ویکیپیدیا:پرسگا/ئەرشیڤی ٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمە ئەرشیڤێکی پرسگایە. تکایە دەستکاریی ئەم پەڕەیە مەکە. بۆ پرسینی پرسیارێکی نوێ، بڕۆ بۆ ئەم پەڕە.


٩ی تشرینی یەکەم[دەستکاری]

من جون بتوانم وتارێکی سەلمێنراو دابنێم ؟ Alderdecor (لێدوان) ‏١٨:٣٥، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Alderdecor: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! تکایە سەرەتا بڕوانە وپ:وچ، پاشان بڕوانە وپ:سب. ھەر پرسیارێکی ترت ھەبوو، تکایە ئازادانە بپرسە. لەگەڵ سوپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٨، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆچی دەستکاری کردنەکەم دەسڕێتەوە؟[دەستکاری]

بۆچی من زانیاری زیاترم زیاد کرد لە ئاڕتیکلی شیزۆفرینیا بەڵام نامێنێت دوای چەند خولەکێک. — ئەم لێدوانە لەلایەن 8talan واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٨:٣٦، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)

سڵاو @8talan: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ویکیپیدیا زانیاری بێسەرچاوە پەسەند ناکات و دەبێت ئاماژە بە سەرچاوەکان بدەیت، و سەرچاوەی جێباوەڕ بن. گەر نا دوای چەند خولەکێک دەگەڕێندرێنەوە. گەر تێبینی بکەیت، لە کورتەی دەستکارییەکاندا ھۆکاری گەڕاندنەوەی دەستکارییەکان نووسراوە. تکایە ئازاد بە لە پرسیارکردن و ھەرکاتێک پرسیارت ھەبوو، بپرسە. دووبارە بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٠، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

bistnu hawsangy psyarm haya -- Paiman11 (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Paiman11: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! گەر ھەر پرسیارێکت ھەیە لەبارەی ویکیپیدیا، تکایە ئازادانە بپرسە و تکایە بە ڕێنووسی کوردی بنووسە تا باشتر لە یەکتری تێبگەین. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٩، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]


پەیام لەلایەن بەکارھێنەر:Bastesmaeili نێردراوە[دەستکاری]

سڵاو ماندوو نەبن من دەمویست بزانم چۆن دەتوانن وتارێک کە پێشتر بڵاو نەکراوەتەوە لەسەر ویکیپیدیا دابەزێنم؟ نزیکەی 300 وتاری پزیشکیم بە زمانی کوردی ئامادە کردووە و لە بواری پێتچنی و ڕێنووسی کێشەیان نییە -- Bastesmaeili (لێدوان) ‏٠٩:٠٥، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو دەکرێت نموونەیەک ببینین؟ دەتوانی لێرە دایبنێیت بە بەستەرێک یانیش ئەگەر بکرێت و باشتردەبێت پەیوەندی بەفەیسبووکی ویکی کوردی بکەیت لێرە کلیک بکە -- Kushared (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Bastesmaeili: بەخێربێیت! وەڵامی پەیامەکەت دراوەتەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٩، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دۆزینەوە و جێگۆڕکردن[دەستکاری]

بەڕێزان لە کاتی ھەڵەچنکردن بە مۆبایل، بەشی «دۆزینەوە و جێگۆڕکردن»م بۆ نادۆزرێتەوە بە مەبەستی چاککردنی کۆمەڵێک ھەڵەی دیاریکراو بە شێوەیەکی خۆکار. سوپاس. — ئەم لێدوانە لەلایەن Ahmad.Kurdistan واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٠:٣٩، ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Ahmad.Kurdistan: من پێشنیازت بۆ دەکەم کە بیکەیتە سەر شێوازی کۆمپیوتەر واتە ھەر بە مۆبایل، بەڵام لەسەر شێوازی کۆمپیوتەر دەستکاری بکەت، کە ئاوا دەتوانیت کەڵک لە تایبەتمەندیی زۆر زیاتر وەرگریت. بۆ خستنە سەر شێوازی کۆمپیوتەر لە ھەر پەڕەیەکی ویکیپیدیادا بێت بڕۆ خواری خوارەوە و بەستەری کۆمپیوتەر دەبینیت و بە داگرتنی کارەکە دەکرێت. لەوێوە دەتوانیت باشتر جڵەو بگریت و بەشی «دۆزینەوە و جێگۆڕکردن»یش بدۆزیتەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٥٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زانیاری[دەستکاری]

دەمەوەێت لە لاپەرەکەی ئێوە زانیاری تەواوم دەسکەوێت لە سەر ووڵاتی سەنگاورە بە ئەرک نەبێت — ئەم لێدوانە لەلایەن 95.159.92.56 (لێدوان) واژوونەکراوە ١٠:١٤، ٦ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @95.159.92.56: بڕوانە سینگاپوور. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٧، ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داونلۆد[دەستکاری]

سڵاو ئایە چۆن بتوانم بابەتەکانتان سەیڤ بکەم ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن 185.106.29.111 (لێدوان) واژوونەکراوە ٢٠:٠٩، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەگەر بە کۆمپیوتەر سەرهێڵیت ئەوا لەلا تەنیشت "داگرتن بە PDF" ئاسانترین ڕێگایە بۆ دابەزاندنی وتارەکانی ویکیپیدیا بەباشترین شێوە. ئەگەر ئەوەشت بۆ ناکرێت دەتوانیت سکرینی بکەیت بەوێنە، یانیش وێنە و نووسینەکان بەکۆپی ببەیتە ناو بەرنامەی وۆرد یان هەر بەرنامەیەکی دەستکاریکردنی تێکست. بەڵام ڕێگای داگرتن بە پی دی ئێفەکە بدۆزەرەوە ئەوەیان باشترین ڕێگایە. Kushared (لێدوان) ‏٢٠:١٥، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر بە مۆبایلیش سەردانی ویکیپیدیا بکەیت، ئەوا لەسەر وتارەکان دووگمەی داگرتنەکە دەبینیت و ئاسایی دەتوانیت وتارەکە چاپ بکەیت، یانیش بە PDF داگریت، و بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت دەستکاریی زۆر تایبەتمەندی بکەیت وای لێ بکەیت کە خۆت دەتەوێت پاشان دای بگریت. سپاس بۆ بەکارھێنانی پرسگای ویکیپیدیا! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٢، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داوا کردنی مافی بەڕێوبەرایەتی[دەستکاری]

سەرەتا بە ناوی خوا من پرسیارم هەیە دەربارەی داوا کردنی مافی بەڕێوبەرایەتی

  • چ کاتێک باشە بۆ داوا کردنی مافی بەڕێوبەرایەتی ؟

لە کۆتاییدا دەڵێم

لە ئێستا کە 7 بەڕێوبەرمان هەیە تەنها 3 چالاکن بۆیە گەر بەڕێوبەران ڕێگەبدەن دەمەوێت تا کاری زیاتر بکرێ بۆ ویکیپیدیا چالاکی زیاتر هەبی ئامانجی بەڕێوبەری ویکی ئارام بهێندرێتە دی کە 100،000 وتار لە ویکیپیدیای کوردی ئەوانەی تریش سپاس بۆ پیرهەڵۆ و ئارام کە ڕینوێنیان کردم... -- هەریاد (لێدوان) ‏١٥:٠٦، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @هەریاد: ڕاستییەکەی کاتێکی وامان لە ویکیپیدیای کوردی دیاری نەکردووە، بەڵام دەبێت ھیچ نەبێت خۆت بۆ کۆمەڵگە بسەلمێنیت و ماوەیەکی زۆر باش بەشداریت لە پرۆژەکەدا ھەبووبێت. بڕوانە ویکیپیدیا:بەڕێوەبەران و بیخوێنەوە و لە پەڕەی ویکیپیدیا:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت، بەڵام لە ئێستادا ئەستەمە داواکەت پەسەند بکەین چوونکە بەکارھێنەرێکی زۆر نوێیت. دەبێت وردەوردە لەگەڵ ویکیپیدیا ڕا بێیت و فێری سیاسەت و ڕێساکان و بەگشتی بەکارھێنان و مامەڵەکردن لەگەڵ ویکیپیدیا ببیت. ھیوادارم ڕۆژێک بێت ببیتە چالاکترین بەڕێوەبەر و بەکارھێنەری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی! با یەک شتیش ڕاست بکەمەوە. ئامانجی گەیشتن بە ١٠٠٬٠٠٠ وتار ئامانجی من نییە بە تەنیا بەڵکوو، ئامانجی دانە بە دانەی بەکارھێنەرانی پێشوو و ئێستا و داھاتووشە (گەر نەگەیشتبێت). زۆر سپاس بۆ ئێوە و بەشدارییەکانیشتان! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٧، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەستنەوەی وتار بە بەندی ویکیداتا[دەستکاری]

سڵاو ،چۆن بتوانم دوای نووسینی وتارێک ،وتارەکە ببەستمەوە بە بەندی ویکیداتا؟ واتە بەستنەوەی لەگەڵ زمانەکانی تر کە ئەو وتارەی پێنووسراوە.‌‌‌‌Diyary27 (لێدوان) ‏١١:٠٧، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت @Diyary27: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! نێوانویکی بەمشێوەیە دەکرێت: کاتێک وتارەکەت تەواو دروستکرد، لەلای ڕاست نووسینێک دەبینیت کە نووسراوە گرێدانەکان زیاد بکە و کرتەی لێ بکە، پاشان سندووقێکت بۆ دەکرێتەوە کە دەتەوێت بە کامە وتاری کامە ویکیپیدیا بیبەستیتەوە. لە بۆشاییی یەکەمدا کۆدی ویکیپیدیاکە بنووسە بۆ نموونە گەر ویکیپیدیای ئینگلیزی بوو بنووسە enwiki یان فارسی بوو بنووسە fawiki و... ھتد و لە بۆشاییی دووەمدا ناوی وتارەکە بەو زمانەی ویکیپیدیاکە بنووسە و پاشان گرێی بدە.
بەڵام گەر بە مۆبایل کار لەسەر ویکیپیدیا دەکەیت، ئەوا بڕۆ بۆ خواری خوارەوە و کۆمپیوتەر داگرە. پاشان وەکوو کۆمپیوتەری لێ دێت و ھەمان ھەنگاوەکانی سەرەوە جێبەجێ بکە. سپاس بۆ پرسیارەکەت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یارمەتی[دەستکاری]

