لێدوانی بەکارھێنەر:Tessla/ئەرشیڤی ١

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Tessla/ئەرشیڤی ١!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٥٦ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٣، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

تاگێک لەسەر سەرنشینەکان (فیلمی ٢٠١٦) داندراوە کە داوای سڕینەوەی وتارەکە دەکات. ئەمە لەژێر پێوەری و١٠ی سڕینەوەی خێرا کراوە، چوونکە وادیارە وتارەکە دووبارەیە یان لەبەرگیراوەی وتارێکە کە پێشووتر سڕدراوەتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٢، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کورە مامۆسا وتارەکە بسڕەوە من خۆم داوات لێدەکەم...سوپاس مامۆسا ئارام هۆگر صڵاح (لێدوان) ‏٢٠:٠٥، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی وەرگێڕ
دەست خۆشیت لێدەکەم بۆ هەوڵ و ماندووبونەکانت Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٢٤، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شایەنی نیە .... ماندووبوون بۆ ویکیپیدیا لەسەر منە، چونکە وەرگێڕم خۆم پێویستە هەوڵ بۆ ویکیپیدیا بدەم بەم هێزەی کە هەمە .. سوپاس بۆتۆش 🥰 هۆگر صڵاح (لێدوان) ‏١٩:٥٠، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوی وتارەکان

سڵاو، لەبارەی ناو و ناوەڕۆکی وتارەکان چەند ھەڵەیەکم تێبینی کرد لە ھەندێک لە وتارەکانت. ھیوادارم وردتر کار لەسەر وەرگێڕانیان بکەن. بۆ ئێمە کوالێتیی وتارەکان گرنگترە نەک زۆرییان. بە نموونە، ناوی ئەم بانکەتان (Diamond Bank) کردووە بە بانکی ئەڵماس، ئێوە دەبێت بزانن کە وەرگێڕان بۆ ناوی کۆمپانیاکان و دامەزراوەکان ناکرێت. یان وشەی (نێودەوڵەتی)تان بەکارھێناوە، گەر تەماشا بکەن لە ویکیپیدیا ھەوڵدراوە وشەکان یەکبخرێن و بۆ ئەوە (نێونەتەوەیی) دانراوە. سەرچیا‏١٢:٣٩، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوت لێبێت و هیوادارم ئەم نامەیەم ببینیت، کاک سەرچیا تۆ وەک برای من وایت، دەست خۆش بێت بۆ ئەو ڕونکردنەوە جوانە کە دات بەم برایەم، بەسەرچاو ئیتر ناوی کۆمپانیاکان وەک خۆی دەنووسم، نێودەوڵەتی دەکەم بە نێونەتەوەیی بەسەرچاو، بەس ویستم یەک شت بڵێم لەسەر ئەو نێودەوڵەتییە، ئەوەش تەنها ئەوەیە بڵێم: بەڕاستی من کاتێک وەرگێڕان دەکەم بۆ وتارەکان بە پێی ئەو وشەیە وەریان دەگێڕم کە من خوێندوومە و فێربوومە، وەک وشەی (نێودەوڵەتی)، هەر بۆیە بمبورە ڕێزتان هەیە، لەگەڵ رێزم بۆ هەمووتان. هۆگر صڵاح (لێدوان) ‏١٦:٤٠، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خاڵبەندی

سڵاو، ھەندێک گۆڕانکاریتان لە خاڵبەندیی ئەم وتارە و چەند وتاری دیکەش کردبوو. بەشی زۆری ئەو گۆڕانکارییانەتان ھەڵە بوون. لە کۆتاییی زۆربەی ئەو ڕستانە پێویستە خاڵ ھەبێت نەک فاریزە. تکایە لە گۆڕانکارییەکانی ئایندەشتان ھەوڵبدەن بە یەک دەستکاری ئەم شتانە چاک بکەن، نەک ھەر فاریزە و خاڵێک بەجیا بگۆڕن. ئەوە کاری پێداچوونەوە قورستر دەکات. سەرچیا‏١٤:٣٤، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش، ڕاستە هەنێک وتار هەیە دەستکاری خاڵبەندی فاریز و نوقتەم کردووە، بۆ ئەوەی باشتر بن وام لێکردووە، هەنێک کردار هەیە دەکەونە ئەخیر دەبێت فاریزەیان هەبێت نەک نوقتە، من کە ئەوشتە بزانم ئەوە دەبێت چاکیان بکەم و تەنها سەیریان نەکەم. سەبارەت بە وەیی تریش ڕاست دەکەیت کاری من قورستر دەکات، هەوڵ ئەدەم بەیەک دەستکاری تەواویان بکەم، سوپاس بۆت. هۆگر صڵاح ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏١٤:٥١، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوە

دەم باش هۆگر صڵاح,پێش ھەموو شتێک بەخێربێیتەوە بۆ ویکیپیدیای کوردی ،تەنھا ویستم ئەوە بڵێم ئێستا ھەوڵێکی چڕ ھەیە کە وتارە نوێکان بێ سەرچاوە دانەنرێن ،بۆیە زۆر باش دەبێت کە دوای بڵاوکردنەوە یان پێش بڵاوکردنەوە سەرچاوەکانی لەگەڵ دابنێیت. ھیوام باشی و تەندروستیتە . Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:٢٥، ٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو برا، بێگوومان هیچ وتارێک دانانرێت ئەگەر سەرچاوەیی هەبێت و دامان نەنابێت، بەڵام ئەو وتارانەی کە تۆ دیوتە بێ سەرچاوەن بۆیە ئاماژەم بۆ هیچ سەرچاوەییەک نەکردووە تەنها ئەوەیە لە ویکیپیدیایی سادەیی ئینگلیزی هێناومە، بەڵام ئیتر ئەو وتارانەی سەرچاوەیان نەبێت بەرێگایی تر سەرچاوەیی بۆ زیاد دەکرێت، سوپاس هۆگر صڵاح ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏١١:٤٥، ٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@هۆگر صڵاح ھەر دەکرێت لە گوگڵ ناوی وتارەکە بنووسیت بێگومان سەرچاوەی پێویستت دەداتێ ، دیارە ھەر بە ئینگلیزی بەدوایدا بگەڕێ یان دەشکرێت سەرچاوەی ناو وتارە ئینگلیزییەکە بەکاربێنیتەوە . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:١٧، ٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینییەک

دەم باش هۆگر صڵاح, هیوام سڵامەتیتانە. کاک هۆگر لە پێناو ڕەچاوکردنی ڕێنووسێکی یەکدەست و دروست، لێرە زنجیرە بە فیلم دەلکێنین و دەنووسین: زنجیرەفیلم، کورتەفیلم، بەڵگەفیلم، کورتەزنجیرە وهتد... من خێرایی و تووڕەییەکان دەگوازمەوە و ئەو تێبینییەم بۆ بەشدارییەکانی داهاتووتان بوو. سپاس Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٣٥، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش بێت، زۆر باشە چیت پێ باشە بۆ باشترکردنی وتار و ڕێنووس و دەستکاریکردن ئەوە بکەن بێ دوودڵی تکایە، بەڵام هیوادارم هەمیشە وتووێژ بکەن بۆ هەر کارێک، سوپاس بۆ ئێوەش هۆگر صڵاح ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏٢١:٤٧، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دوایینی ئێمە بەشی ٢

ئەو کاتەت باش ھۆگر سەڵاح, دەتوانم بپرسم چما کۆتا دەستکاریی وتاری دوایینی ئێمە بەشی ٢تان گەڕاندۆتەوە بە بێ ھیچ ڕوونکردنەوەیەک؟ تکایە لەمەودوا زێدەتر گرنگی بە کورتەی دەستکاری بدەن تێبینیم کرد زۆربەی دەستکارییەکانتان بەبێ کورتەی دەستکاریین. ھەر ھەبن. ——گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٠:٢٣، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم کاتەی تۆش باش، سەبارەت بە دەستکارییەکانی من کە تۆ دەڵێیت بەبێ کورتەی دەستکارین، وەڵامم ئەوەیە کە بڵێم: من دەستکارییەکانی کە دەیکەم هۆکارەکەی روونن و پێویست بە کورتەی دەستکاری ناکات، هەر دەستکارییەک بزانم ڕوون نیە هۆکارەکەی دەنووسم بێگوومان. سەبارەت بەوەی بۆچی دەستکاری وتاری دوایینی ئێمە ٢م پووچەڵکردەوە، هەڵبەتە بیرم نیە کە کام دەستکاریت ئەنجام دابوو بەڵام ئەوەی بیرم بێت وابزانم دەستکاری بەستەری وشەکانت کردبوو سریبووتەوە کە ئەمەش کارێکی زۆر هەڵەیە کردبووت، نموونە: (پلەی ستەیشن ٤، ترس و مانەوە)، جگە لەوە نووسینی ناوی ستۆدیۆکەت کردبووە نۆتی کەچی ڕاستیەکەی ئەمەیە؛ ناری دۆگ، هەڵبەتە نووسینی وشەی یاریت کردبووە کایە، من بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ وشەی کایە نیم، چونکە وتارمان زۆرە و پۆلمان ۆۆرە نووسراوە یاری نەک کایە، هەم وشەی یاری گشتییە و کایە کەمترە لە هەموو کوردستان. سوپاس هۆگر صڵاح ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏١٥:١٧، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بمبوورن ئەگەر بەستەرەکانم لابردبێت، بە تەختەکلیلێکی ناستاندارد نووسیبووتان بە ئامرازی پەڵک کوردی‌نووس ستانداردم کردن ھەرچەندە دەتانتوانی زیادتان بکردانایەتەوە ئەوەندە زۆر نەبوون، دواتر لە ویکیپیدیا ڕەچاوی IPA دەکرێت بۆ وشە بیانییەکان (مەگەر وشەیەکی باوی ھەبێ ئەو کات فەرامۆشەکرێ) بۆ ئەو وشەیە ئەمە ئەمریکییەکەیەتی /nɔti/ و ئەمەش بەریتانییەکەی /ˈnɔːti/ پیتی (رێ)ی تیا دەبینن؟ لە کۆتاییدا بۆ وشەی یارییش دوای چەندین وتووێژ کە لەوانەیە لێی بێ ئاگابن بڕیارداوە کایە لە جیاتی بەکارببرێت چونکە ھەم کایە وشەیەکی ڕەسەنی کوردییە ھەم دەرکەتووە کە یاری لە وشەی yarışی تورکییەوە ھاتووە، و بە ڕای من یەکدەستی و دروستی لە بەکارھێنانی وشەکان گرنگترین شتە. ھەر ھەبن. گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٩:٢٨، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بێگوومان منیش حەز دەکەم کە یەکدەستی هەبێت لە هەموو وتارەکاندا بەڵام ئەوەش بزانە زۆرترین وتار هەیە وشەی یاری تێدا نووسراوە، کەی وتوێژێکی پەسەند کرا گشتمان دەنگ بدەین لەسەر وشەی یاری یان کایە ئەوکاتە هەموو وتارەکان دەکەین بەو وشەیە فەرمووتە، بەڵام ئێستا ئەگەر ئەم وتارەش بگۆریت وتاری زۆر هەن وشەی یاری تێدایە بۆیە نەخێر با ئەمەش وابێت و خەڵکی زیاتر ئەیدۆزنەوە گەر بیانەوێت بیخوینەوە. سەبارەت بە بەستەر تکایە ئیش نابێت قورس بکرێت لەسەر بەکارهێنەر تۆ بەمن دەڵێیت دەبوایە دووبارە زیاددت بکردایەتەوە یعنی چیمان بەچی کرد هاوڕێکەم !؟ تۆ منت عەزێت دا !!، ئەمەش هەڵەیە دەبێت وابکەیت دەستکارییەکانت قایل بکرێن. سەبارەت وشەی نۆتی، برا گەورە من خۆم ئینگلیزی زۆر باش دەزانم، بەڵام بابەتەکە زانینی ئینگلیزی کاری تێ ناکات لەبەر ئەوەی ناوە، من لە گۆگڵ بۆم خوێنرایەوە بە ئینگلیزی کە وتی ناری دۆک نەک نۆتی دۆگ، تکایە تۆش گوێبیستی ئەو خوێندنەوەیە ببە لە وەرگێری گۆگڵ. سوپاس هۆگر صڵاح ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏٢٠:٢٩، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆلەکان

سڵاو، دیتم چەند پۆلێکی نوێتان دروست کردوون. لەوانە زۆریان ھەڵەی وەرگێڕانیان ھەبوو و ھەندێکیشیان بێبایەخ بوون، بەوەی وتارمان نییە بیانخەینە نێو ئەو پۆلانە. تکایە ئەگەر لە وەرگێڕانیش تەواو شارەزا نین، تەنیا پشت بە مەکینەی وەرگێڕان مەبەستن بۆ کردنە کوردییان. سەرچیا‏١٢:٥١، ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش بێت کاک @Serchia، تکا دەکەم گەر هەڵەیەکتان لە پۆلێک بینی چاکی بکەن، ئەگەر چەند هەڵەیەکتان بینی پێمی بڵێن، وەک چۆن ئێستا پێمت وتووە دەست خۆش، بەڵام ئەتوانیت چەن نموونەیەکم پێ نیشان بدەیت، چوونکە تۆ دەڵێیت پێ بایەخن و هەڵەی وەرگێرانی تێدایە، ئاخۆ من زمانی کووردیم تەواو نیە کاک سەرچیا !؟ ئەتوانیت چەن نموونەیەک پیشان بدەیت پێم زەحمەت نەبێت. سووپاس هۆگر صڵاح ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏١٢:٥٥، ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەڵەی زەقیان تێدایە. ئەگەر پێشتر ناوی پۆلەکانت دیتبێت دەبوایە شێوازی ناونانی پۆلەکانت زانیبا. پۆلی فیلممان نەبووە لەپێشی بنووسرێت چەند فیلمێک، ھەروەھا نووسینی «ساڵی» لەپێش ساڵەکان پێویست نییە. لە یەک دوو ناو پیتی «ك»یش ھەبوو، خۆ ڕوونە لەمێژە شێوەی «ک» پەسەند کراوە. تێبینیشم کرد کە چەند ناو بە وەرگێڕی بێتای گووگڵ کراون. ناکرێت لەوێ ھەرچی بدات بھێنرێت و بەبێ پێداچوونەوە و چاککردن بنووسرێتەوە. سەرچیا‏١٣:٠٠، ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia بایی ئەوەنەش ئەزانین کە بێ پێداچوونەوە و سەیرکردن یەکسەر دانانرێت پۆلەکان، گەر پیتی (ك)ی عەرەبیم بەکارهێناوە ببوورە و دووبارە نابێتەوە، بەڵام بۆ نووسینی چەند فیلمێک یان بۆ نووسینی ساڵ، من ئەمانەم نەزانیووە و هەڵبەتە ئاشکرایە ئاگادارنەکراوەتمەوە لەم شتە، بەس کێشە نیە، تەواو سوپاس بۆ تۆ و بۆ قسەکانت، هیوادارم کە هەڵەی وا دووبارە نەبێتەوە، دووبارە سووپاس برام هۆگر صڵاح ❯❯❯ وتووێژ💬 ‏١٣:٠٣، ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی پاسدەری خۆگەڕ

ماف
ماف

سڵاو Tessla، دەمەوێت پێت ڕابگەێنم کە مافی پاسدەری خۆگەڕ بۆ ھەژمارەکەت زیادکرا، لەبەر دروستکردنی چەند وتارێکی بەسوود و بەردەوام بوون لە دروستکردنی ئەو وتارانەی کە لەگەڵ سیاسەتەکان و ڕێساکان دەگونجێن. ئەم تایبەتمەندییە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەستکارییەکانت نابێت، و تەنیا بە مەبەستی ئاسانکردنی کارەکانی پاسدەرانی پەڕە نوێکان بۆ ھەژمارەکەت زیاد کراوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مافی پاسدەری خۆگەڕ، بنۆڕە ویکیپیدیا:پاسدراوی خۆگەڕ. بۆ گشت پرسیارەکانت دەتوانیت سەردانی پرسگا بکەیت، یانیش دەتوانیت لە پەڕەی لێدوانی من پرسیار بکەیت. بە ھیوای بەردەوامی! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٤٠، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش @Sakura emad، سوپاس بۆ ئاگاداربوونت لە هەموو گۆرانکارییەکان و هەموو بەکارهێنەران، سوپاسێک تایبەت بۆ ئەم کارەشت، بەرزی دەنرخێنم. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٠٠، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆتۆ!

نیشانی بنیادنەری دەروازە
زۆر سپاس بۆ گرنگیپێدانی دەروازەکانمان و درووستکردن و نوێکردنەوەیان و کارەکانت دیارن و ستایشکراون. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٤٥، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هیوادارم سوودم بە زانستنامەکە گەیاندبێت، و کارەکانم لەناو کۆمەڵگە جێگایان دیاربێت، هەروەها سووپاس بۆ ئەو دیارییە بەنرخە و زۆرم بەدڵ بوو. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٥٣، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی کاری بەکۆمەڵ
نیشانی کاری بە کۆمەڵت پیرۆز بێت کە لە پەنا چەند بەکارھێنەرێکی تر ھەوڵت داوە لە چاکسازیکردن لە وتارێکدا وەک لەوەی کە لە کارل گریمس و زۆری تر ئەنجامت دا، هەربژی.

RasberryPedia (لێدوان) ‏١٧:٣٢، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @RasberryPedia، سوپاسی ئەم دیارییە بەنرخەی تۆ دەکەم، ئەمە ئەبێتە هاندەرێک بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە خزمەتکردنی پڕۆژەکە، سوپاس بۆ کارەکی تۆش و دیارن، سوپاس دووبارە بۆ دیارییەکەت Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٤٥، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی پارێزەری ویکیپیدیا
بەبۆنەی بوونت بە یەکێک لە بەڕێوبەرانی ویکیپیدیای کوردی پیرۆزبایت لێدەکەم هیوادارم لە پەرەپێدانی زیاتری ویکیپیدیا سەرکەوتووبیت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٢٣، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس @Kurd2021، کارەکەت بەرز دەنرخێنم. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٢٨، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ بۆ!

نیشانی بەڕێوەبەریی
ئەم دیارییە پێشکەش بەتۆ دەکەم لەبەر بوونت بە بەڕێوەبەری نوێ هیوادارم هەمیشە بەردەوام بیت و تێبکۆشیت مامۆزک وتووێژ ‏٠٩:٣١، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس @Ferhad Mamosk، بۆ ئەم دیارییەت. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٠٦، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرە پاقلاوەیەک بخۆین!

سڵاو گوڵبرا، دڵخۆشم بۆ وەرگرتنی پلەی نوێ سەربەرز بیت و هیوای سەرکەوتنت بۆ ئەخوازم جێگای شانازیت، وەرە با پاقلاوەیەکی بەسەرا کەین. RasberryPedia (لێدوان) ‏٢٠:٥٥، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاسی برای شیرینم دەکەم @RasberryPedia، عافێتە دەسەکانت خۆش. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٥٥، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فیلم

سڵاو بەڕێز تێسلا ئەگەر تاقەتت ھەبوو بێزەحمەت وتاری فیلمەکانی «ڤێنوم: بھێڵن کارنەیج بێت» و «سوپای مردووەکان» لە ویکیپیدیای کوردی ساز بکە. زۆر سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٢:٢٩، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش، باشە کێشە نییە، گەر مەجالێکی باشم هەبوو دەیانکەم، بەڵام ھیچ کێشەیەک ھەیە کە خۆت نەتوانی کاریان لەسەر بکەیت؟ Tessla (وتووێژ) ‏٢٣:١٩، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس، گەر توانیم خۆم سازیان دەکەم بەڵام بەھۆی ئەزموونی بەڕێزت لە وتاری فیلمکاندا پێمخۆشە یارمەتیم بدەی. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٣:٤٩، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەپێی ئەوەی مەجالێکی زۆرم نییە بۆ وتار، گەر خۆت ھەوڵی دروستکردنییان بدەیت باشترە، ئەگەر چاوەڕێیی منت بێت بۆ دروستکردنی کەوایە دەبێ ئارامیش بگریت تا کاتم دەبێت بۆیان. سوپاس بۆتۆش. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٢٥، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر باشە ھیچ پەلەیەک نییە. دەست خۆش بێ. Nskoalj (لێدوان) ‏١٠:٤٤، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Nskoalj، ئەو دوو فیلمەی پێشنیارت کردبوو تەواوکران، بەس تکایە گەر ئەتوانیت خۆتیش پێداچوونەوەیەک بکە بۆیان و گەر هەڵەی تێدابوو چاکیان بکە، هەروەها پێشم بڵێ کە تۆ دەتوانیت بۆکسی زانیاریدانی زیاد بکەیت یان خۆم بیکەم؟. پۆستەرم بۆ هەردووکیانیش داناوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٠٥، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس بەڕێز تێسلا، خۆم زانیاریدانەکان زیاد دەکەم. دەستت خۆش بێ. Nskoalj (لێدوان) ‏١٦:٣٦، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەزیزی، ھیوادارم کەمو کورتیەکی وای نەبێت وتارەکان. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٤٠، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زانیاریدانەکان و بەسەرداچوونەوە:  کرا، سپاس بۆ سازکردنی وتارەکان، کێشەیان نەبوو و زەحمەتکێشانی پێوەدیارە. دەستت خۆش بێ. Nskoalj (لێدوان) ‏١٨:٠٤، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شایەنی نییە، دەستی تۆش خۆش بێت بژی. Tessla (وتووێژ) ‏١٨:٠٥، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆتۆ!

نیشانی بەسەرداچوونەوەکەر
سپاس بۆ بەشدارییەکانت لە وتارەکاندا بەتایبەت وتارەکانی من کە کاتی ئەوەم نییە زۆر باش ڕێکیان بخەم و خەریکیان بم مامۆزک وتووێژ ‏١٥:٢٤، ٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شایەنی نییە، سوپاس بۆ بەشدارییەکانی تۆش. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٥٦، ٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەستەری سوور

سڵاو، تێبینیم کرد بەستەرە سوورەکانی ئەم وتارە و چەند وتارێکی بایەخداری تر لا دەدەیت، تکایە ئەمە مەکە! بەستەرە سوورەکان گرنگن، بەکەڵکن و لەوانەیە بەکارھێنەرانی تر کرتەی لەسەر بکەن و وتارەکە دابنێن، بۆ زانیاریی زیاتر بڕوانە ئێرە. خوازیارم لە دەستکارییەکانی داھاتووتاندا ڕەچاوی ئەمە بکەن. Gêjełûk ‏١٠:١٥، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی دیزاینەری گرافیک
سپاس بۆ بەشدارییەکانت لە ویکیپیدیا بە تایبەتی ئەوانەی لە دەروازەکان و بەڕاستی زۆر بە جوانی و ژیکەڵیی دروستت کردوون 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٤٣، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: زۆر سوپاس بۆ تۆش. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٣٧، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم پشیلەیە پێشکەش بە تۆ

Good_kitty ئەم پشیلەیە پێشکەش بە تۆ
سڵاو @Tessla گیان، زۆر سوپاس بۆ کارکردنت لە وتاری بریکار کارتەر، هیوادارم یارمەتیشم بەیت چونکە وتارەکانی پێگی هەمووی وتارە باشەکانن  سوپاس .ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٩:٠٤، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لەتۆش گیانم، @ئارۆ سالار محمود: سوپاس بۆ کارەکانی تۆش، بەپێی کات هەموو شت چارەسەر دەبێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:١٧، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەروازە

سڵاو بەڕێز، تکایە دەروازە:کۆماری کوردستان ساز بکە. 109.225.146.64 ‏٢١:٠٥، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێویستە لێرە وتووێژێک بکەیتەوە لەسەری. Tessla (وتووێژ) ‏٢٣:١١، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆلە پەیوەندیدارەکان بە سەرچاوەکان

سڵاو، تکایە پۆلە پەیوەندیدارەکان بە سەرچاوەکان وەک پۆل:CS1 maint: url-status دروست مەکە چونکە دەبێ کۆمەڵێک ڕێکخستنیان بۆ بکرێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٩، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: چار چییە؟ بۆ ڕێکخستنەکان ناکەن، یان هۆکاری هەبوونیان لە وتارەکاندا بۆ چارەسەر ناکرێت. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٣٧، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە دەستی من بایە، ئێستا چارەسەر کرابوون. گەر تۆ لوا دەزانی، چارەسەریان بکە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٥، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: دەی دەی وەمزانی بەڕێوەبەرە تەکنیکەکانی خۆمان لەبەر بێ کاتییا نایکەن، ماندوونەبیت. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:١٧، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەزانم دەبایە ئەوم کێشەیە نەبایە، بەڵام بێخەم بە و ئیشەڵڵا ئەویش نامێنێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٠، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ناوی پۆل (بەپێی)

سڵاو Tessla، سەبارەت بە ناوی چەند پۆلێکی نوێ (وەک پۆل:فیلمە ئەڵمانییەکان بە پێی دەیە). وشەی «بەپێی» لێرە بەسەریەکەوە دەنووسرێت، پێشتریش کۆمەڵێک پۆل بەم شێوەیە بوون و هەوڵی چاککردنی ناوی بەشێکمان دا. سەرچیا‏١٤:٥٢، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia: سڵاو لەتۆش، ھەڵە ھەر دەکرێت، بەپێی کات چاکیان دەکەم. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٠٤، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-14

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٣٧، ٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-15

MediaWiki message delivery ‏٢٠:٠٣، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-16

MediaWiki message delivery ‏٠١:٥٢، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-17

MediaWiki message delivery ‏٢٢:٠١، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-18

MediaWiki message delivery ‏٠١:٤٣، ٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-19

MediaWiki message delivery ‏٠٠:٣٤، ٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-20

MediaWiki message delivery ‏٢١:٤٢، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-21

‏١٦:٥٢، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)

Tech News: 2023-22

MediaWiki message delivery ‏٢١:٥٩، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لۆگۆ

سڵاو بەڕێز تێسلا سەبارەت بەو لۆگۆیەی سازم کرد بەبۆنەی بوون بە ٥٠٫٠٠٠ وتاری ویکیپیدیا، لە کۆمنزدا کاک ئارام پەیامێکی بۆ ناردم و چەند شتێکی بۆ ڕوونکردمەوە کە وێنەی لۆگۆیەکەی تۆش دەگرێتەوە. تکایە تۆش سەیرێکی باسەکە بکە. Nskoalj (لێدوان) ‏١٢:٢٦، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Nskoalj: سپاس بۆ ئاگادارییەکە، هەوڵی نوێکردنەوە و چاککردنی دەدەم. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٠١، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ ئێوەش. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٢٢، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆتۆ!

