بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا (KSSE)

دامەزران ئابی ١٩٥٦
تێکچوون ئابی ١٩٧٥
ئامانج ناساندنی گەلی کورد و وڵاتی کوردستان بە جیھان
ناوچەی چالاکییەکان وڵاتانی ئەورووپا
ماڵپەڕ KSSE Archive


کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا (بە ئینگلیزی: Kurdistan Students Society in Europe), (KSSE) (١٩٥٦–١٩٧٥) ڕێکخراوەیەکی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا بوو[١] کە لەلایەن عەبدولڕەحمان قاسملوو و نوورەدین زازا و عیسمەت شەریف وانلی و کۆمەڵێک خوێندکاری تر، لە شاری ڤیسبادنی ئەڵمانیای فێدراڵ (ئەڵمانیای ڕۆژاوا) دامەزرا.[٢] کۆمەڵە بەشێک لەو بزووتنەوە سیاسی-ڕێکخراوەییە نوێیە بوو کە کورد لە چلەکان و پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا، پێکی ھێنا و لە ڕاستیدا ھەر لەقێکی ڕۆڵی باڵوێزخانە و نوێنەرێکی دیپلۆماتیکی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردی دەگێڕا.[٣] کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا ناوەندێکی گرینگ بوو بۆ کۆکردنەوەی کوردان لە دەوری یەک و پاراستنی کلتور و ناسنامەی کوردی و ناساندنی کورد و بڵاوکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە بزاڤ و شۆڕشەکانی لە دەرەوی وڵات[٤] و دیموکراتانە کاری دەکرد، تا ڕادەیەک کە پەرلەمانتارێکی بریتانی کە بانگهێشتی یەکێک لە کۆنگرەکان کرابوو، وتوویەتی: «ئەو دیموکراسییەی لەناو ئەو کۆنگرەیەدا دیتوومە، لەناو پەرلەمانی بریتانیادا نییە»[٥] و ھەتا ساڵی ١٩٧٠ بۆ ھەموو کوردان بوو و خوێندکارانی ھەر چوار پارچەی کوردستانی لە خۆیدا کۆ کردبۆوە و ھەر ھەموویان توانیبوویان ناکۆکییە حیزبییەکان وەلا بنێن و یەکدەنگ بن[٦] و ئەمەش بۆ نەتەوەیەکی دابەشکراو، ڕووداوێکی گرینگ و دەگمەن بوو. ھەرچەند لە دەرەوە لەلایەن خوێندکارانی فارس و تورک و عەرەبەوە دژایەتییان دەکرا و نکۆڵییان لە کۆمەڵە دەکرد و بڕوایان وا بوو کوردەکان دەبێت ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکارانی ئەو وڵاتانە بن. سەرەڕای ئەوەیکە ئەوکاتی کورد خاوەن چەندین کۆمەڵەی خوێندکاریی تر بوو لە ئەورووپا و بەگشتی دەرەوەی وڵات، بەڵام ھیچکام لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا بەھێزتر و بەنرختر و دەستڕۆیشتووتر نەبوون. بەیاناتی کۆمەڵە حیسابی بۆ دەکرا و خۆیشی لەگەڵ پتر لە سەد ڕێکخراوەی خوێندکاری و غەیری خوێندکاری لە پەیوەندیدابوو و لە کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٦٤یشەوە ببوو بە ئەندامی یەکیەتیی خوێندکارانی جھیان.