السلام علیکم ئایا چۆن فێری کۆدرکانی ویکی ببم؟ بەتایبەت کۆدی دروست کردنی خشتەی زانیاری کەسی! سوپاس — ئەم لێدوانە لەلایەن ئەحمەدی واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢٠:٢٩، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

وعلیکم السلام @ئەحمەدی: زۆر ببوورە کە تا ئێستا ھیچ بەکارھێنەرێک وەڵامی نەداوەتەوە! بۆ دروستکردنی خشتە و دەستکاریکردنی دەتوانیت چاو لە en:Wikipedia:Tables بکەیت، کە ھەموو زانیارییەکت لێیانەوە دەست دەکەوێت. پرسیاری تریشت ھەبوو، تکایە شەرم مەکە و بپرسە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٥، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: واش نین، پیرەھەڵۆ لە پەڕەی وتووێژەکەی وڵامی داوەتەوە. Şûşe وتووێژ ‏٢٠:٢٩، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: ڕێک دەقی «ئۆھ، ببوورە! پێم وابوو مەبەستت خشتەی ئاسایییە. وا دیارە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەتان (بڕوانە ئێرە)وەڵامتان دراوەتەوە.» ئامادە کردبوو، بەڵام دەبێ ھەر لێرەش وەڵام بدرێتەوە کە پرسیارەکەی لێ کراوە. بەھەرحاڵ، من ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتە لێرە نەبووم و ئێستاش کەم کەم خەریکی پێداچوونەوەی نزیکەی ١٬٠٠٠ دەستکاریم؛ دەستی ھەردووکتان خۆش بێ! :) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٦، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دانانی وتارێک نوێ[دەستکاری]

سلاو و رێز ھاورێیان دەمەوێت وتارێک بکەم لەسەر گوندی خوم بەلام لەبەر نەبونی ھیچ سەرچاوەیەک لە ئینتەرنێت دا خوم بەدوداچون بو بابەتەکەکردو و پرس دەربارەی ئەوە لە چەند کەساتیەکی بەتەمەن کردومە وە زانیاری لەوان وەرگێراوە وەک سەرچاوە ئەوەی جێگاى داخە ناتوانم لێرە وتارەکە دابنێم وە داوای یارمەتی لە ئێوەی بەرێز دەکەم لەگەل رێزم براتان ھێزا سیف الدین بیتکاری. -- Hejabetkari (لێدوان) ‏١٦:٣١، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Hejabetkari:، دەتوانی کورتە وتارێک بۆ گوندەکەت دروست بکەیت وەک ئەمە. گەر بتەوێت زانیاریی زۆرتری تێدا بێت باشترە لە سەرچاوەیەک پێشتر زانیارییەکان بڵاوکرابنەوە. سەرچیا‏١٧:٥٦، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لادانی تاگی سڕینەوە[دەستکاری]

سڵاو، سەرچاوەم بۆ وتاریشەمەندەفەری پێشکەوتن زیاد کردووە تاگی سڕینەوە لابدەن، سوپاس -- لێدوان ‏١٣:٥٨، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @ئەحمەدی: وا دیارە سەرچاوەی یەکەمی وتارەکە، ھەر خودی کتێبەکە خۆیەتی؛ ھیچ شتێک خۆی نابێتە سەرچاوە بۆ خۆی! سەرچاوەی دووەمیش دەبێت بەڕێکوپێکی و بە بەستەر دانرێت نەک تەنیا بە نووسین. مەبەستم ئەوەیە دەبێت تەواوی ناونیشانەکە دانرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٣، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئەحمەدی: تاگی سڕینەوەی خێرا لابرا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٣، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بڵاوکردنەوەی بابەتێکی pdf[دەستکاری]

سڵاو من دەمەوێت توێژینەوەکەم بڵاو بکەمەوە کە بەشێوەی pdf بەڵام نازانم چۆن چۆنی بڵاوی بکەمەوە ئەگەر زەحمەت نەبێت بتوانن یارمەتیم بدەن، لەبەر ئەوەی توێژینەوەکەی لە ئێستادا بە شێوەی word لەلا نیە هەم لەوەش دەترسم دانانی بە شێوەی word توێژینەوەکەی تێک بدات ئەویش بەهۆی ئەوەی توێژینەوەکەم چەندین وێنە و داتای تێدایە کە بە شێوەی PSS لێکدراو نەتەوە و دروستکراون بۆیە ئەگەر ڕێگایەک هەبێت کە بتوانم بە شێوەی pdf بڵاو بکەمەوە و پێم بڵێن سوپاستان دەکەم — ئەم لێدوانە لەلایەن Goran salih واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠١:٥٢، ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

لە پەڕەی فەیسبووک وەڵام درایەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٢، ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژە[دەستکاری]

بێزەحمەت پرسیارێک، ئەونەی ئاگاداربم هیچ داڕێژەیەک بۆ ئاوێتە کیمیاییەکان بەردەست نییە (کە ئەمان جیاوازن لە توخمەکان) هەربۆیە ویستم کەسێکی شارەزا داڕێژەیەک دروستبکات یاخود ئەگەر هەیە بۆمی پێشنیاربکەن تا بتوانم بەکاریبهێنم، سوپاس. Hazhir11 (لێدوان) ‏١٦:٠٤، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Hazhir11: دەتوانیت یەک دوو نموونەی وتاری ئاوێتە کیمیایییەکانی ویکیپیدیای ئینگلیزیم نیشان بدەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٦، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Aram: وەڵا من کەمێک کێشەم ھەیە و نازانم لینک دابنێم، بەڵام نموونەی ئاوێتە کیمیاییەکان ئەتوانی لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بنووسیت (Calcium Carbonate) سوپاس بۆ ھاوکارییەکەت. Hazhir11 (لێدوان) ‏١٨:٣١، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hazhir11: کێشە نییە. زۆر سوپاس بۆ ئاماژەدان بە ناوی وتارەکە. ڕاستییەکەی کارەکە ئاڵۆزە و کەمێک کاتی دەوێت، بەڵام ھەر کە تەواو بوو، ئاگادارت دەکەمەوە. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٥، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Hazhir11:  کرا. ئێستا وەکوو دەرکەوتن کێشەمان نییە، و دەتوانیت ھەر لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە ویکیکۆدەکان بھێنیتە نێو پرۆژە کوردییەکە، بەڵام بەڕاستی بۆیە دەقەکانم وەرنەگێڕا، وتم با کەسێکی شارەزا وەرگێڕانەکە بکات باشترە. بۆ نموونە بڕوانە ئێرە. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٤، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش کاکە @Aram: وەڵا من کێشەم ئەوەبوو نەمەتوانی هەر ئینگلیزییەکەش بەکاربهێنم، ئەگەر ئەوە هەبێت ئێستا زۆرباشە. دواتر بۆ وەرگێڕانەکە ئەگەر من چۆنیەتییەکەی بزانم ئەتوانم دەقە زانستییەکان بۆ دانەیەکی گونجاو وەربگێڕم، دووبارە سوپاس. Hazhir11 (لێدوان) ‏١٧:٥٩، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hazhir11: ڕاست دەکەیت چوونکە بەشی ھەرە زۆری داڕێژەکان (کە نزیکەی ٨٠ داڕێژە دەبوون) دروست نەکرابوون؛ دروستم کردن و کۆنەکانیشم نوێکردنەوە. بۆ وەرگێڕانیش گەر زانیت، ئەوا ھیچ و گەر نەشتزانی چۆن وەریان بگێڕیت، ئەوا خشتەیەکم بۆ دروست بکە کە چی بە چی بگۆڕم؛ خۆم دەیکەم. زۆر سوپاس بۆ پرسیارەکەت و کاتێکی خۆش! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١١، ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چۆنیەتی وەرگێران[دەستکاری]

دەمەوێ بابەتێک وەرگێرم بۆ کوردی دەتوانن رێنمایم بکەن ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Abdlaziz rzgar واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٨:٤٣، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Abdlaziz rzgar: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! گەر ئەو وتارەی کە مەبەستتانە لە ویکیپیدیایەکی تر بوونی ھەیە، ئەوا سەرەتا وەرگێڕی ناوەڕۆک (کە کۆتا ئامرازە) چالاک بکە. (گەر چالاک نەکرابوو) پاشان کرتە لێرە بکە. دوگمەی وەرگێڕانی نوێ داگرە و وتارەکە بە زمانەکی تر کە دەتەوێت لێوەی وەر بگێڕیت بدۆزەوە و پاشان دەست بە کاری وەگێڕان بکە. گەر پرسیاری تریشت ھەبوو، ئازادانە لێرە بپرسە و بە زووترین کات لەلایەن بەکارھێنەرانەوە وەڵامت دەدرێتەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٩، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو، من کێشەم لەگەڵ دانانی وێنەدا ھەیە، بۆ نموونە لە پەڕەی ھاری پۆتەر (کەسایەتی خەیاڵی)، ویستم File:Harry Potter character poster.jpg دابنێم بەڵام ھیچ وێنەیەک نیشان نادات، وە ئەمەوێت بزانم ھۆکاری چییە و گەر بکرێت چۆن ئەتوانم چاکی بکەم. Halbast420 (لێدوان) ‏٠١:٠٥، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Halbast420: دوو جۆر وێنە/پەڕگە ھەن کە پێیان دەوترێت ئازاد و نائازاد. ئازادەکان بەرھەمی خۆتن و دەتوانیت لە کۆمنز باریان بکەیت، بەڵام نائازادەکان لە کۆمنز شوێنیان نابێتەوە بۆیە، ناتوانیت لە کۆمنز باریان بکەیت (کە Harry Potter character poster.jpg لەم جۆرەیە)، و لێرەدا پەڕگە نائازادەکان لە ویکیپیدیاکان بار دەکرێن. لە ئێستادا ئێوە مافی بارکەرتان نییە بۆیە، ناتوانن وێنە نائازادەکان بار بکەن، بەڵام دەتوانن بە بەڕێوەبەرێک یان بارکەرێک (مەرج نییە ھەموو بارکەرەکان چالاک بن.) بڵێن تا بۆتی بار بکەن. بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانە ویکیپیدیا:بارکەرەکان و یارمەتی:پەڕگەکان. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٣، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بارکردن[دەستکاری]

