ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی
ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی (بە ئینگلیزی: Organisation of Islamic Cooperation) ڕێکخراوەیەکی جیھانی و ئیسلامییە ساڵی ١٩٦٩ لە وڵاتی مەغریب دامەزراوە، بنکەی سەرەکی لە شاری جەدەی وڵاتی عەرەبستانی سعوودییە کە ئەندامی ھەمیشەی نەتەوە یەکگرتووەکانە. پاڵنەری سەرەکی دروستکردنی ئەم ڕێکخراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانە بوو کە لە ئەنجامی شکستی وڵاتانی عەرەبی بەرامبەر ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ ھاتنە ئاراوە کە لە چەند کۆمیتەیەکی تایبەت پێکھاتووە.
ئامانجەکانی ڕێکخراوەی کۆنفرانسی ئیسلامی
[دەستکاری]- ھاوکاری کردن و یەکگرتووی و گەشەپێدانی پەیوەندی نێوان وڵاتانی ئیسلامی لە ھەموو بوارەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەلتووری
- سڕینەوەی پاکتاوکردنی ڕەگەزی
- پشتیوانی کرد لە ئاشتی نێودەوڵەتی
- پشتگیری موسڵمانان لە خەباتیان بۆ پاراستنی شەرەف و سەربەخۆیی و مافە نەتەوەیییەکانیان
لە سەرەتادا وڵاتە ئەندامەکانی ئەم ڕێکخراوە یەک ھەڵوێست و یەک دەنگ بوون دژی ئیسرایل وپشتیوانی مافی فەڵەستینیەکان بوون بەڵام وڵاتی میسر پەیوەندی لەگەل ئیسرائیل ئاسایی کردەوە و ڕێکەوتنامەی ئاشتی لەگەڵ بەست ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی ناکۆکی نێوان وڵاتە ئەندامەکانی ئەم ڕێکخراوە ساڵی١٩٧٨ وڵاتی میسر لە ڕێکخراوە دەرکرا بەڵام لە سالانی دواتر ھاتەوە ناو ڕێکخراوەکە.
وڵاتانی ئەندام
[دەستکاری]ئاسیا
ئەفریقا
بێنین | بورکینافاسۆ | کامیروون |
دوورگەکانی قەمەر | چاد | جیبووتی |
گابۆن | گامبیا | گینێ |
بیساو | کۆتدیڤوار | لیبیا |
مالی | مۆریتانیا | مەغریب |
مۆزامبیک | ئووگاندا | تونس |
تۆگۆ | سودان | سۆمالیا |
سیەرالیۆن | نێجیریا | نیجەر |
ئەورووپا | ئەمریکای باشوور |
---|---|
ئالبانیا | گویانا |
سورینام |
کۆمیتەکانی ڕێکخراوەی کۆنفڕانسی ئیسلامی
[دەستکاری]لە پەراوێزی ئەم ڕێکخراوەدا چەند کۆمیتەیەک پێکھاتووە لەوانە:
- کۆمیتەی کاروباری ئابووری بەمەبەستی بەرەو پێش بردنی ھاوکاری ئابووری و پاراستنی یەکگرتووی لە نێوانان وڵاتانی ئیسلامی دامەزراوە
- کۆمیتەی زانستی فێرکاری و فەرھەنگی
- ناوەندی لێکۆلینەوەی مێژووی ھونەری و ئیسلامی
- کۆمیتەی نێونەتەوەیی و پاراستنی جێماوەی ئیسلامی
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- کتێبی فەرھەنگی سیاسی نوسینی ئەحمەد شەبانی سالی چاپ ١٣٨٩ی کۆچی خۆری
- ماڵپەری فەرمی رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
- دەروازەی جوگرافیا
- دەروازەی عەرەبستانی سعوودی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی تێدایە. |