ھاری پۆتەر (کەسایەتیی خەیاڵی)
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ھاری پۆتەر | |
---|---|
کەسایەتیی ھاری پۆتەر | |
یەکەم دەرکەوتن | ھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکە (١٩٩٧) |
دوایین دەرکەوتن | ھاری پۆتەر و پیرۆزییە بکوژەکان (٢٠٠٧) |
دروستکراوە لەلایەن | جەی کەی ڕۆولینگ |
بەرجەستەکراوە لەلایەن | دانیال ڕادکلیف |
دەنگ | جۆو سۆوەربەتس (یاری ڤیدیۆی ١) تۆم ئاتنبۆرۆ (یاری ڤیدیۆی ٢–٣) دانیێڵ لارنەر (یاری ڤیدیۆی ٤) ئادەم سۆپ (یاری ڤیدیۆی ٥–٧) کایڵ مەککاڕڵی (Wizards Unite)[١] |
خانە | گریفیندۆر |
ناوی تەواو | ھاری جەیمس پۆتەر |
نازناوەکان | ئەو کوڕەی کە ژیا ھەڵبژێردراوەکە |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
خێزان | جەیمس پۆتەر (باوک) لیلی پۆتەر (دایک) |
ھاوسەر | جینی ویزڵی |
مناڵەکان | جەیمس سیرییەس پۆتەر ئاڵبەس سێڤەرەس پۆتەر لیلی لونا پۆتەر |
خزمەکان | پێتونیا دورزڵی (پوور) ڤێرنن دورزڵی (خاڵ) دەدڵی دورزڵی (خاڵۆزا) |
لەدایکبووی | ٣١ی تەممووزی ١٩٨٠ |
ھاری جەیمس پۆتەر کارەکتەرێکی خەیاڵییە و کارەکتەری سەرەکییە لە زنجیرە کتێبەکانی جەی کەی ڕۆولینگ بەھەمان ناوەوە. زۆرینەی چیرۆکی کتێبەکان باسی حەوت ساڵی ژیانی ھاری ھەتیو ئەکات، کە لە یازدەیەمین ساڵیادی لەدایکبوونیدا، ئەزانێت کە جادووگەرە. بەم شێوەیە، لە قوتابخانەی ھۆگوارتس بۆ جادووگەری ئەخوێنێت بۆ فێربوونی جادوو لەژێر ڕابەری بەڕێوبەری میھرەبان ئەڵبەس دەمبڵدۆر و مامۆستاکانی دیکە لەگەڵ ھاوڕێ نزیکەکانی ڕۆن ویزڵی و ھێرماینی گرەینجەر. ھاری بۆی دەردەکەوێت کە بەناوبانگە لە کۆمەڵگە جادوویییەکەی ڕۆمانەکە، و چارەنووسی بە لۆرد ڤۆڵدمۆرتەوە بەستراوەتەوە – جادووگەری ڕەشی ترسێنەری ناسراو و بکوژی دایک و باوکی، لیلی و جەیمس. زنجیرە فیلم و کتێبەکە باسی ناڕەحەتییەکانی ھاری ئەکات لە خۆگونجاندنی لەگەڵ جیھانی جادووگەری و بەزاندنی ڤۆڵدمۆرت. ھاری بە نیشانەیەکی گەورەی دونیای خەیاڵ دانراوە و لەلایەن زۆرینەی ڕەخنەگران، خوێنەران، و ھەوادارن بەیەکێک لە باشترین کارەکتەرەکانی ئەدەب و فیلم دانراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Kyle McCarley [@KyleMcCarley] (21 June 2019). «Alohamora! Just unlocked my clearance to announce that you can hear me as Harry Potter in #WizardsUnite. Download now on iOS and Android!» (Tweet) – via Twitter.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ھاری پۆتەر: زانیاری خێرا لە فەرھەنگی ھاری پۆتەرەوە
- ووتەکانی ھاری پۆتەر لە Mugglenetوە
- بیبلیۆگرافی ھاری پۆتەر: توێژینەوە و ڕەخنە
- بایۆگرافی ھاری پۆتەر لە ئینسایکڵۆپیدیای ھاری پۆتەرەوە
- ھاری پۆتەر لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- وێنەکانی ھاری پۆتەر لە فیلمەکانەوە لە Leaky.
- وێنەکانی دان ڕادکلیف وەک ھاری پۆتەر لە Leaky.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاری پۆتەر (کەسایەتیی خەیاڵی) تێدایە. |