سڵاو، ئەمەوێت پەڕگەیەکی نائازاد باربکەمە ناو ویکیپیدیای کوردی، ئەتوانن یارمەتیم بدەن؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Halbast420 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٨:٥٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Halbast420: بڕوانە ئێرە کە بەستەری ڤیدیۆیەکی یووتیووبی تێدایە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٠، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆچی وێنەکانەم لاچون؟[دەستکاری]

سڵاوتان لە بێت عەزیزان، مەن پرسیارەکم هەبوو، ئەم وێنانەی کە ئەمن لەسەر شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و هەروەها وێنەی هونەرمەندانەک وەکوو ئیسماعیل سەردەشتی و ئاوات بۆکانی دام نابوو لەبەر باشتر بوونی پەڕگەکانی ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی کوردی، بوچی هیچیان نەماون؟؟؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Ahrirrr واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

بەڕێز دەبێت ئەو وێنانە خۆت وێنەت گرتبن بە کامێرا/مۆبایلی خۆتەوە + هیچ دەستکارییەکیش نەکرابن بە بەرنامەی فۆتۆشۆپ و هاوشێوەکانی. واتە دەبێت ڕاستەوخۆ لە کۆمۆنز باربکرێن. هەموو ئەوانەش لەپێناو خاوێنکردنی ویکیپیدیایە و پابەندبوونە لە یاساکانی کۆپی ڕایت. Kushared (لێدوان) ‏١٥:٢٣، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کێشەی داڕێژە:کۆلکە[دەستکاری]

ویستم پەڕەی داڕێژە:ئەکتەر-کۆلکە دروستبکەم، ئەمە "ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Asbox لە ڕیزی 205:attempt to index field 'edit' (a nil value)." دەھێنێتە پێشەوە، بەڵام کە لە ڕیزی name ناوەکەی دەگۆڕم بە شتێکی دیکە بێجگە لە ناوی پەڕەکە ھەڵەکە ناھێنێتە پێشەوە، ھۆکاری چییە؟ Halbast420 (لێدوان)

@Halbast420: کرا {{ئەکتەر-کۆلکە}} «Muhammed Tahaلێدوان ‏١٩:٤٢، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Muhammed taha: سوپاست دەکەم بۆ دروستکردنی پەڕەکە، بەڵام من بۆ دروستکردنی پەڕەی تەلەڤیزیۆن-کۆلکە و کارەکتەری خەیاڵی-کۆلکە ھەمان کێشەم ھاتە بەردەم، ئەمەوێت بزانم کێشەکە چۆن چاک ئەکرێت یان ھۆکاری چییە گەر لە داھاتوودا داڕێژە:کۆلکەی دیکە دروستبکەم. Halbast420 (لێدوان)
@Halbast420: ھۆکارەکە ئەوەیە کە لەوەرگری name ناوی داڕێژەکە دەنووسیت، بەڵام ھێشتا داڕێژەکە بوونی نییە، کە دروستکرا کێشەکە نامێنێت. --«Muhammed Tahaلێدوان ‏٢١:٠٥، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Muhammed taha: سوپاس Halbast420 (لێدوان)

وەرگێڕان[دەستکاری]

سڵاو ئەمەوێت پەڕەی supervillain وەرگێڕمە سەر زمانی کوردی، بەڵام نازانم بۆ supervillain بنووسم چی؟ Halbast420 (لێدوان) — ئەم لێدوانە لەلایەن Halbast420 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١١:٣٢، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو @Halbast420: باشتر وایە ئەم پرسیارە لە وپ:دبک بکەیت. ھیوادارم کەسێک وەڵامت بداتەوە. تکایە لێدوانەکانی داھاتووت بە چوار کەشە (وەک: ~~~~) واژوو بکە نەک زیاتر و کەمتر. سوپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٥، ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکی کۆمێنز[دەستکاری]

سڵاو، ئەگەر ویستم وێنەیەک لەسەر ئینتەرنێت ھەڵگرم، چۆنە یاسای کۆپی ڕایت، چۆناوچۆن بە یاسای کۆپی ڕایت پابەندبم؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢١:٢٥، ٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC) [وەڵامدانەوە]


سڵاو جوان لەمەبەستەکەت تێنەگەیشتم ئەگەر مەبەستت ئەوەیە وێنەک لە نێت بدۆزیتەوە و دواتر لە "ویکی کۆمێنز" دابنێیت ئەوا پێویستە خودی وێنەکە هەمان مۆڵەتنامەکانی ویکی کۆمۆنز بەکاربهێنێت یانیش مۆڵەتنامەی Public Domain بێت، وە لینکێکیشی بۆ بدۆزیتەوە نموونە لە فلیکر (Flickr.com) کە بسەلمێنێت خودی وێنەگرەکە ئەم وێنەیەی بەخۆڕایی داناوە بۆ هەمووان، بەڵام بەهیچ جۆرێک ناتوانیت وێنەیەک کە کۆپی ڕایتی هەبێت لە ویکی کۆمۆنز دایبنێیت تەنانەت وێنەی خۆشت بێت ئەوا دەبێت ڕازی بیت بەوەی وێنەکەت لەژێر مۆڵەتنامەیەکی خۆڕایی بڵاوبکەیتەوە.
وە ئەگەر مەبەستت ئەوەیە وێنەکانی کۆمۆنز بۆخۆت بەکاربهێنیت، ئەوا زۆر ئاساییە دەتوانیت بەکاری بهێنیت، بەڵام واباشترە کە تەنیا بەتێکستێک ئاماژە بە ویکی کۆمۆنز و ناوی بەرهەمهێنەری وێنەکە بدەیت نموونە یانیش وەک ئەمە Kushared (لێدوان) ‏٢١:٤٤، ٤ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوی دووبارە براکەم گەلێک سپاس، من مەبەستم ئەوەیە بە نموونە پەڕگەی ئاوات بۆکانی لە ئینتەرنێتدا کە ھەڵم گرتوە چۆن لەسەر ویکی کۆمێنز باری کەم، ئەسڵەن دەتوانەم باری کەم؟
☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏‏١٥:١٨، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC) [وەڵامدانەوە]

ناتوانیت بەم جۆرە بیکەیت، دەبێت خۆت خاوەنی وێنەکە بیت، یانیش داوا لە وێنەگرەکە بکەیت کە خۆی ئەپڵۆدی بکات. Kushared (لێدوان) ‏١٦:١٧، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەھا بەچاکی تێگێشتم براکەم زۆر سوپاس. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏‏٢٠:٥٨، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC) [وەڵامدانەوە]

تکایە چۆن بتوانم کۆنتاکتم هەبی لەگەلتان[دەستکاری]

سلاو تکایە ئەمەوی قسە لەگەل یەکیکتان بکەم لە بەریوبەرانی ویکی پیدیداای کوردی گەر ئمیل یان فەیسبوکتان دابنین لیرە ناتوانم زۆر قسە بکەم بەراسی لیرە زۆر ناخۆشە گەر بتوانن ءەکاونتیکم پی بدەن تا قسەی لەگەل بکەم زۆر مامنونمم Kakari123 (لێدوان) ‏١٥:٥٣، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Kakari123: ھەر لێرە دەتوانیت قسە بکەیت. بەھەرحاڵ، دەتوانیت سەردانی پەڕەی فەرمیی ویکیپیدیا لە فەیسبووک و توویتەر بکەیت و ھیوادارم بتوانن وەڵامت بدەنەوە. بەڵام باشتر بوو لێرە پرسیارەکەت بکەیت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٥، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تکایە کیشە چیە[دەستکاری]

لە یەکیک لە پەرەکانم ئەمەوی ئەو تاگەی ئیوە داتان ناوە بیسرمەوە و

دابنیم بەلام ناتوانم هۆکار چیە ؟؟؟؟؟ Kakari123 (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kakari123: گروپی بیروڕا پەڕەکەیە. لە تاگی سرینەوەی خێراکە نووسراوە «ئەگەر بەشە ڕیکلامییەکەی کورتە، تکایە خۆت ھەوڵ بدە لای بدەیت، یانیش تاگی {{ڕیکلام}}ی لەسەر دابنێیت.» بەڵام ئەو وتارە سەرتاپا ڕیکلام و بانگەشەیە. بەدەر لەوەش بۆ ویکیپیدیا بایەخدار نییە. دەتوانیت بە وتارێکی تر ھەوڵ بدەیتەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٥، ٥ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نوسینی وتاری نوێ[دەستکاری]

چۆن بتوانم وتاری نوێ بنوسم مامۆستا (لێدوان) ‏١٩:٥٩، ٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @مامۆستا: پێش بڵاوکردنەوەی وتار باشتر وایە بڕوانیتە جادووگەری وتارەکان و خۆت فێر بکەیت. پاشان بڕوانە شێواز و وتارە ھەڵبژێردراوەکان تا فێری شێوازی وتارەکان بیت. پاشان بڕوانە ئەم ڤیدیۆیە. پاشان وردەوردە پرسیار بکە و بەکارھێنەرانیش لە ھەڵەکان ئاگادارت دەکەنەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٤، ٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @مامۆستا:، لێرە دەتوانی وتارەکەت درووست کەی:


☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏‏١٦:٤٢، ٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC) [وەڵامدانەوە]

نووسینی خوارەوەی ناوی وتار[دەستکاری]

سڵاو، چۆن دەتوانم ئەم نووسینەی لە ھەندێک وتار وەکوو وتاری قەزوین کە لەخوارەوەی قەزوین نووسراوە (شاری ئازه‌ربایجانی زه‌مان له باکووری ئیران) بیگۆڕم، چۆن دەتوانم ئەو نووسینە بگۆڕم. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏١٣:١٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrirrr: کە چوویتە سەر ھەر وتارێک، لای ڕاست بەستەری ویکیدراوە دەبینیت و کە دات گرت دەتباتە ویکیدراوە. لەوێ بەشی description دروست یان دەستکاری بکە. بەڵام باشتر وایە کورتترین وەسف بنووسیت یانیش ئەسڵەن لە ویکییەکانی ترەوە وەرگێڕان بکە بەتایبەت ئینگلیزی. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٩، ٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری شارستانەکان[دەستکاری]

سڵاو لەنەزەر ئێوەوە باشترە بە نموونە وتاری شارستانەکان وەکوو شارستانی تاران بە جۆری «شارستانی تاران» بنووسرێت یان بە «تاران (شارستان)»، بەڕاستی باردۆخی ویکیپیدیا لەو نەزەرەوە زۆر خراپە چۆن نیوەی وتارەکان لەم بارەی دا بە جۆری «..... (شارستان)» و نیوەی تریش بە جۆری «شارستانی .....» نووسراون، لە نەزەر منەوە باشترە بە وەکوو «شارستانی تاران» بنووسرێن تاکوو؛ تاران (شارستان)، چۆن لە ویکیپیدیاکانی تردا ئەمە ---» () بەکارنەھاتووە. تکایە ئێوەش نەزەری خۆتان بڵێن.☀️AGH☀️ (لێدوان) ١٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو، ھاوڕام لەگەڵ تۆ. باشترە بنووسرێت شارستانی تاران. سەرچیا‏١٣:٠٥، ١٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مێژووی کۆنترین شیعر دەگەڕێتەوە بۆ کەی ؟[دەستکاری]

مێژووی کۆنترین شیعر دەگەڕێتەوە بۆ کەی ؟

گەڕانی گۆگل و وتارێکی ویکیپیدیا[دەستکاری]

ئایا بۆ ئەوەی وتارێک لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی لە گۆگل دەربکەوێ پێویستە لە ویکیدراوە زاتیاری لەسەر نوسرا بێت؟ ئەوە مەرجی دەرکەوتنە؟ بەڵام تێبینی کە وتارەکە نوێیە و لەھیچ ویکیەکی تر وتاری بۆ نەنوسراوە ئایا بە نوسینی زانیاری لەسەری لە ویکیدراوە لە گەڕانی گۆگل دەردەکەوێت؟ سوپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٣٦، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: مەبەستت لە دەرکەوتن چییە؟ en:Knowledge panel یا ھەر وەک بەستەرێک ئەنجامەکەت پێشان دا؟ گەر مەبەستت تەنیا بەستەری ویکیپیدیایە، ئەوا نەخێر، بەندی ویکیدراوەش نەبێت، ئەوا ھەر دەیدۆزێتەوە. بۆ وتارە بێبەندەکان بڕوانە ئێرە. گەر مەبەستیشت Knowledge panelی گووگڵ بێت (کە ھەرچەندە بۆ زمانی کوردی کاری تێدا نەکراوە)، ئەوا پەیوەندییەک ھەیە لەنێوان ناوی وتارەکە و بەندی ویکیدراوە. بۆ نموونە، وتارێکی ناسراو دروست بکە و گرێی مەدە بە ویکیدراوە و دوای ھەفتەیەک یان زیاتر لە گووگڵ بەدوای بگەڕێ. دەبینی تەنیا وەک بەستەرێک بۆ ویکیپیدیای کوردی (بەبێ Knowledge panel) وتارەکەت بۆ دەدۆزێتەوە، بەڵام کە بە زمانەکانی ترەوە گرێت دا و دوای ماوەیەک دیسانەوە بۆ وتارە کوردییەکە بگەڕێیت، ئەوا ھەم وتارە کوردییەکەت بۆ دەھێنێت و ھەمیش Knowledge panelەکە (بە ئینگلیزی). کەواتە لێرەدا دەرکەوت کە گووگڵ و گەڕانچییەکان کەڵکێکی باش لە ویکیدراوە وەردەگرن. حەز دەکەیت بۆ وتارێکی ناسراوی کوردی (بۆ نموونە ھەولێر یان سلێمانی) لە گووگڵ و بینگیش بگەڕێ. دەبینی کە بینگ بەشێکی بۆ زانیارییەکانی ویکیپیدیای کوردی ھەیە وەک Knowledge panelی گووگڵ، بەڵام گووگڵ تا ئێستا شتی وای بۆ کوردی نییە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٦، ٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ مەبەستم ھەردووکی بوو ھەم KnowLedge Panelی گۆگل کە وابزانم سوود لە ویکیدراوە وەردەگرێت ھەمیش وتارێکی نوێی کوردی بەبێ ئەوەی بەسترابێتەوە بە ویکیدراوە تۆ وەڵامی ھەردووکیت دایەوە زۆر سوپاس لە خوارەوە وێنەیەک دادەنێم کە بە ویکیدراوە بەسترابێتەوە نیشانی دەدەات بەڵام ئەگەر نەبسترابێتەوە نازانم.

🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:١١، ٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: لە بینگ پێشانی دەدات. بۆ گووگڵ، ڕەنگە کاتی زیاتری پێویست بێت. و گەڕانچییەکان بەتەنیا کەڵک لە ویکیپیدیا و ویکیدراوە وەرناگرن و کەڵک لە زۆر بنکەدراوەی تریش وەردەگرن. ئیتر بەگشتی من لە وردەکارییەکانی گەڕانچییەکان نازانم و ئەوەندەی لێی بزانم وەڵامم دایەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥١، ٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ زۆر سوپاس ببورە ماندووم کردیت —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٥٨، ٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: دەتوانی لەبەشی ئامرازەکانت خێراپۆل چالاک بکەی و پۆل بۆ وتارەکە دابنێی ئەوکات بە ئەگەری زۆرەوە لە گەڕانی گۆگڵ دەردەکەوێ مامۆستا (لێدوان) ‏٢٢:٠٠، ٢ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستکاری پەڕەکانی ویکیپیدیا[دەستکاری]

دەمباش لە ویکی simple:Main_Page سادەکراوی زمانی ئینگلیزی بۆت ھەیە بە ھەردوو شێوازی دەستکاری سەرچاوە و دەستکاری دیداری دەستکاری پەڕەیەک بکەی بەبێ ئەوەی پێویست بکات بە شێوەی دەستی خۆت بیگۆریت بۆ دیداری یان سەرچاوە ئایا لە ویکی سۆرانیش ھەمان شت دەکرێت؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٣١، ٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad: بڕۆ بۆ بەشی دەستکاریکردنی ھەڵبژاردەکانت، لە بەشی شێوازی دەستکاریکردن بژاردەکەت بۆ «ھەردووک ھەڵبژاردەکەم بدەرێ» بگۆڕە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٢، ٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس بۆ یارمەتییەکەت —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ٣ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

قشم یام قەشم[دەستکاری]

سڵاو سەبارەت بە دوورگەی «fa:قشم» لە ئێراندا، بە کوردی قشم یان قەشم یان قێشم دروستە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٧:٥٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە ڕای من قەشم دروستە، ئەوانی تر نا گونجێن. قشم زیاتر عەرەبییە! ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٢٠:٤٦، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چۆن ژیاننامەی خۆم لە ویکیپیدییا دابنێم ؟[دەستکاری]

سڵاو ، من میلاد ، من ئەمەوێت (Google Knowledge Panel) بۆخۆم درووست بکەم بۆ ئەوەی (Blue Badge-سەحە شینەکە) لە فەیسبووک و ئینستاگرام و تیکتۆک وەربگرم ، هەربۆیە ، ئەم (Knowledge Panel)ـە پێویستی بە پەڕەیەکی تاکەکەسی هەیە لە ویکیپیدییا ، هەربۆیە من ئەمەوێت پەڕەیەک لە ویکیپیدییا درووست بکەم و ژیاننامەی خۆم باس بکەم تیایدا ، بەڵام نازانم چۆن درووستی بکەم ، تکایە یارمەتیم بدەن ! ❤🥺 Milad.Ghazi.696 (لێدوان) ‏٢١:٢٣، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو میلاد بەخێرھاتیت، تکایە ((خۆژیاننامە)) ببینە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٢:٤٧، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Milad.Ghazi.696: ویکیپیدیا جێی سازکردنی وتار بۆ خوودی ھیچ کەسێک نییە وە تەنانەت ئەم کەسانە دەتوانن وتاریان ھەبێت کە کەسێکی ناسراو و دیار بن، ئێستا ھیچ یەک لە ئەندامانی ویکیپیدیای کوردی وتاری کەسایەتی خۆیان نییە، بەڵام دەتوانی لە وتاری بەکارھێنەری خۆتدا ئاماژە بە خۆت وە ژیاننامەکەت بکەی، بەڵام نابێت ڕیکلام یان شتێکی دژی یاساکانی ویکیپیدیای تێدا بێت. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٣:٥٦، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەبارەت بە سازکردنی «وتاری بەکارھێنەری» دەبێت لێرەدا ئەو قەڵەمەی لەلای سەرێیە لێبدەی وە ئەم جار دەتوانی ئاماژە بە خۆت وە ژیاننامەکەت بکەی، بەڵام تکایە پێشدا ویکیپیدیا:سیاسەتەکان و ڕێساکان وە ویکیپیدیا:پەڕەی بەکارھێنەر بخوێنەوە. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٠٠:٠٠، ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Help panel question on نەریمان بابان (‏١١:١٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١)[دەستکاری]

