتییەکاندا پارێزراون، ژمارەی دێڕەکانی نێو مەسنەوی ٢٥٦٣٢ دێرن، کە دابەشبوونەتە سەر ٦ بەرگ[١] ھەروەرھا ٤٢٤ی چیرۆکی تێدایە کە شیکەرەوەی مانای مرۆڤ و چۆنییەتی گەیشتن بە خۆشەویستی بەڕاست و ئەڤینی خودایین.

چۆنییەتی نوسینەوەی مەسنەوی[دەستکاری]

دوو بۆچوون ھەیە لەسەر نووسینی ئەم کتێبە.

بۆچوونی یەکەم بە گێرانەوە لە موریدان[دەستکاری]

مەسنەوی لەسەر داوا و بیرۆکەی حوسامەدین چەلەبی قوتابی کوردی مەولانا نوسراوە کە کاریگەرێکی زۆری ھەبووە لەسەر کەسایەتی مەولانای ڕۆمی. مەولانا شیعرەکانی لەبەرخۆیدا وتووە و حوسامەدینیش نوسیویەتی. ھۆکاری بیرۆکەکەی حوسامەدینیش بەھۆی ئەوەوە بووە کە موریدانی ڕۆمی تەنیا کتێبی «ئیلاھی نامە»ی سەنائی و کتێبی «مەنتقولتەیر»ی فەریدەدینی عەتار یان خوێندووەتەوە ئەویش پێشنیار بۆ مەولانا دەکات و دەڵێت با تۆش کتێبێکی لەو جۆرەت ھەبێت.

لەو کاتە مەولانا بزەیێک دەخاتە سەر لێوی و لە مێزەرەکەیەوە پارچەێک کاغەز دەردێنێت کە ١٨ دێڕی سەرەتای مەسنەوی تێدا نوسرا بووە و بەو دێڕە دەست پێدەکات: گوێ لە نەی بگرە چۆن باسی چیرۆکی خۆی دەکا/ چۆن باسی ئازاری فیراقی خۆی دەکا. لەو کاتەی حوسامەدین ئەمە دەخوێنێتەوە لە مەولانای سەرداری دەپارێتەوە کە زیاتر بنوسێت و مەولاناش وەڵامی دەداتەوە و دەڵێـت: گەر تۆ بە نووسینی ڕازی بیت ئەوا منیش دەیڵێم. جا لەو کاتەوە مەولانا کە لە تەمەنی پەنجاکانی ژیانی بووە، دەست بە نووسینی مەسنەوی دەکات. مەولانا ھەمیشە شیعر لە زارییەوە دەھاتەدەرێ و حوسامەدینیش دەینووسینەوە لە ھەموو جێگاێک و شوێنێ، لە سوختەخانە لە مزگەوت و لە باخەکان و لە مەیدانەکان و ھتد. تەنانەت جاری وابووە حوسامەدین بەوە ڕانەگەشتووە کە مەولانا ھۆنیویەتییەوە لەسەرییەک. بۆماوەی ٢ ساڵ بەھۆی وەفاتی خێزانی حوسامەدینی چەلەبییەوە نووسینی مەسنەوی ڕاگیراوە و دواتر دووبارە دەست پێکرایەوە. مەولانای ڕۆمی لە کتێبی مەسنەویدا ئاماژە بەوەدەکات کە لەسەر پێشنیار و بیری حوسامەدین چەلەبی نوسراوەتەوە.


"ھمچنین مقصود من زین مثنوی
ای ضیاء حق حسام الدین تویی"[٢]

بۆچوونی دووەم، لە گێڕانەوەی کوڕی بەتووتە[دەستکاری]

ئەو گێرانەوەی ئیبن بەتووتە ھیچ کەسێک پشتراستی نەکردووەتەوە.

… لەسەرەتادا مەولانا تەنھا زاناێکی ئایینی ئاسایی بووە، ڕۆژێک لە ڕۆژان کاتێ خەریکی وانەوتنەوە بووە بە فەقێکانی، پیاوێکی حەڵوافرۆش دێت و مەولانا داوای حەڵواێکی لێدەکات بەڵام کابراکە تەنھا حەڵوا دەدات بە مەولانا و دەروات مەولاناش بەدوای دادەچێ و بزر دەبێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ موریدان زۆر بە دوایدا دەگەرێن بێ ھوودە بوو، دوای ئەو چەندین ساڵە دەگەرێتەوە و قسەی لە زاردا دەرنەدەچوو جگە لە شیعری فارسی کە کەس لێی نەدەگەیشت و فەقێکان و موریدانی مەولاناش دەستیان کرد بە نوسینەوەی ئەو شیعرانە و ئیدی کتێبی مەسنەوی لێوە بەرھەم ھات، کە ھەمیشە دەخوێنرایەوە لە سوختەخانە و مزگەوتەکات بە تایبەتی لە شەوانی ھەینی".[٣]

وەرگێڕان[دەستکاری]

کتێبی مەسنەوی مەعنەویی مەولانای ڕۆمی بە ناونیشانی ژێرەوە لەلایەن عەبدولسەلام مودەڕیسی وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی کوردی و شێوەزاری سۆرانی.

  • مەولەوی، جەلالەدین محەممەد ئیبن محەممەد. مەسنەوی مەعنەوی، وەرگێڕانی عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی)، ٢ بەرگ (بەرگی یەکەم: دەفتەری ئەووەل ھەتا چوارەم، بەرگی دووھەم: دەفتەری پینجەم ھەتا کشف‌الابیات)، چاپی یەکەم مەھاباد، زانکۆی ئازادی ئیسلامیی لقی مەھاباد، ١٣٩١؛ چاپی دووھەم، ورمێ: بکەی بڵاوکردنەوەی حوسێنیی ئەسل، ١٣٩٥.

ھەروەھا وەرگێڕانێکی دیکە لە کتێبی مەسنەوی لە ١٦١٨ کۆپڵە شیعر بە کوردیی باکووری لەلایەن مەلا ئەحمەد شەرەفخانی کراوەتەوە کە لە چوارچێوی پرۆژەی شارەوانیی شاری قۆنیە بە مەبەستی وەرگێرانی مەسنەوی بە ٥٠ زمانی زیندووی جیھان، لە ٦ بەرگ بە چاپ گەیشتووەتەوە.[٤]

کتێبناسی[دەستکاری]

  • «قصص المثنوی فی جزئین لجلال الدین الرومی»، جمع محمد المحمدی الاشتھاری.
  • مولانا جلال الدین الرومی، مثنوی، ترجمة د. إبراھیم الدسوقی شتا، مجلس الأعلی للثقافة، القاھرة’ ٢٠٠٢
  • جلال الدین الرومی، المثنوی - کتاب العشق والسلام، ISBN 977-6148-38-7
  • کتێبی مەولانا.. تۆزی بەرپێی خۆشەویست / د. زانا ئەحمەد
  • کتێبی «کەسایەتییە مەزنەکانی نێو دونیای تەسەوف / لە باسی مەولای بەڵخیدا» نوسینی :- یاد نورسی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ کتاب المثنوی ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ مولانا جلال الدین الرومی، مثنوی، ترجمة د. إبراھیم الدسوقی شتا، مجلس الأعلی للثقافة، القاھرة، ٢٠٠٢.
  3. ^ ابن بطوطة، رحلة ابن بطوطة، نسخة موقع الوراق، صفحة ١٤١.
  4. ^ کوردنوور: وەرگێڕانی مەسنەویی مەولانا بە کوردی کورمانجی، نووسراو لە ١٤ی ئابی ٢٠١٤؛ ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.