خەڵاتی فیلمزان
سپاسێکی بێ پایەنم بۆتۆ هەیە، لەبەر دەستکاریکردن و پەرەپێدانی فیلمەکان و شارەزاییت لە فیلمەکاندا . ئەم خەڵاتە پێشکەش بەتۆ بێت. مامۆزک وتووێژ ‏١٦:٣٠، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ferhad Mamosk: ماشاءالله دیاریەکی زۆر جوانە، هیوادارم شایەنی بم. سپاس بۆ ئەرک کێشانت دەستەکانت خۆش بێت ئەزیزم. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٤٣، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: خۆشحاڵم بە کارکردنتان. مامۆزک وتووێژ ‏٢١:١١، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-23

MediaWiki message delivery ‏٢٢:٥٠، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-24

MediaWiki message delivery ‏١٤:٤٨، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری هەڵبژیردراو

@Tessla سڵاوت لێبێت، دەربارەی کەمی وتارە هەڵبژێردراوەکان کێشەیەکی گەورەیە چونکە بۆ پێڕستی پەڕەی ویکیپیدیایە، گەر کاتت هەبێت دەمەوێت لەگەڵت دەستبکەم بە وەرگێڕانی وتار و ئامادەکردنی بۆ وتاری هەڵبژێردراو، ڕات چییە؟ Agent aro (لێدوان) ‏٠٨:٢٦، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش بێت @Agent aroی ئازیز، من وەک خۆم خەریکی باشتر و ڕێکخستنی وتاری هەڵبژێردراوی نوێم لە ئێستادا، واتا گەر یەکێکیش یارمەتیم بدات بۆ باشترکردن و زۆرکردنی وتاری هەڵبژێردراو ئەوا خراپ نابێت. بەس ناشبێت ئەوەمان لەبیر بچێت کە دەبێت وتاری هەڵبژێردراو بەپێی سیاسەتەکانی خۆی بڕوات بەڕێوە، و دەبێت وەرگێڕانی باشی بۆ بکرێت و پێداچوونەوەش پێیاندا. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٣١، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla من وەکو خۆم لە چالاکیمدایە و ئێستا کاری لەسەر دەکەم وتارەکەی تۆ چییە بۆ ئەوەی لەوێ وتووێژێک بکەینەوە و هەریەکمان بەشێکی وەربگێڕین؟ Agent aro (لێدوان) ‏٠٩:٣٢، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro: لەئێستادا خەریکی وتارێکم، بەڵام وا تەواو دەبێت. کە دەستم کرد بەدروستکردنی وتارێکی تر بۆ وتاری هەڵبژێردراو، ئەوکات لە وتووێژەکەی تاگت دەکەم کاکە ئارۆ. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:١٣، ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-25

MediaWiki message delivery ‏٢٠:٠٦، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-26

MediaWiki message delivery ‏١٦:١٦، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڕینەوەی ووتار بەچی هۆکارێک!

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو @Tessla بێزەحمەت ئەکرێ بڵێی بۆچی و بەچی هۆکارێ ئەم ووتارەی نەستالیق ـی منتان سڕیەوە؟ ئەمە چۆن و چی یاسایەکە جەنابت بۆخۆتت داڕشتووە لە ویکی‌پیدیا تا بەبێ هۆ بابەت و ماندوبونی چەن سەعاتی کەسانی تر بخەنە ژێر پێتان و بە ئارەزوو بیسڕنەوە؟!