هونەرمەند و گۆرانی بێژ "نەریمان بابان" هیچ سەرچاوەیەکی نییە کە بتوانم لە پەڕەی هونەرمەندی ناوبراودا دایبنێم، وە لە ماوەی هەفتەیەکی تر ئەگەر داینەنێم ووتارەکەم دەسردرێتەوە. ئایا چیبکەم؟ --Mhamad Shwan (لێدوان) ‏١١:١٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Mhamad Shwan: لەوانەیە بتوانم یارمەتیت بکەم، تەنانەت دەتوانی بڵێی ئەو وتارەت لە کوێوە و لەڕووی چییەوە نووسیوە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٢٧، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Mhamad Shwan ھەر خوودی داڕێژەکە پێت ئەڵێت چی بکەیت بۆ نمونە لەناو وتارەکە سەیر بکە —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٤٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕانی داڕێژەکان، چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان، چۆن پارامیتەری داڕێژەکان بکەمە کوردی؟، ھەندێک داڕێژە ھەیە زۆر جوان بە کوردی بەردەستن، بەڵام ھەندێک وشەی تێدا ھێشتا کوردیە وەک: داڕێژە:Name day=نەورۆز١ Infobox given name Infobox given name

دانیال
دانیال لەگەڵ شێرەکان
ڕۆژی ناوەکە٢١ی حوزەیران
بنچینە
بنچینەی وشەکەعیبری

Daniel abdullah (لێدوان) ‏٠٧:١٨، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەڕەی داڕێژەکە بکەوە، ئەوا ئەو شتانەی لەپاڵ label نووسراون دەتوانیت وەرگێڕانیان بۆبکەیت بەڵام ئەوانەی لەپاڵ data مەیانکە نموونە؛
| label20 = nickname
| data20 =
بیکە بە
| label20 = نازناو
| data20 =
Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٢٣، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس، دەستان خۆش بێت. Daniel abdullah (لێدوان) ‏٠٨:٥٠، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆڕینی ھەندێک وشە بە یەکجار لە ویکیدا بۆ ڕێنووسی ستاندارد[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان، لەم وتارە بە نموونە وشەی "عەڕەبی"ـم بینی کە بە ھەڵە نووسراوە، لە جیاتی "عەرەبی" لە ھەندێک جێگەی تریش ڕەنگە شتی وامان ھەبێت، کە وشەکە لە ھەندێک وتاردا جۆرێکی جیاواز نووسراوە.
ئایا شتێک نییە نازانم بۆت بێت یان ھەر شتێک بەڕیوەبەرە بەڕێزەکان و بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکان شارەزان، ھەتا وا بکەن کە ھەندێک وشە وەک ستاندارد بکەینە ناو ئەو شتەوە تاوەکو بە خۆکاری لە ھەر وتارێکدا ئەو وشە ھەڵانەی بینی بیکات بە ڕاستەکە بۆ نموونە، عەڕەبی بۆ عەرەبی، بەرە بەرە وشەی پێ زیاد بکەین، ھەر بۆ نموونە لە وتارێک بە ھەڵە لەجیاتی ھەولێر نووسیبووم ھەولێڕ، ھاوڕێیەک ئاگاداری کردمەوە و چاکم کردەوە، ئەگەر بە خۆکاری ئەو دەستکاریانە بکرێت زۆر باش ئەبێت. لەگەڵ ڕێزداDaniel abdullah (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Daniel abdullah:  کرا زۆر سپاس بۆ بەخەمەوەبوونی پڕۆژەکە! ڕاستییەکەی ئەو وشانە ھەڵەی بچووکن نەک ھێندە گەورە. دەتوانی سەرەتا لە بەشی گەڕان بگەڕێیت و بزانیت ئەنجامەکانی کەمن یا زۆر. بڕوانە وشەی عەڕەبی. بۆ ئێستاکە تەنیا ١٩ ئەنجام ھەبوون و شتێکی وا نەبوون؛ چاک کران و زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٠، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس، ڕاستیەکەی ھەر بۆ باشترکردنی ویکیپیدیام بوو، ئەگەر نا وایە، ئێمە شتی لەوە گرنگترمان ھەیە ئەوانە بەرە بەرە چاک ئەکرێن، دەستان خۆش بێت.Daniel abdullah (لێدوان) ‏٠٨:٥٢، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دروستکردنی داڕێژەیەکی نوێ، هێنانی لە ویکی ئینگلیزیەوە[دەستکاری]

سڵاو، چۆن بتوانم داڕێژەیەکی نوێ دروست بکەم، بۆ نموونە وەک ئەمە. Daniel abdullah (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Daniel abdullah: ڕاستییەکەی ئێمە ھیچ ڕێنمایییەکمان نییە و ئەوەی فێر بووە، خۆی فێر بووە. لە ویکیپیدیای ئینگلیزی کۆمەڵێک پەڕە ھەن کە سەرەداوەکان لێرە کۆکراونەتەوە و بەھیوای وەرگرتنی کەڵک لێیان. بۆ ئەو داڕێژەیەش کە بەستەرت پێی داوە، پێشنیار دەکەم ھەر ناوەڕۆکە ئینگلیزییەکە لەبەر بگریتەوە و لە ژێرپەڕەیەکی خۆت دای بنێیتەوە. ئینجا ناوەڕۆکەکە بکە کوردی و تاقیکردنەوە بکە تا بزانیت چی ڕوودەدات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٥، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش، حەزمم نەکرد لەخۆمەوە شت بکەم، وتم با تێکی نەیەم، خۆتان ئەوەنە ئیشتان کەم نییە ئەوانەی منیشی بێتە سەر :). زۆر سوپاسDaniel abdullah (لێدوان) ‏١٨:٠٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Daniel abdullah: زۆر سپاس بۆ تێگەشتنت! دەتوانیت لەژێر پەڕەیەکی خۆت تاقیکردنەوەکانت بکەیت و ئەو کات کێشە بۆ ئێمە دروست ناکات. ھەر شتێکیشت ویست، لێرە داوای بکە و کەسێک ھەر دەبێت تا یارمەتیت بدات. :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٣، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Daniel abdullah: من دروستم کرد بۆخۆشم پێویست پێبوو سەیری ئێرە بکە  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:١٧، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش، منیش دامنابوو، بەڵام بە قاچاغ بوو، نەمزانی ئاوا دروستی کەم. Daniel abdullah (لێدوان) ‏٢٢:٢٢، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ژێرپەڕەیەک بۆ سەرجەم فەرهەنگ و وشەدانە کوردییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان، ئایا ئەتوانم ژێرپەڕەیەک دروست بکەم وەک ئەمەی کاک @Serchia:، بۆ کۆکردنەوەی ھەموو فەرھەنگە بەردەستە کوردییەکان لە ئینتەرنێتدا؟ لەگەڵ بەستەری بینینیان.
ئێستا نزیکی ٣٠٠ فەرھەنگی کوردیم لایە، ئەگەر بەڕێوەبەرەکان ڕازی ببن و کێشەی بۆ ویکی نەبێت ئەتوانم دایبنێم لە ژێرپەڕەیەکدا، لەسەر شێوەی ئەم فەرھەنگە پزیشکیانەی کە دامناون.

کاک @Calak: باسی مافی لەبەرگرتنەوەی کردبوو لەسەر فەرھەنگەکانی کاک سەرچیا، ئیتر نازانم ئەگەر ئەوە کێشە دروستبکات یان نا. Daniel (گفتوگۆ) ‏١٨:٣٤، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Daniel abdullah ئەگەر لەژێر پەڕەی بەکارھێنەریتە ھیچ کێشەیەک دروست ناکات تا ئەوکاتەی پەیوەندی بە ویکیپیدیا ھەبێت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٠:٥٢، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس.Daniel (گفتوگۆ) ‏٠٨:٥٣، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Daniel abdullah: من پێش ئەوەی بێمە ویکیپیدیا و ئەوکاتەشی کە ھاتم، ئاواتەخواز بووم کە کەسێک یا شوێنێک ئەو کارەی بکردایە و فەرھەنگەکانمان لە شوێنێکدا کۆکردایەتەوە. بەھەرحاڵ، بۆ کردنی ئەو کارە لە ویکیپیدیا، خۆی ویکیپیدیا شوێنی ئەوە نییە و دەبێت ھەمیشە ئەوەمان لەبیر بێت کە ویکیپیدیا چی نییە. دەزانم ئێوە لەبەر دڵسۆزیتانە ئەگینا چ مەجبوورن ئەم کارە بکەن. ئینجا وەک خۆم و حەزی خۆم، حەز دەکەم بکرێت، بەڵام لە ڕووە یاسایییەکەیەوە، دەبێت مشتومڕێکی باشی لەسەر بکرێت. وەک دەستپێکێک، ئایا ئەو بەستەر(ان)ەی گووگڵ درایڤ(ان)ە ھی کێن؟ مۆڵەت لە خاوەنی پی دی ئێفەکان وەرگیراوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٦، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاکە ئارام گیان، زۆر سوپاس، بێگوومان پەلە ناکەین لەو کارە چونکە ڕەنگە کێشە دروست بکات، با بزانین برادەرانی تر چی ئەڵێن، چونکە لێرەش کاک چالاک باسی مافی لەبەرگرتنەوەی کردووە.
سەبارەت بە پرسیاری دووەم، ڕاستیەکەی گووگڵ درایڤەکە هی خۆمە، بەڵام کتێبەکان هەر یەکەو لە شوێنێک دامبەزاندوون و کۆمکردوونەتەوە، بۆ ئەوەی وەک کۆکردنەوەکانی تر کێشەیان بۆ دروست نەبێت دوای نەمانی وێبسایتەکە ئەمانیش بەستەرەکەیان بمرن، بۆیە لای خۆم باریان ئەکەمەوە هەم لە گووگڵ درایڤ هەم لە ئەرکایڤس.
وە ڕاستیەکەی من ئەوەی زۆر بەلامەوە گرنگە کە لەم کۆکردنەوەیا، ئەو ڕیزبەندیەیە وەک ئەو فەرهەنگە پزیشکیانەی کە دامناون، ئەتوانیت بە ئاسانی فەرهەنگی ئەو زمانەی ئەتەوێت بیدۆزیتەوە(ئینگلیزی، عەرەبی، تورکی، ڕووسی، فەرەنسی، دانیمارکی، ئەڵمانی، هۆڵەندی، فارسی، چەند زمانێکی تریشی تێدایە). ئینجا زۆربەی ئەو فەرهەنگانەی ئێستا بەردەستن لە ئینتەرنێت وەک پی دی ئێف، چونکە وەک وێنە سکان کراون ناتوانیت گەڕان بەناو وشەکانیانا بکەیت و ئەبێت بە دەستی بگەڕێیت بەدوایانە، بە هۆی تووڵی OCR دووبارە دەستکاریم کردوون هەتا لەکاتی گەڕان بۆ وشەیەک بە ئاسانی بدۆزرێنەوە.
وە بۆ مافی لەبەرگرتنەوەش هیچ زانیارییەکم لەسەری نییە، کە نووسەرەکەی ئەو مافەی داوە یان نا. Daniel (گفتوگۆ) ‏١٤:٢٤، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ڕای من ئاسایییە ئەگەر بەکارھێنەرێک بیەوێت پەڕەیەکی وا دروست بکات، بەڵام بە گرنگی دەبینم لە سەری پەڕەکە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو پەڕەیە وتاری ویکیپیدیا نییە و بەکارھێنەر لە ناوەڕۆکەکەی بەرپرسە. سەبارەت بەو لیستە، ئەگەر بتوانیت لە شوێنێکی دیکە دایبنێیت، بەڕای من باشتر دەبێت، بۆ ئەوەی لە گەڕانی گووگڵیش بەردەربکەوت. ئەوەی بزانم ژێرپەڕەکان شانسیان باش نییە لە دەرکەوتنی گەڕانی گووگڵ. سەرچیا‏٢٠:٠٣، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش، ڕاستییەکەی شوێنێکی وا شک نابەم تیتایا بڵاوی بکەمەوە، لێرە وەرگێڕان زۆر بەکار یەت وتم ڕەنگە سوودی لێ ببینن، ئەگەر دروستم کرد خشتەکە، دواتر هەرکەس ویستی ئەتوانێت بیبات و لای خۆی بڵاوی بکاتەوە.Daniel (گفتوگۆ) ‏٢٠:٢٩، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تشرینی یەکەمی ٢٠٢١[دەستکاری]

سڵاو ویکیپیدیا، من هێدی زۆر دڵخۆشم کە دەتوانم بە زمانی دایک و بە ئاسوودە بدوێم لەگەڵ ئێووە ، داوام ئەوەیە پەڕەی زیاتر و وتاری زیاتر بە زمانی من هەبێ لە ویکیپیدیا ، وە زیاترگرنگی بە زمانی کوردی(سۆرانی) بدرێ ڕێز.. — ئەم لێدوانە لەلایەن 185.203.54.17 (لێدوان) واژوونەکراوە ٢٠:٣٧، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو لە ئێوەش، ھەمووان، بە ئێوەشەوە دەتوانن دەستکاریی ویکیپیدیا بکەن. تکایە مەترسە و ئازا بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٠، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕونکردنەوە[دەستکاری]

تکایە بەڕێزان من وەکوو نووسەر و ڕۆماننووس دووجار بابەتێکم لەسەر ژیاننامەی خۆم بڵاوکردەوە، جاری یەکەم بە هۆی نەبوونی سەرچاوە، ئەوم چارەسەر کرد جاری دووەم دەڵێی ناوی دڵشاد کاوانی تاگی لەسەرە تکایە هوکاریم بکەن لەسەر لادانی تاگەکە زانارییم پێویستە. دڵشاد کاوانی (لێدوان) ‏٠٧:٥١، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەرێز @دڵشاد کاوانی بەخێرھاتیت بۆ ویکیپیدیا خۆشحاڵین کە لێرەیت، بەڕێز ئارام و پیرەھەڵۆکان لەسەر ئەم بابەتە وەڵامی بەڕێزتانی داوەتەوە بڕوانە

سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە دڵشاد کاوانی. تکایە ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون بەتایبەت بەشی سەرچاوەکانی بخوێننەوە.
— بەکارھێنەر:Pirehelokan

بەخێربێن! دەتوانن چاو لەم ڤیدیۆیانە بکەن. دروستکردنی وتارێکی نوێ لە ویکیپیدیای کوردی و دانانی سەرچاوە لە ویکیپیدیا. بەدەر لەوەش، چاوێک لە ویکیپیدیا:خۆژیاننامە بکە
— بەکارھێنەر:Aram

بەکورتی داوا لە بەڕێزتان دەکەم سەرەتا شارەزابن لە چۆنیەتی کارکردنی ویکیپیدیا، بۆ تێگەیشتن لە چۆنییەتی کارکردنی ویکیپیدیا، پێویست ناکات ھەموو سیاسەت و ڕێساکانمان بخوێنەوە، تەنھا بچن پێنج کۆڵەکە بخوێننەوە کە زۆربەی یاساکانی تیادا کورتکراوەتەوە.
وتاری بەڕێزتان کێشەی سەرچاوەی ھەبوو، وە بایەخدار نەبوو، ھەر شتێک لە ویکیپیدیا دەینووسین پێویستە ئاماژە بە سەرچاوەکەی بدەین تا بێتە ویکیپیدیا، وە بۆ بایەخداری مەبەستمان ئەوەیە ئایا گرنگی ئەو بابەتە چیە کە دێتە ویکیپیدیا، چونکە ویکیپیدیا ڕاگەیاندن یان ڕۆژنامە یان گۆڤار نییە بزانە ویکیپیدیا چی نییە، لەسەروو ھەموو ئەمانەش ئێمە خۆژیاننامە لە ویکیپیدیا پەسەند ناکەین داوا دەکەین کەس لەسەر ژیانی خۆی یان ھاوڕێکەی نەنووسێت ئەمە لەبەر ئەوەیە ١. گەر کەسێکی بەناوبانگیت چاوەڕوان بە لە ئایندە کەسێک وتارت لەسەر دەنووسێت، ٢. کاتێک وتار لەسەر خۆت دەنووسیت بەلایەنی زۆرەوە ئەگەری ھەیە بە لایەنگریەوە وتارەکە بنووسرێت. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:١٢، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@دڵشاد کاوانی: سپاس بۆ بەشداریکردنت لەم پرۆژەیە، بەڵام دڵشاد کاوانی و دڵشاد کاوانی نووسەر وڕۆماننووس ھەردووکیان لەلایەن کەسەکە خۆی (کە ئێوەن) دروست کراون و دەچنە قاڵبی خۆژیاننامەوە کە ئەو جۆرە پەڕانە لە ویکیپیدیا شوێنیان نابێتەوە. تکایە چاوەڕێ بە تا بەکارھێنەرانی تر لەسەر ئێوە دەنووسن نەک ئێوە خۆتان لەسەر خۆتان بنووسن. سپاس بۆ تێگەیشتنت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٤، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواكاری بۆ سازكردنی وتارێك[دەستکاری]

سڵاو خۆشەویستان، تکایە گەر دەتوانن ئەو وتارە كە لەبارەی كۆچبەران لەسەر سنووری بیلاڕوس دایە لە ویكیپیدیای ئینگلیزیەوە لە ویكیپیدیای كوردی ساز بکەن. زۆر گرنگە من خۆم زۆر ئینگلیزیم باش نیە و لە ویكیپیدیاش بە چاكی نازانم، تكایە ئێوە سازی بکەن.