مێژوو و دەسپێک

[دەستکاری]

خەباتی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا بەشیک بوو لە خەباتی خوێندکارانی ھەموو وڵاتانی ژێردەستی دونیا، لە دژی کۆنەپەرەستی و ئیمپریالیزم و کۆلۆنیالیزم.[٧] مێژووی یەکەمین ڕێکخراوەی خوێندکاریی کورد، کە بەردی بناغەی دامەزراندنی کۆمەڵە بوو، بۆ ساڵی ١٩٤٦ دەگەڕێتەوە[٨]؛ شەش کورد لە سێ پارچەی کوردستانەوە لە شاری لۆزان Komela Xwendevanên Kurd li Ewropa (Kurdish Students Society in Europe)یان دامەزراند، ئەو شەش کەسە بریتی بوون لە: عیسمەت شەریف وانلی و نوورەدین زازا لە ڕۆژاوای کوردستان (ھەرچەند بە ڕەچەڵەک خەڵکی باکوور بوون)، عەبدولرەحمان و ئەحمەد قاسملوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و عەبدوڵڵا قادر و شەوکەت ئاکراویش لە باشووری کوردستان؛ عیسمەت شەریف و نوورەدین زازا و عەبدوڵڵا قادر دانیشتووی سویس بوون، قاسملوو پاریس و ئاکراویش نیشتەجێی بەریتانیا بوو. ئامانجی دامەزراندنی ڕێکخراوەکە ئەو بوو: نوێنەری گەڵی خۆیان لە دەرەوی وڵات بن، بۆ مافی ڕەوای کورد، لێک کۆکردنەوەی خوێندکارە کوردەکان، ئاشناکردنی بیروڕای گشتیی ئەرووپا لەگەڵ مێژوو و کلتوری کوردی بۆ وەدەستھێنانی پاڵپشتییەکەیان و پەیوەندیگرتن لەگەڵ بزووتنەوە خوێندکارییەکانی جیھان کە تازە سەریان ھەڵدابوو (بەتایبەت یەکیەتیی نێونەتەوەیی خوێندکاران IUS) تێبکۆشن. ئەوان بڵاڤۆکێکیان لەژێر ناوی Dengê Kurdistan بە سێ زمانی کوردی و عەرەبی و فەرانسەوی بڵاو دەکردەوە، زازا ھەڵەچنیی ڕۆژنامەکەی لە ئەستۆ بوو و لەلایەن ئەحمەد و عەبدولڕەحمان قاسملوویش لە پاریس دەنووسرا و بڵاو دەکرایەوە، لە ماوەی یەک ساڵ تەمەنی کۆمەڵەکە ٥ ژمارەی لێ دەرکرا. ھاوینی ھەمان ساڵ، کۆمەڵە بانگھێشتی چوارەمین فێستیڤاڵی جیھانیی لاوان و خوێندکارانی لایەنگری کۆمۆنیست کرا کە لە بوداپێست بەڕێوە دەچوو، زازا، شەریف وانلی، عەبدوڵڵا قادر و ئاکراوی بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد، بەڵام دەستبەجێ لەلایەن نوێنەری ھەندێک لە حیزبە کۆمۆنیستییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست (بەتایبەت حیزبی توودەی ئێران و حیزبی کۆمۆنیستی سووریا) دژایەتییان کرا؛ ئەویش بە بیانووی ئەویکە کۆمەڵەکە ڕێکخراوەیەکی ناسیۆنالیستییە و تێکدەری یەکڕیزیی چینی چەوساوەیە لە بەرامبەر ئیمپریالیزمدا، جگە لەوەش نکۆڵییان لە بوونی نەتەوەی کورد و وڵاتی کوردستان کرد و وتیان بەجێی دامەزراندنی کۆمەڵەی کوردیی سەربەخۆ دەبێت ببنە ئەندامی ڕێکخراوە نەتەوەیییەکانی وڵاتانی پەیوەندیدار. بەڵام لە کۆتاییدا شاندە چەپەکانی ئەمریکای لاتینی و سکرتێرەکانی فێستیڤاڵ ئیزنیان دا کوردەکان چالاکی بنوێنن و سمینار بەڕێوە ببەن. دوابەدوای ئەوە نوێنەری کۆمەڵە لە ئەیلوولی ١٩٤٩دا بەشداریی کۆبوونەوەیەکی نێونەتەوەیی خوێندکارانی کرد لە بولگاریا. حیزنی توودەی ئێران براکانی قاسملوو (ئەحمەد و عەبدولڕەحمان)ی ناچار کرد دەست لە ھاوکاریی ئەو ڕێکخراوە ناسیۆنالیستییە ھەڵ بگرن و لێی بێنە دەرێ؛ بەم شێوەیە تشرینی دووەمی ھەمان ساڵ کۆمەڵە ھەڵوەشاوە چون ئەوان ئەرکی گرینگی نووسین و چاپکردنی دەنگی کۆمەڵەیان لە ئەستۆ بوو و بێ یارمەتیی ئەوان کارەکانی کۆمەڵە بەرەو پێش نەدەچوو. لە کۆنگرەی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی دووەنی ١٩٥٣ لە کەرکووک بەڕێوە چوو، بڕیار درا کورد ڕێکخراوەی سەربەخۆی دیموکراتیکی ھەبێت، وەکوو یەکییەتیی خوێندکارانی کوردستانی عێراق و ڕێکخراوەی ھاوشێوە بۆ لاوان و ژنان و جووتیاران؛ ئەم بڕیارە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان کورد و حیزبە کۆمۆنیستەکانی ناوخۆی عێراق و ئێران و سووریا کاریگەریی نەرێنی ھەبوو بەڵام لەسەر کوردە چەپە ناسیۆنالیستەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ئەرێنی بوو بۆ ئەوەی ڕێکخراوەی تایبەت بە خۆیان دابمەزرێنن.[٩]

ئامانجەکان[١٠]

[دەستکاری]

کۆمەڵە شەش ئامانجی بنچینەیی ھەبوو کە دەقاودەق بریتی بوون لە:

  • بەھێزکردنی پەیوەندنی لە نێوانی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا و ھەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی گیروگرفتی خوێندنیان
  • ھێنانەدی ھاریکاریی مادی لە نێوانی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا
  • گەشەپێدانی زانستی نیشتمانی کورد و ھەوڵدان بۆ سوودی گەڵی کورد و مەسەلە نیشتیمانییەکەی
  • ناساندنی گەڵی کورد و وڵاتەکەی (کوردستان) و مەسەلە نیشتیمانییەکەی بە گەلانی جیھان
  • بەھێزکردنی گیانی ھاوکاریی و دۆستایەتی لە نێوانی خوێندکارانی کورد و خوێندکارانی وڵاتانی دیکەدا و پەیوەندیبەستن لەگەڵ ڕێکخراوانی خوێندکاران و غەیری خوێندکاراندا لە نیشتیمانی و لە جیھانی و ھاوکاریکردن لەگەڵیانا بەپێی ئامانج و چاکەی ھەردوو لا
  • بەشداربوون لە تێکۆشانی گەڵی کورددا و لایەنگیری تێکۆشانی ھەموو گەلانی جیھان لە دژی ئیمپریالیزم و کۆنەپەرەستی و ڕژیمی دیکتاتۆرییەوە لە پێناوی ئازادی و دیمۆکراسی و ئاسایش لە جیھاندا.

چالاکییەکان

[دەستکاری]

کۆمەڵە جگە لە ئەرکەکانی تایبەت بە خۆی وەکوو ڕێکخراوەیەکی خوێندکاری، وەکوو ڕۆنراوەیەکی نەتەوەیی و کوردستانی لە چوارچێوەیەکی سیاسی-کلتوری-ھونەری و لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە خوێندکارییەکانی باقیی وڵاتاندا کاری دەکرد[١١]؛ بەشێک لە چالاکییەکانی لەم بوارەدا:

