یانەی تۆپی پێی ڕۆما
یانەی تۆپی پێی ڕۆما یانەیەکی ئیتالیە، کە لە ساڵی ١٩٢٧ لە پایەتەختی ووڵاتی ئیتالیا، شاری ڕۆما دامەزراوە، یانەکە بە نێوی گورگەکانی ڕۆما لە ئیتالیا ناوی دەرکەوتووە و تا ئێستا یانەکە توانیویەتی تەنیا سێ جار خولی تۆپی پێی ئیتالیا بەدەست بھێنێت لەگەڵ بەدەستھێنانی نۆ جامی ئیتالی، و دوو جاریش جامی سووپەری بەدەست ھێناوە، یانەکە خاوەنی یاریگایەکە بەناوی یاریگای ئۆڵەمپیکۆ کە جێگەی زیاتر لە ٧٢ ھەزار ھاندەری تێدا دەبێتەوە.
گۆڵکاری یانەکە تۆتییە، کە ٣٠٧ گۆڵی لە ٧٨٥ کایەدا تۆمارکردووە.
یەکێک لە کایە گرینگەکانی یانەکە کایەی دژ بە لازیۆیە کە بە کایەی Derby della Capitale ناسراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |