ئاوات بۆکانی
ئاوات بۆکانی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ئەربەنووس - بۆکان - ڕۆژھەڵاتی کوردستان | ٢٧ی نیسانی ١٩٨٧
نیشتەجێ | کۆیە - باشووری کوردستان |
نەتەوە | ![]() |
ناوەکانی تر | ئاوات سولەیمانی |
نەژاد | کورد |
پیشە | بەندبێژ |
ساڵانی چالاکی | ٢٠١١[١] -ئێستا |
ناوبانگ | بەندبێژی - گۆرانیبێژی - ئیمپراتۆری میللی |
ئایین | ئیسلام |
منداڵەکان | ئانیا |
دایک و باوک | سابیر (باوک) |
ئاوات سابیر (ناسراو بە ئاوات بۆکانی، لەدایکبووی ٢٧ی نیسانی ١٩٨٧، گوندی ئەربەنووس، بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان[٢]) گۆرانیبێژ، بەندبێژ و ھونەرمەندێکی میللی کوردە.[٣]
بنەماڵە و ژیانی پێش ھونەرمەندی[دەستکاری]
بنەماڵەی مام سابیر ٤ کوڕ بە ناوەکانی ئارام و ئاوات و محەممەد و ئەندام و ھەروەھا دوو کچیان ھەیە. لە ٧ ساڵی ئاوات چوو بۆ قوتابخانە و دەرس خوێندن تا پۆلی ٥ی سەرەتایی زمانی فارسی یەکەم کەس بوو لە پۆلی خۆی دا، ئاوات تا پۆلی حەوت خوێندوویەتی. ساڵێکی بە کاری مەزرا و باغ تێپەڕ کرد و دوواتر ھاتن بۆ شاری بۆکان و ٢ساڵ و نیو لەوێ ژیانی بردەسەر. ئەوکات کە سابیری باوکی ٥٠ ساڵی تەمەن بوو و لەگەڵ ژن و منداڵ لەبەر نەبوونی و سەختی ژیان و فەقیری ڕۆییشتن بۆ باشووری کوردستان. ئاوات شان بە شانی باوکی ٦ساڵ لە باشوور کاشیکاری دەکەن. بنەماڵەیەکی ھەژار و ژیانێکی سەختیان ھەبوو. ئارام (برا گەورەی ئاوات) ئەوکات دەچێتە بەردەست زیکۆ مۆسیقاژەن بۆ فێربوونی ساز.
دەستپێکردنی کاری ھونەری[دەستکاری]
ئاوات لە ڕۆژھەڵات دەچوو بۆ زەماوەند و گۆرانی گوتن و ئەوکات ئارام (برای ئاوات بۆ یەکەم جار گەعدەی دووقۆڵی لەگەڵ ھونەرمەند بەختیار سەردەشتی (برای مامۆستا ئیسماعیل سەردەشتی نەمر) و ئاوات بۆکانی دادەنێن کە زیکۆ و فەرمان سازەکەیان لێ دەدا. ئەوکات زیکۆ و فەرمان لەگەڵ بەرھەم شەمامی بوون کە زیکۆ ئاوات دەبینێ و قسەی لەگەڵ دەکات کە ھاوکاریان بکات و بە ھونەرمەندی ئاوات بۆکانی و بە سازی زیکۆ و فەرمان تیپی مۆسیقای سەردەشتی ساز بکەن.
ئێستا[دەستکاری]
لە ساڵی ٢٠٠٥وە لە باشوور ژیان بەسەر دەبات لە ساڵی ٢٠١١وە تیپی مۆسیقای فەرمی ھەیە ناسراوە.[٤] لە ساڵی ٢٠٠٩ ھاوسەرگیری کردوە و لە کۆیە باشووری کوردستان نیشتەجێیە و کچێکی بە ناوی ئانیا ھەیە.[٥] ئاوات بۆکانی ئەوکاتانەی کە بێ کارە سەرقاڵ بە شعر نووسین.
لە ساڵی ٢٠١٧دا ئاوات بۆکانی لە زیکۆ و فەرمان جیا بۆوە و تیپی مۆسیقای سەردەشتی ھەڵوەشا. لەوکاتەوە تا ئێستا ئاوات بۆکانی لەگەڵ بارزان مستەفا و ئەمیر ئەحمەدی تیپی مۆسیقای بۆکانیان پێکھێناوە و دوای ماوەیێک زیکۆ جارێکیتر گەڕایەوە لای ئاوات.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ئاوات بۆکانی لە ساڵی ۲۰۱٥ لە پرۆگرامی ئەڤین ژن و ژیان رایگەیاند کە ساڵی ۲۰۱۱ بە شێوەیەکی فەرمی دەستی کردووە بە گۆرانی ووتن.
- ^ ئاوات بۆکانی گۆرانیبێژ دەستگیر کرا[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی باخچە، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە، لە ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ھونەرمەندێکی میللی دەستڕێژی گوللەی لە دوو ھاوڕێی خۆیکرد، ماڵپەڕی خەندان، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئاوات بۆکانی بەندبێژ دەستگیر کرا، ماڵپەڕی وێستگە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ ئاوات بۆکانی دەستگیر کرا Archived ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧, لە وەیبەک مەشین.، ماڵپەڕی نەتەوە، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بڵاوکردەوە.