  • بەرزڕاگرتنی یادی کۆماری کوردستان لە ڕێگەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسم و دەرکردن و بڵاوکردنەوەی بەیاننامە
  • سازدانی ئاھەنگی جەژنی نەورۆز
  • ڕێکخستنی خۆپێشاندان بۆ پشتگیری لە کوردستان و لە دژی وڵاتانی داگیرکەر (بۆ نموونە خۆپێشاندان لە بەردەم باڵوێزخانەی عێراق لە وارسا و باڵوێزخانەی وڵاتانی زلھێز)
  • بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران بە جل و بەرگی کوردییەوە
  • ناردنەوەی پێداویستی بۆ شۆڕش و خەڵکی کوردستانیش[١٢]
  • لە چەند قۆناغی جیاوازدا، ناردنی چەند تیمێکی تەلەڤیزیۆنی و ھەروەھا ڕۆژنامەوان بۆ کوردستان
  • ھەڵواسینی بەیانات و ڕەسمەکانی شەھید و پێشمەرگە
  • ئاخاڤتن و قسەکردن بۆ خوێندکارە بیانییەکان لە پۆل و لە نێوان وانەکان، لەمەڕ دۆز و مافەکانی ڕەوای کورد
  • بەڕێوەبردنی ئێوارەی کوردەواری
  • ھەڵکردن ئالای ئاڵای کوردستان لە چەندین یاد و بۆنەدا[١٣][١٤]
  • یارمەتیی ڕووناکبیران، شاعیران و نووسەرانی کورد بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوە و سێمینارە جیھانییەکان

سەرۆکایەتی

[دەستکاری]

ھاوتەریب لەگەڵ ئەوەیکە جەخت و ھێزی زیاتری کۆمەڵە لەسەر باشووری کوردستان و شۆڕشی ئەیلوول بوو، سەرکردەکانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپاش زۆربەیان باشووری بوون.[١٥] بەشێک لە سەرکردەکان بەڕێزان: عیسمەت شەریف وانلی، کەماڵ فواد، جەمال عەلەمدار (ساڵی ١٩٦٩)، تارق ئاکرەیی[١٦] و خەلیل ئیبراھیم بوون کە ماوەی سەرۆکایەتیی عیسمەت شەریف وانلی لە ھەر ھەموویان زیاتر بووە و ساڵی ١٩٥٦یش وەکوو نوێنەری کۆمەڵە ھەڵبژێردرا تاوەکوو بەشداری کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لەندەن بکات کە زۆربەی وڵاتانی جیھان تێیدا بەشدار بوون، ھەروەھا نوێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا بوو لە کۆنفرانسی ساڵانەی یەکیەتیی نێونەتەوەیی خوێندکاران.[١٧]

لەقەکان[١٨]

[دەستکاری]

زۆربەی ٢٥ وڵاتە ئەورووپایییەکان لەقی کۆمەڵەیان تێدابوو، بەشێک لەوان بریتین لە:

بڵاڤۆکەکان

[دەستکاری]

سەرەڕای ئەوەیکە بەھۆی لەبەر دەستدانەبوونی پێداویستییەکان، چاپەمەنی لاواز بوو، ئەوەندەی لە توانایاندابوو جگە بە زمانی کوردی و عەربی، لە ھەر لەقێکدا بە زمانی ئەو وڵاتە ڕۆژنامە یان گۆڤارێکیان بڵاو دەکردەوە. ھەندێک لەوان بریتین لە:

  • گۆڤاری کوردستان (گۆڤاری سەرەکی، لەقی لەندەن)
  • بانگی کوردستان (لەقی ھەنگاریا)
  • کۆڵنەدان (لەقی ئینگلستان)
  • کورد (لەقی یووگۆسلاڤیای پێشوو)
  • یەکیەتی (لەقی ئیتالیا)
  • پڕشنگ (بە سۆرانی و ناوەرۆکەکەی وێژەیی و زانستی و کۆمەڵایەتی بوو)
  • Çiya (بە کورمانجی)
  • پێشڕەو
  • نشرة دوریە عامە
  • نەورۆز
  • نوروز
  • ڕۆژنامەی المبدی
  • گۆڤاری کاروان (لەقی یووگۆسلاڤیا)
  • ١١ ایلول
  • Kurdish News
  • KSSE INFORMATION (ساڵی ١٩٧٣)[١٩]
  • Die Kurdische Revolution
  • گۆڤاری Dengê Komelê KSSE
  • گۆڤاری Hêviya Welêt (لقی ئەڵمانیا، گۆڤارێکی سیاسی-کولتووری-کۆمەڵایەتی بوو کە چوار ژمارەی لێ دەرچوو لە ڕێکەوتەکانی: ڕەزبەری ١٩٦٣ - گوڵانی ١٩٦٤ - نەورۆزی ١٩٦٥ - تەممووزی ١٩٧٦)
  • ڕۆژنامەیەکیش کە ھەموو بەیاننامە و ھەواڵەکانی شۆڕشی تێدابوو، کە وەردەگێڕدرا و بەسەر ھەموو لەقەکاندا دابەش دەبوو.

تێبینی

[دەستکاری]

ژمارە ١تا ١٧ی گۆڤاری کوردستان کە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٥٨–١٩٧٤ بڵاو دەبۆوە بە یارمەتیی نەوزاد عەلی ئەحمەد چاپ و بڵاو کراوەتەوە.[٢٠]

کۆنگرەکان

[دەستکاری]

تەقریبەن لە ساڵی ٥٦وە ساڵێ کۆنگرەیەک بەڕێوە دەچوو کە زۆربەی ئەوان لە ئەڵمانیا و بەتایبەت بەرلین (کە خۆی شارێکی دابەشکراو بوو[٢١]) لەندەن، نەمسا و سویس دەبەستران[٢٢]؛ جگە لە خوێندکارانی کورد کە زانکۆکانی ئەررووپا، نوێنەری ڕێکخراوەکانی تر، دۆستانی کۆمەڵە و گەلی کورد، ڕۆژنامەی جۆرواجۆر و گەلێک کەسایەتیی ناسراو بانگهێشت دەکران و لە کۆنگرەکاندا بەشدار دەبوون. یەکەم کۆنگرە لە ڕێکەوتی ١٠ تا ١٦ی ئابی ١٩٥٦دابوو کە کۆمەڵەی تێدا دامەزرا؛ زۆربەی بەشداربووەکانی کۆنگرەی یەکەم، باشووری و ڕۆژاوایی بوون، خوێندکارەکانی سەر بە حیزبە کۆمۆمیستییەکانی ئێران و عێراق و سووریا کۆمەڵەیان لە ئەرکی سیاسی و نەتەوەیی داماڵی و تەنیا تەرخانیان کرد بە کاری فەرھەنگی و زانستی و ناوی "کۆمەڵەی زانستیی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا (KURDISH STUDENTS CULTURAL SOCIETY IN EUROPE)"یان ھەڵبژارد؛ خوێندکارە چەپە ناسیۆنالیستەکان بۆ دامەزراندنی دووباەری کۆمەڵە و ڕزگارکردنی لەم دۆخە، دووەمین کۆنگرەیان بەڕێوە برد و عیسمەت شەریفیشیان وەکوو سەرکردە ھەڵبژارد، ھەروەھا بڕیاریان دا بڵاڤۆکێکی ئینگلیزی و عەرەبی بەناوی کوردستان بڵاو بکەنەوە و بە زووترین کات کۆنگەری سێھەمیش ڕێک بخەن. لە کۆنگرەی سێدا ناوی کۆمەڵەیان (بەو ناوەی ئێستا) گۆڕی و ھەمدیسان شەریف وانلییان وەک سەرۆک ھەڵبژاردەوە. دوایین کۆنگرەش (حەڤدەیەمین کۆنگرە) ساڵی ١٩٧٥ لە بەرلینی ڕۆژاوای ئەڵمانیا بوو کە کۆمەڵە جەماعەتێکی لێ دەرچوو و بوو بە سێ بەش، سەر بە سێ لایەنی سیاسی.