بەرێز @Sakura emad جەنابیشت بەرێوەبەریت لێرە ئەمە چی یاسایەکە ئەم کەسە بەناوی تێسلا دژی ئەو ووتارەی من بەکاری هێناوە؟ KuRaKuRd (لێدوان) ‏٠١:٢٢، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاکە @GoRaN909: ئەم وتارەی تۆ بەبێ هۆ نەسڕدراوەتەوە و هەروەها هیچ وتارێک بەبێ هۆ کەسمان بۆمان نییە بیسڕینەوە. وتارەکەت تاگی سڕینەوەی لێدرابوو لەلایەن @Aza، بەڵام وادیارە کە Aza بیری چووە ئاگادارت بکاتەوە لە پەڕەی وتووێژەکەی خۆت. ئێستاش هیچ نەبووە، دەتوانم بە چەند چرکەیەک وتارەکەت بگەڕێنمەوە گەر ئامادەبیت کێشەکانی نێو وتارەکە چارەسەر بکەیت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٠١، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئەو وتارە بە مەکینەی وەرگێران کرابوو بە کوردی و پڕ بوو لە ھەڵە. بە نەستەعلیقی وتبوو نەستالیق! بە نەسخ، ناسخ! بە خەت یا خۆشنووسی، خەتخەتی! Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٨، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@GoRaN909 بەڕێز تێسلا متمانە پێکراوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٢١، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Tessla ئەوانەی ئەو برادەرە ووتی هیچی ڕاست نیە و من خۆم دانیشتووم چەند سەعاتێک پێوەی خەریک بووم وەرگێڕانم بۆ کردووە نەک بچم دەقاودەق کۆپی پەیست بکەم تەنیا بەشی گەلەری وێنەکانی نەبێ کە دەقە ئینگلیزیەکەم دانابوو ئەوێس لەو کاتەدا مەخالم نەبوو وەرگێڕانی بۆ بکەم بەجێم هێشت بۆ کاتێکی تر کە بە کاملی هەمووی وەربگێڕمم وە شتێکی تریش کە من لێرە سەری لێ دەرناکەم کابرا بەردەوام چاودێرە بەسەر ووتاری تازەوە کە تاگی سڕینەوە یان نا ستانداردی بۆ زیاد بکات بەڵام ئامادە نیە خۆی بچێت دەستکاری ووتارەکە بکات و هەر هەڵە و کەمو کورتیەکی هەبێ چاکی بکاتەوە بەڕاتی ئەم شتە لێرە زۆۆۆر بێزراو ناخۆشە چەندینجار هەمان حاڵەت لە ووتارەی من کارم تیاکردووە ڕوویداوە لەجیاتی چاکسازی و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان یەکسەر تاگێکی لەسەر زیادەکەن بۆ سڕینەوە یان نەگونجاوی..هتد .. وە ئەوەشی ئەو بەرێزە ووتی مانایەکی دروتە بۆ ناوی Nastaliq (نەستالیق) نەک نەستەعلیق بچین کتومت لە زمانی عەرەبی و فارسیەوە دەقەکان وەرگرین و هەر چاولێکەر و کۆیلەی زمانێکی تر بین! KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢٢:٢٢، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@GoRaN909: وتارەکەتم گەڕاندەوە، گەر هەر کێشەیەک هەبوو تکایە لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە باسی بکەن تا چارەسەر بکرێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:١٩، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@GoRaN909 @Aza
بەپێی وتەی بەڕێز ئازا وەرگێڕانی دەقاودەقت کردووە، بۆیە ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر وا بمێنێتەوە و نەگۆڕدرێت ئەوا دەسڕدرێتەوە، ئەم یاسایە هەمووان دەگرێتەوە بێ جیاوازی. 1silent scientist (لێدوان) ‏١١:٢٥، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


پرسیار لە Abdulbast Abdulxalqەوە (‏٢١:٤١، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣)

چۆن بتوانم ئەکاونتەکەم پشتراست بکەمەوە و سەحی شین وەربگرم --Abdulbast Abdulxalq (لێدوان) ‏٢١:٤١، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Abdulbast Abdulxalq: سڵاو، بەخێربێیت، سەحی شین لێرە بوونی نییە، ئێرە سەکۆیەکی گشتییە و هەر کەسێک پەڕەیەکی بەکارهێنەری تایبەت بە خۆی هەیە. (گەر پرسیاری زیاترت هەبوو بیکە). Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٢١، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-27

MediaWiki message delivery ‏٢٢:٤٩، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-28

MediaWiki message delivery ‏١٩:٥١، ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە محمد.شارەزووریەوە (‏٠٠:٤٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣)

سڵاو چۆن بتوانم بانەتێک زیاد بکەم بۆ ئەم سایتە --محمد.شارەزووری (لێدوان) ‏٠٠:٤٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لەتۆش محمد.شارەزووری، بەخێربێیت بۆ ویکی کوردی سۆرانی. تکایە چاوێک لێرە بکە بۆ فێربوونی دانانی وتار. پاشان چی ترت ویست داوا بکە لێرە. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٣٤، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چەند تێبینییەک بۆ نووسینی وتار یا وەرگێڕان

لەسەر داواکەتان بۆ یارمەتی چەند تێبینییەک دەنووسم بۆ وەرگێڕان یان بە گشتی نووسینی وتار. ئەمە کارێکی باشە. من نووسینەکانم ھەڵەیان تیایە و پێرفکت نین. بەڵام بە دڵنیاییەوە گەشەی باشی کردووە لە چاو دە ساڵ لەمەوبەر کە یەکەم وتارم نووسی. بڕێکیشی بەرھەمی ڕێنوێنیی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا بووە. بۆیە ئەم داواکارییەی ئێوەش بە کارێکی پۆزیتیڤ و ژیرانە دەزانم. با ڕێنوێنییەکانم بە نموونە بێت باشترە.