ئەوەش لینکی وتارەكە لە ویكیپیدیای ئینگلیزی: https://en.m.wikipedia.org/wiki/2021_Belarus%E2%80%93European_Union_border_crisis — ئەم لێدوانە لەلایەن 5.22.74.57 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠١:٠٢، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

خەریکم دەینووسم، سوپاس بۆ پێشنیارەکەت. Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٠٩، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتار نووسین[دەستکاری]

ئەمەوێت وتارێک بنووسم لەبارەی ھونەرمەند نێچیر ھەورامی کە پێکدێت لە ژیاننامە و ناوی بەرھەمەکانی ھونەرمەند یاخود تەواوی ژیاننامەکەیتان بە نوسراو بۆ بنێرم ئەتوانن بڵاویبکەنەوە؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن RANJ NAWZAD واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٥:١٥، ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

سڵاو بەڕێز @RANJ NAWZAD: وتارەکان پێویستە شوێن سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بکەون کە سێ سیاسەتی سەرەکی وتار نووسین بریتیە لە ویکیپیدیا:بایەخداری، ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە، ویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە ئایا ئەتوانن بەم شێوەیە وتارەکە دەستەبەر بکەن؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٥، ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەموو خاڵەکانی بەرێزتان وتتان لە وتارەکەیا لەبەرچاوگیراوە بۆیە تکایە رێگە بدەن وتارەکە بڵاو بکەمەوە یاخود بۆ ئێوەی بنێرم تاوەکو ئێوەش لای خۆتانەوە پێداچونەوەی پێ بکەن و بڵاویبکەنەوە — ئەم لێدوانە لەلایەن RANJ NAWZAD واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٢١:٢٠، ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

چۆنییەتی بەکارهێنانی مافی بارکەران[دەستکاری]

من مافی بارکەرم هەیە بەڵام چۆن وێنەی نائازادی پێ بارکەم؟ وابزانم لە کوموز دەکرێت، ئەی بەڵام هەر بەشێوەی وێنەی ئازاد دەکرێت؟.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١١:١٠، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @ئارۆ سالار محمود کۆمنز ھەرگیز ڕێگە نادات پەڕگەی نائازاد لێی باربکرێت بڕوانە Commons:Fair use ئەوان تەنھا ڕێگە بە پەڕگەی ئازاد دەدەن یاسای بەکارھێنانی نائازادی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەنێک وڵات جێبەجێ ناکرێت بۆیە و کۆمنز بۆ سەرجەم وڵاتانی جیھانە و تەنھا بۆ ئەو وڵاتانە نییە کە یاسای بەکارھێنانی نائازادی دادی ئەمریکا جێبەجێ دەکەن و جگە لەوەش ئەمە ڕێگر دەبێت لەو سیاسەتەی کە لە کۆمنز ھەیە و دەڵێت ھەموو پەڕگەکانی ئازادن بۆ بەکارھێنان و لەبەرگرتنەوە لەھەر شوێنێک کە ویسترا، گەر پەڕگەیەکی نائازاد ھەیە پێویستە لە ناوەخۆ باری بکەیت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٢٢، ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیمانیا[دەستکاری]

کێ لە ئێستادا ئۆنلاینە بێجگە لە ساکورا خان، بۆ یارمەتیدزنم؟ ئیتر هەرکەسێک بێت.🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ‏١١:٥٥، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود دەشتوانی لە کۆمەڵگای ویکیپیدیای ئینگلیزی بپرسیت بۆ ھەمان پرسیار. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٠١، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە پرسگا — ئەم لێدوانە لەلایەن ئارۆ سالار محمود واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٢:١٢، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

بۆ چی بابەتەکم ئەسرێتەوە[دەستکاری]

چەن جاریک باسی ژیان نامەی هونەرمەندیکی کوردم نوسیوە هەر ئەسریتەوە بی ئەوەی هیچ شتیک دژی یاساکانی ویکی تیا بێ هۆکاری سرانەوەی چیە یان ئەمەوی قسە لەگەل ئەدمیکی ویکی بکەم کی ئەتوای ئەکاونتیکی خۆیم بداتی تا قسەی لەگەل بکەم Ariahmed432 (لێدوان) ‏١١:٠٤، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ariahmed432 بەخێرھاتیت، بێگوومان وتارەکە بەپێی یاسا سڕاوەتەوە، ھۆکارەکەشی چونکە بەپێی پێویست بایەخدار نەبووە، پێشووتریش وتاری پێشەوا نەبەرد بەھۆی کێشەی بایەخداری سڕاوەتەوە، دەتوانیت سەیری ویکیپیدیا:پێنج کۆڵەکەکە بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت ویکیپیدیا لەسەر چی دامەزراوە، و من بەڕێوەبەرم لە ویکیپیدیای سۆرانی گەر ھەر شتێکت ھەیە ئەتوانی لێرە یان لە پەڕەی وتووێژەکەم قسەی لەسەر بکەین  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٤٨، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بایەخداری چیە ؟وچۆن بایەخداری بکەم.. ئەوەنیە لە ویکی لاتینی هەمان بابەت هەیە هەروەها من ئەمەوی لە ئەکاونتی فەیسبووک یان ئیمەیل قسەت لەگەل بکەم گەر ئاسیی بێ Ariahmed432 (لێدوان) ‏١١:٥٢، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ariahmed432: کێشەکە لێرەوە دەست پێدەکات کە بەڕیزتان ئاگاداری سیاسەتێک نین بەناوی ویکیپیدیا:بایەخداری کە ھۆکاری سەرەکی سڕینەوەی وتارەکەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:١٨، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەختەکلیل[دەستکاری]

پاش دانانی بابەتەکان یان پێداچوونەوە بەردەوام کێشەی تەختەکلیل دێتە سەرەوە و دەڵێت کیبۆردەکەت پیتی نەگونجاوی تێدایە. دوایین تەختەکلیلی ویندۆز بۆ خۆی لەسەر سیستەمەکەمە، تکایە پێم بڵێن چۆنی چارەسەر کەم نەیتەوە. Arma1991 (لێدوان) ‏١٢:١٦، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Arma1991: بڕوانە ئێرە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٨، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ماڵت ئاوا، ئەی پرسیارێکی دیکە زەحمەت نییە، ماوەیەک دەرفەتم هەیە و کۆمەڵە وتارێکیشم بەردەستە بۆ ئەوەی ئامادەی بکەم و لێرە داینێم. بۆ وەرگێڕان پێشنیار یان شتێکی گونجاوتان نییە کار لەسەر وەرگێڕانی بەشێکی گونجاو بکەم. کۆی ئەو شتانەی بۆ وەرگێڕان پێشنیاریان دەکات بابەتگەلێکن کە پێم خۆش نییە. هیچ پێشنیار یان لیستێکتان نییە وەک پڕۆژەیەکی بەکەڵکتر کاری لەسەر بکرێت؟ بۆ وەرگێڕان لە فارسی و ئینگلیزییەوە بۆ کوردی کێشەم نییە Arma1991 (لێدوان) ‏١٣:١٩، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Arma1991: بەرێوەڵا، ھەیە. بڕوانە وپ:وس٤ کە ناونیشانی ١٠٬٠٠٠ وتاری تێدا پێڕست کراوە و دەتوانیت لەو بەشانەی کە پێت خۆشە کاریان تێدا بکەیت بگەڕێیت و ناونیشانی گونجاو بدۆزیتەوە. بەڵام پێڕستەکە کۆنە و لەوانەیە ھەندێک وتار دروست کرابێتن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٩، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس کاکی من. Arma1991 (لێدوان) ‏١٩:٤٤، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Arma1991: سەرچاو کاکە، ڕاستی، سەبارەت بە پرسیاری پێشنیارکردنی وتار، ئەمڕۆ چاوم بە کۆمەڵێک ھاوڕێ کەوت و زانیم دوو ھاوڕێ لەوان ئامڕازێکیان دروست کردووە کە ئەو وتارانەی لە زۆر زمان ھەن، بەڵام لە ویکیپیدیای کوردی نین پیشان دەدات. لە ئێستادا تەنیا پشتگیری لە وتارەکانی شار و کەسایەتییەکان دەکات. سەردانی https://wiki.devs.krd بکە. ئیشەڵڵا ئەو پێڕستانەی سەرەوەش لە دەرفەتێکدا نوێ دەکەمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٧، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست و چاوت خۆش و پڕ سپاس برای من، ئەو پێرستە دوێنێش داتاننا بەڵام سەردانم کرد شتێکی وام دەست نەکەوت. بۆ ئەوەی ئێستا داتانناوە دەست خۆش و ئەگەریش ئەو پێرستەتان نوێ کردەوە مەمنوون دەبم بۆم دانێن. Arma1991 (لێدوان) ‏١٨:٥٠، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Arma1991: سەرچاوانم، بەستەرەکانی پێڕستەکانی وپ:وس٤ نوێ کرانەوە. گەر بگەڕێی، شتی باشی تێدایە. دەتوانی لە خشتەکە بچیتە ئەو پێڕستەی دەتەوێت. بۆ نموونە بڕۆ بۆ ویکیپیدیا:وتارە سەرەکییەکان/ئاست/٤/کەسایەتییەکان. بەستەرە سوورەکان واتە لە ویکیی ئینگلیزی ھەن، بەڵام لای خۆمان نا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٠، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چارەسەرکردنی بەستەرێک[دەستکاری]

ئیلۆمیناتی تکایە ئەدمێنێک کە توانای هەیە ئەو لاپەڕەیە گرێ بداتە لاپەڕەی ئینگلیزییەکەیەوە. نازانم لەبەرچی بۆ من جێبەجێ نابێ. هەروەها وەکوو دووبارەکردنەوەی داواکارییەک ئەگەر لیستەیەکتان بەردەستدایە بۆ وەرگێڕان کە پێتان بەکەڵکترە لەسەر فارسی و ئینگلیزییەوە بۆ کوردی ماوەیەک کاتم هەیە و خەریکم کار دەکەم، بەڵام کۆی ئەو شتانەی پێشنیاریان دەکات شتێک نین خواستی من بێت یان پێم بەکەڵک بن، ئەگەر شتی بەکەڵکتان پێ شک دێ و بابەت هەیە پێتان وایە سوودی زیاترە وەک یەکەمایەتی تکایە بیناسێنن و سپاس و پێزانین. Arma1991 (لێدوان) ‏١٥:٠٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Arma1991، وتارەکە بەسترایەوە تەواو. سەبارەت بە وتاری گرینگ، بڕوانە ئێرە و کام وتارەت پێ باشە دەتوانیت وەریان بگێڕیت، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٠٦، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئایا , چۆن بتوانم ناوبانگم هەبێ؟[دەستکاری]