کۆنگرەکان[٢٣]

[دەستکاری]
کۆنگرە شوێن ڕێکەوت بەرشداربووان
یەکەم ڤیسبادن ١٠ تا ١٦ی ئابی ١٩٥٦ ١٧ خوێندکار
دووەم لەندەن ٢ تا ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨ ٢٢ خوێندکار
سێھەم میونشن ٤ تا ٨ی ئابی ١٩٥٨ ١٧ خوێندکار
چوارەم ڤیێنا ١٩ تا ٢٣ی تەممووزی ١٩٥٧ ٤٠ خوێندکار
پێنجەم بەرلینی ڕۆژاوا ٢٢ تا ٢٦ی ئابی ١٩٦٠ ٧٣ خوێندکار
شەشەم مونیستەر ٢١ تا ٢٦ی ئابی ١٩٦١ ١٠٩ خوێندکار
حەوتەم براونشڤایک ٩ تا ١٥ی ئابی ١٩٦٢ ١١٠ خوێندکار
ھەشتەم میونشن ٩ تا ١٥ی ئابی ١٩٦٣ ١٥٦ خوێندکار
نۆیەم ھانوڤەر ٣ تا ٩ی ئابی ١٩٦٤ ١٨٣ خوێندکار
دەیەم بەرلینی ڕۆژاوا ١٧ تا ٢٢ی ئابی ١٩٦٥ ١٢٥ خوێندکار
یازدەیەم بەرلینی ڕۆژاوا ٢٦ تا ٣٠ی ئابی ١٩٦٦ ١١٧ خوێندکار
دوازدەیەم بێلگراد ٢٧ تا ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٧ ٢١٢ خوێندکار
سێزدەیەم بەرلینی ڕۆژاوا ١١ تا ١٦ی ئابی ١٩٦٨ ١٤٥ خوێندکار
چاردەیەم سوید ١ تا ٥ی ئابی ١٩٧٠ ١٣٥ خوێندکار
پازدەیەم بوخارێست ١٦ تا ٢٠ی شوباتی ١٩٧٢ ٢٦٠ خوێندکار
شازدەیەم بەرلینی ڕۆژاوا ١٦ تا ١٩ی ئابی ١٩٧٢ ٣٠٠ خوێندکار
حەڤدەیەم بەرلینی ڕۆژاوا ٢٧ تا ٣١ی ئابی ١٩٧٥ ١٣١ یا ١٣٢ خوێندکار

لێک ھەڵبڕانی کۆمەڵە

[دەستکاری]

نسکۆی شۆڕش و بیروباوەڕی جیاوازی ئەندامانی کۆمەڵە کە بوو بەھۆی ئەوەیکە لەگەڵ حیزبە سیاسییەکانی تر ڕێک بکەون، کێشەی بۆ کۆمەڵە ساز کرد؛ ساتی بەڕێوەچوونی دوایین کۆنگرەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا، دەستەیەک لە بەشداربووان کە ژمارەیان سی و شەش کەس دەبوو دوای ئەوەی کە دەبینن وێنەیەکی گەورەی مەلا مستەفا بارزانی ھەڵواسراوە، شوێنەکە بەجێ دێڵن و دەڕۆنە دەرەوە (نەوەد و پێنج-شەش کەسێک لە دیوەکەدا دەمێننەوە)، ئەو ھەڵسوکەوتە بە ئامانجی ئەوە ڕووی دا کە بەسەر کۆمەڵەدا زاڵ بن[٢٤]؛ ئیتر بەم شێوەیە ناکۆکی ساز بوو و کۆمەڵە بەسەر سێ ڕێکخراوەدا دابەش بوو:[٢٥]

  • دەستەیەک جیا بوونەوە و چوونە لایەنی جەلال تاڵەبانی کە خۆیشی بەشداری کۆنگرەکە بوو و بوون بە «کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات» (ئەکسا).[٢٦] سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوون و ناوەندەکەیان لە بەرلینی ڕۆژھەڵات بوو.
  • دەستەیەکی تر کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا سەر بە حیزبی شیووعیی عێراقی بە ناوەندایەتیی شاری پراگ.
  • دەستە سەرەکییەکە کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، ھەر بەو ناوەوە، ڕێبەرایەتیی نوێی ھەڵبژارد و لە بەرلینی ڕۆژاوا درێژەی بە کارەکانی دا.[٢٧]

ئەو لێک ترازانە لەسەر پلان و چالاکییەکانی کۆمەڵە کاریگەر بوو و ئیتر ئەو ھێز و توانایەی جارانی نەمابوو. ھەوڵەکان بۆ پێکھاتنەوەی کۆمەڵەکان کارا نەبوو؛ پاییزی ساڵی ١٩٨٨ بە سەرۆکایەتیی فوئاد مەعسووم کۆنگرەی یەکگرتنەوەی کۆمەڵەکان بەڕێوە چوو، بەڵام شێوەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکە و ئاکاری حیزبەکان و ئەندامانیان، ئەمجارەیان بوو بەھۆی لەناوچوونی یەکجاریی کۆمەڵە.

ئەندامان

[دەستکاری]

ھەر خوێندکارێکی کورد یان دانیشتووی کوردستان کە بۆ خوێندن ڕووی لە ئەورووپا دەکرد، دەیتوانی ئەندامییەتی کۆمەڵە وەدەست بێنێت، بەو مەرجەی پەیڕەوی دەستوورەکانی کۆمەڵەی کردبا و بۆ وەدیھێنانی ئامانجەکانی تێکۆشابا، ئابوونەی ساڵانەی خۆی دابا و کومیتەی لەق یان کومیتەی بەڕێوەبەریی گشتی لە مسۆگەربوونی ئەو مەرجانە لە کەسیی داخوازدا دڵنیا بووایە؛ ئەگەر ئەندامێک بە پێچەوانەی یاسا و دەستوور بجووڵاباوە یان کارێکی بە زیانی کۆمەڵە یا گەڵی کورد بکردبا، سزای بەسەردا دەسەپا. کۆمەڵە تا ساڵی ١٩٧٥ و پێش ئەوەی ببێت بە چەند بەش، زیاتر لە ٣٠٠٠ ئەندامی ھەبوو[٢٨] کە زۆربەیان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بۆ خوێندن ڕوویان لەو وڵاتانە کربوو،[٢٩] بەشێک لەو ئەندامانە:

  • عەلی غەفوور
  • عەلی قازی
  • سەلیم مەلۆ
  • حوسێن جومعە
  • سەعدی دزەیی
  • فەرھاد سۆفی
  • کەمال مەزھەر
  • محەممەد ساڵح جومعە
  • ھۆمەر دزەیی[٣٠]
  • کاوس قەفتان
  • عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ
  • مارف خەزنەدار
  • مستەفا قازی
  • وریا ڕەواندزی
  • خورشید ڕەواندزی
  • سەردار ئاراراتی (نیزامەدین کەیا)
  • عیزەدین ڕەسووڵ
  • بێکەس جومعە
  • ساڵار کەرکووکی
  • حوسێن فەرھادی
  • جەمشید عەبدولکەریم
  • جەلال فەتاح
  • جەمال عەلەمدار
  • کەریم حیسامی
  • دارا عەتار
  • ئەحمەد ئەلکوردی
  • عومەر سۆران
  • ئاسۆس میرخان
  • دارا تۆفیق
  • فەرەیدوون سەعید
  • جەمال شەمەری
  • دارا ئەدیب
  • سەعدی ئەمین دزەیی
  • عومەر ئەمین دزەیی
  • عومەر شێخمووس
  • مەحموود شێخمووس
  • ڕژدی
  • حەسەن چەمچەماڵی