ئایا,چۆن بتوانم ناوبانگم هەبێت؟ سەنا, (لێدوان) ‏١٧:٢١، ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@سەنا, سڵاو مەبەستت لە چییە لە ناوبانگ؟.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١١:٣٩، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکارییەک[دەستکاری]

ئەپیکور ئەدمینێکی بەڕێز، تکایە چاوێک بەو لاپەڕەیەدا بخشێنن و ئەگەر کێشەی نییە لەگەڵ لاپەڕەی سەرەکی گرێی بدەن، خۆم یان نازانم یان ئەو دەسەڵاتەم نییە، هەندێ بابەت لەگەڵ لاپەڕە سەرەکییەکان گرێ نادات و تاقیشم کردۆتەوە ڕێگام نادات بۆ خۆم چاکی بکەم، بەستەری وتاری سەرەکی: https://en.wikipedia.org/wiki/Epicurus Arma1991 (لێدوان) ‏١٧:٥٢، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Arma1991 وتارەکەم بۆ گرێدایت بە وتارە ئینگلیزییەکەوە، بەڵام ئیتر پێویست ناکات هەر لە پرسگا داوای گرێدان بکەیت وتووێژ بکەرەوە لە پەڕەکەم بۆ ئاسانکاری خۆت ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٤٦، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکارییەک[دەستکاری]

نەتەوەی بێ دەوڵەت

بەشی ئینگلیزی ئەو لاپەڕەیە خشتەیەکی گەورەی تێدایە، بێ زەحمەت کەسێک بۆم بێنێتە نێو کوردییەکەی، بۆ خۆم زانیاریم لەسەر هەڵگرتنی ئەو جۆرە داڕێژەیە نییە. ئەگەر ڕێگای گواستنەوەی هەیە مەمنوون دەبم بۆ دانێن، نووسراوەکانی بۆ خۆم وەردەگێڕمەوە تەنیا خشتەکەم دەوێ. سپاس Arma1991 (لێدوان) ‏٠٨:١٩، ١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Arma1991:  کرا. لە لەم دەستکارییەم تەواوی بەشەکەم ھاوردە کرد و لەمەش تەنیا بەستەرەکانم کردە کوردی. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٣٦، ١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ماڵت ئاوا لالۆ، دەستت خۆش بێ Arma1991 (لێدوان) ‏٠٩:٥٠، ١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیارێک لەسەر پڕۆفایلەکەم[دەستکاری]

سڵاو و کاتتان باش بەڕێوەبەرانی بەڕێز

ببوورن پرسیارێکم هەیە مەمنوون دەبم وەڵامم بۆ دانێن، پاش وەرگێڕان و دانانی بابەتێک هەر کە ویستم دووبارە بیکەمەوە و سەرچاوەی بۆ دانێم و کۆمەڵێکیش لینک و بەستەری دیکەی پێوە زیاد بکەم، ئەکاونتەکەم ڕێگام پێ نادا و تەنیا بەشێک بە نێوی دەستکاری سەرچاوە دەبینم و دەستکاری بابەتەکە نەماوە، تکایە ئەگەر بۆ خۆم شتێکم دەست لێداوە و نازانم بۆم بنووسن، ئەگەریش هۆکارێکی دیکەی هەیە مەمنوون دەبم بۆم ڕوون بکەنەوە کە دەبێ چ بکەم ئەو کێشەیەم چارەسەر بکرێت.

پرسیاری دووهەمیش لەسەر وێنە و چارت و شتی لەو چەشنەیە، جارێک ویستم تاقی بکەمەوە وێنەیەک دانێم لەسەر بابەتێک زۆری ئازار دام و لە کۆتاییشدا سەرکەوتوو نەبووم، تکایە ئەگەر فێرکاری و ڕاهێنانتان لەسەر دانانی میدیا هەیە، یان یاسا و ڕێساکانی دانانی میدیا و ئەوەیکە چ وێنە و چارتێک دەتوانین دەکار بێنین و چ ناتوانین، ڕێنماییم بکەن. ئێستا بۆ زۆرێک لەو بابەتانەی دامناون چونکە کتێبن وێنەم لایە پێیان زیاد کەم بەڵام چونکە لەسەر ئەو بەشە زانیاریم کەمە هەروا ماونەتەوە. مەمنوون دەبم ڕێنماییەکی تەواوم بۆ بنووسن بەڕێزان. Arma1991 (لێدوان) ‏١٥:٥٢، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Arma1991: بۆ پرسیاری یەکەمت مەبەستت چییە لە وەرگێڕانی بابەتێک و دوای دانەنای سەرچاوە، واتا تۆ لە بەشی وەرگێڕانی ئۆیۆماتیکی ویکیپیدیا وات کردووە؟ و دوای ویستووتە سەرچاوەی بۆ زیاد بکەیت هەر لەڕێگەی ئەوەوە؟ بۆیە پێم باشترە بڕۆیت بۆ لای بەڕێز @Sakura emad: ئەو ڕێوشوێنی تایبەتیت پێ دەڵێت،

وەهەروەها بۆ پرسیاری دووەمیشت، مەبەستت لە

  1. ناوخۆی ویکیمیدیا کۆمنزە کە لەوێ وێنەیەک زیاد بکەیت کە وێنەکە ئازادە؟
  2. وێنەکە کە نائازاد بێت؟
  3. دەتەوێت لە وتارێک زیادی بکەیت؟

تۆ پێویستت بە کام لەمانەیە؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Agent aro واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٩:١٠، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)

سڵاو @Arma1991: سەبارەت بە پرسیاری یەکەمت کە نووسیوتە تەنیا بەستەری «دەستکاریی سەرچاوە» ھەیە و بەستەری «دەستکاری» نەماوە، تەنیا بیرم بۆ ئەوە دەچێت کە دەستکاریی بژاردەی «شێوازی دەستکاریکردن»ت کردبێت. بۆ پشکنین بڕۆ بۆ بەشی دەستکاریکردن لە ھەڵبژاردەکانت. بەدوای نووسینی «شێوازی دەستکاریکردن» بگەڕێ و ئەو بژاردەیە بگۆڕە بە «ھەمیشە دەستکاریی دیداریم بدەرێ کە لە توانادا بوو». من خۆم کردوومە بە «ھەردووک ھەڵبژاردەکەم بدەرێ». ئەگەر دوای ئەوەش ھەر چارەسەر نەبوو، ئاگادارم بکەوە. سەبارەت بە پرسیاری دووەمت، ڕاستییەکەی کەمێک ئاڵۆزە. مەبەستت لە دانانی وێنەیە لەسەر پەڕەکانی ویکیپیدیا، یان بارکردنی وێنە لە کۆمنز یا ئەسڵەن باسی چاڕت دەکەی؟ گەر بەستەرێک یا نموونەیە شتێکمان بۆ دانێیت، باشترە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٦، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو و سپاس برای بەڕێزم، یەکەم بەڕێز Agent aro وەرگێڕانی گووگڵ مەگەر بەکار دێت تا کەڵکی لێ وەرگرم؟ سەتا 70ی هەڵیت و پەڵیت دەنووسێ، پاشانیش خۆ دیارە وەرگێڕانێک بە گووگڵ کرابێ دەنووسێ بە مەکینە کراوە، وەرگێڕانیش بە گووگڵ بێ خۆ دیارە سەروبەری یەک ناگرێتەوە و سەقەت و ناتەواوە و تێگەیشتن لێی ئەستەمە چونکە کوردی بۆ ئینگلیزی گووگڵ زۆر لاوازە هێشتا. ئەو بابەتانەی من داناوم بەشێکی تایبەت بە چەند کتێبن لەم ساڵانەی دواییەدا نووسراون و بابەتی ئینگلیزییان نییە و لەسەر کتێبەکان نووسراون بۆ نموونە:
ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا
کاک ئارام بۆ شرۆڤەی زیاتر: هەر ئەو لینکەی دامناوە بابەتێکە لەسەر کتێبێک، من وێنەی ئەو کتێبەم لایە، چۆن بتوانم ئەو وێنەیە زیاد بکەمە سەر بابەتەکە، نازانم ئێوە وەکوو ئەدمین چەندە لە پڕۆفایلی بەکارهێنەرانتان بەردەستە و تا چەندە کاروباری ئێمە دەبینن من هەشت یان نۆ بابەتی ئاوام هەیە هەموویان لەسەر کۆمەڵە کتێبێکن کە توێژەرێکی کورد لەسەر بواری کۆمەڵناسی کردوونی و وێنەی هەموویانم لایە، دەمەوێ وێنەکانیش زیاد بکەم تا بابەتەکە تەواوتر بێ بەڵام نازانم چۆن، مەمنوون دەبم ڕێنماییم بکەن. سپاس و ڕێز Arma1991 (لێدوان) ‏١٢:٣١، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Arma1991: ڕاستییەکەی منت بانگ نەکردە ئێرە، بەڵام باش بوو لەڕێگەی ئیمەیڵ پێم زانی. بەھەرحاڵ، سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت. ئەوەندەی من بزانم زۆرینەی بەرگی کتێبەکان (مەگەر چۆنھا ئەگینا) نائازادن و ناتوانین لە کۆمنز باریان بکەین، بەڵام دەتوانین پەڕگە نائازادەکان (بە ھەندێ مەرجەوە) لە ویکیپیدیا بار بکەین. خۆشبەختانە پڕۆژەی ویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە لێرە ھەیە و چەند بەکارھێنەرێک بەڕێوەی دەبەن. دەتوانن لەوێ داوای بارکردنی ئەو پەڕگانەی کە ھەتانە پێشکەش بکەن، بەڵام بارکردن و نەکردنەکەی دەکەوێتە سەر ئەوان. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٤، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]