پێشانگا

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Casier، Marlies. Nationalisms and Politics in Turkey: Political Islam, Kemalism and the Kurdish Issue (بە ئینگلیزی). Routledge.
  2. ^ «قاسملوو سیاسەتمەدارێک ئەخلاقی نەدۆڕاند». qadirzada.com.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ Ahmed، Newzad A. «ڕووداوەکانی شۆڕشی ئەیلوول لە ئەدەبیاتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا ١٩٦١–١٩٧٠». Humanities Journal of University of Zakho (بە عەرەبی). 4 (3): 522–540. ISSN 2664-4681.
  4. ^ «کورتەیەک لە مێژووی ڕێکخراوی خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد لە ئەوروپاـ سۆکسە (بەشی یەکەم)». www.kurdistanpost.nu (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ جەمال عەلەمدار، بەرنامەی پەنجەمۆر (بەشی دووەم)، ڕووداو
  6. ^ تاریق ئاکرەیی، بەرنامەی پەنجەمۆر (بەشی سێھەم)، ڕووداو
  7. ^ KSSE_History_Si_Sal_Li_Se_Mejuwa_Kurd_2000
  8. ^ Ahmed، Newzad A. «ڕووداوەکانی شۆڕشی ئەیلوول لە ئەدەبیاتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا ١٩٦١–١٩٧٠». Humanities Journal of University of Zakho (بە عەرەبی). 4 (3): 522–540. ISSN 2664-4681.
  9. ^ Sheikhmous، Omar. «Kurdish Students Abroad: Between Kurdish Nationalism and Left-wing Politics». {{cite journal}}: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە |journal= ھەیە (یارمەتی)
  10. ^ کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا
  11. ^ «کومەڵەی خویندکارانی کورد لە ئەوروپا». chawykurd.com. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ تاریق ئاکرەیی، بەرنامەی پەنجەمۆر (بەشی چوارەم)، ڕووداو
  13. ^ «ڕەچەڵەکناسیی ئاڵای کوردستان». گۆڤاری تیشک. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ ئەلیاس، کامەران حاجی. «ئاڵای کوردستان چۆن دروست بوو؟ ,». دەزگای سەتەلایتی کوردستان (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  15. ^ شۆڕشی ئەیلوول و کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا، بەرنامەی ڕووداو و مێژوو، خورشید ڕەواندزی، ئێن ئاڕ تی، ٢٠١٩
  16. ^ «تارق ئاکرەیی- سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا». www.rudaw.net. لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  17. ^ «Prof. Ismet Sheríf Vanlí». history of Kurdistan (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ «"Students". Kurdish Facts and West-Asian Affairs». calameo.com.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  19. ^ ڕۆژنامەوانیی دیکەی بیانیی، بەشی کتێبخانەی بنکەی ژین
  20. ^ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «کوردستان - ئۆرگانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا - ژمارە 1 - 17». Kurdipedia.org.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  21. ^ «Mapping Euro-Kurdistan». MERIP (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٠٨.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  22. ^ تاریق ئاکرەیی، بەرنامەی پەنجەمۆر (بەشی دووەم، ڕووداو
  23. ^ Ahmad، Chalak. «کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەورووپا لە نێوان ساڵانی(١٩٥٦–١٩٧٥)». www.hawler.in. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ تاریق ئاکرەیی، بەرنامەی پەنجەمۆر (بەشی پێنجەم)، ڕووداو
  25. ^ «Supplemental Information 3: An excerpt from Data Downloads page, where users can download original datasets». dx.doi.org.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  26. ^ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، پۆستەری شەھید شەھاب شێخ نوری». Kurdipedia.org.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  27. ^ «Kurdish Student Association in Europe». chawykurd.com. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ Ember، Melvin. Encyclopedia of Diasporas: Immigrant and Refugee Cultures Around the World. Volume I: Overviews and Topics; Volume II: Diaspora Communities (بە ئینگلیزی). Springer Science & Business Media. ISBN 978-0-306-48321-9.
  29. ^ Questions of Belonging An Anthropological Fieldstudy among Kurdish Students in Stockholm
  30. ^ «هۆمه‌ر دزه‌یی-بەشی دووەم». www.rudaw.net.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)