یەکەم، ئەگەر وتارێک بە وەرگێڕان دروست دەکەن، کاتێک مەعنای ڕستەیەک لە وتارەکە نازانن یان وشەی کوردیی بەرامبەری چاکی بۆ نازانن پێویست ناکات حەتمەن وەریبگێڕن، بەتایبەت ئەگەر نەبوونی ئەو وشەیە یان ڕستەیە زەرەر لە وتارەکە نادا. بۆ نموونە وتاری مارتن کیمی ئاوەها دەست پێدەکات: یەکەم ئەفسەری پۆلیس «مارتن کریستۆفەر کیمی». ئەمە وەرگێڕانی First Sergeant Martin Christopher Keamy یە. دیارە نەتانزانیوە ئەو پلەی سەربازییەی سارجنت دەبێ بە چی بە کوردی. قەی ناکا. منیش نازانم. دەتوانی ھەر بنووسیت مارتن کیمی کەسایەتییەکی خەیاڵییە لە فڵان وەرزی فڵان زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا. تەواو! ئەوە مەعناکە دەگەیەنێت. ڕستەیەکی کورتیشە کە ھەموو کەس لێی تێدەگات. کاتی نووسینی وتار بە وەرگێڕان مەرج نیە وشە بە وشەی وتارەکە وەرگێڕیتە سەر کوردی. خۆ کتێب وەرناگێڕیت. وەرگێڕان کارێکی قورسی تەکنیکییە کە شارەزایی پێویستە لە ھەردوو زمانەکەدا. ڕەنگە دەیان وشە لەو وتارە ئینگلیزییەکاندا بێت کە بە کوردی نایانزانم!
دووھەم، پێویست نیە کوتومت و بێ کەموکۆڕی ھەمان شێوازی ڕستە ئینگلیزییەکە دابڕێژیتەوە. نووسەری ئینگلیز عادەتیان بە ڕستەی درێژ ھەیە. ئێمە لە کوردیدا تەنانەت بڕێک نووسەرەکانمان نازانن ڕستەی درێژ بنووسن. ڕستەی دڕێژ ئاڵۆزە و سەر لە مرۆڤ دەشێوێنێت. من کاتێک پیاچوونەوە بۆ نووسراوەیەکی ئینگلیزیش دەکەم ڕستەکان دەشکێنم بە ڕستەی بچووکتر. بۆ نموونە لەجێی ئەوەی نووسیوتانە کیمی لە ئەڵقەی پێنجەمی وەرزی چوارەمدا وەک ئەندامێکی تیمی کەشتییە بارھەڵگرەکە بە ناوی کاھانا دەناسێنرێت، کە لە دەریای ئەو دوورگەیەیە کە زۆربەی فیلمی ونبوو تێیدا ڕوودەدات. من ئاوەھا دەنووسم: کیمی یەکەم جار لە ئەڵقەی پێنجەمی وەرزی چوارەمدا دەردەکەوێت. ئەو لەسەر کەشتییەکی بارھەڵگر ئیش دەکات بە ناوی کاھانا. کەشتییەکە لە نزیکی کەناری ھەمان دوورگەدایە کە ونبووی تێدا دروست کراوە.
سێھەم، بڕێک سەرنجی ڕێزمان بدە. ناکرێت بڵێی کیمی لە کەشتییەکەدا کار دەکات بێ ئەوەی خوێنەر بزانێت کام کەشتی؟ کەشتییەکە مەعرەفەیە (یانی ناسراو، definite). وەختێک ناوی مەعرەفە بەکار دەبەیت کە خوێنەر پێشتر بزانێت باسی چ دەکەیت و شتەکە ناسراو بێت. بۆ نموونە لە کوردیدا ناڵێی چووم بۆ بازاڕ. پیاوەکەم دی. پیاوەکە جلی سووری لەبەردا بوو. دەڵێی چووم بۆ بازاڕ. پیاوێکم دی. پیاوەکە جلی سووری لەبەردا بوو. یانی یەکەم جار بە نەکەرە (یانی نەناسراو) ناوی دێت. ئینجا کە خوێنەر زانی باسی کام پیاو دەکەیت (ئەوەی لە بازاڕ دیوتە) دەڵێی پیاوەکە جلی سووری لەبەردا بوو (چون ئیتر دیارە باسی کام پیاو دەکەیت). لە ئینگلیزیشدا ڕێک ھەمان جۆرە.
چوارەم بڕێک سەرنجی ستایل بدە. لە ئینگلیزیدا ناوە تایبەتەکان وەک کاھانا یان فارس یان کورد بە پیتی گەورە دەنووسن. لە کوردیی سۆرانیدا ئەو ئیمکانەمان نیە. بۆیە لە وتارێکی ئاوادا دەتوانی لە ئیتالیک کردن (لارکردنەوەی دەقەکە) کەڵک وەربگریت. یان بۆ نموونە لەجێی ونبوو بنووسی ونبووی کە خوێنەر بزانێت ونبوو ناوێکی تایبەتە نەک ئاوڵناوێکی ئاسایی.
قسەی تر زۆرە بەڵام نامھەوێت سەرتان بھێنمە ئێش. دڵنیام بە وردبوونەوەی زیاتر و تێپەڕینی کات چاکتر و چاکتر دەبیت. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٢٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ئەو تێبینییانە بەرز دەنرخێنم، و دەزانم ماندوو بوون پێوەی. هەوڵ دەدەم بەجێیان بگەینم و کاری پێ بکەم. گەر هەنێک جاریش هەڵەی دووبارە هەبوو، ئەوە بزانن کە هێشتا ڕانەهاتووم بە تەواوەتی، و هێشتا لەسەری فێر دەبم. بۆیە لەکۆتاییدا دەمەوێت سپاست بکەم، و هەر کاتێک تێبینیت بەدی کرد تکایە لە پەڕەکەم بابەتەکە بکەرەوە. دووبارە سپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٢٦، ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-29

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٠٦، ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-30

MediaWiki message delivery ‏٠٢:١٨، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەروازەی فیفا

@Tessla ئەم کاتەت باش دەستخۆش بۆ زیادکردنی دەروازەی فیفا بۆ ژیاننامەی یاریزانان،لەگەڵ ئەوەش پێم وایە دەروازەی فیفا زیاتر بۆ هەڵبژاردەکان و پاڵەوانێتییەکان گونجاوە.دەکرێت زیاتر لەو وتارانە دابنرێت کە پەیوەندییان بە هەڵبژاردەکانی تۆپی پێ هەیە.وتاری هەڵبژاردەکانەکانی تۆپی پێم لە بەردەستە بۆ دروستکردن بەڵام پێم باش بوو بە بۆت دروستبکرێت ئەویش کاک ئارام جارێ هەواڵیکی نییە Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٣٩، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kurd2021: سڵاو لەتۆش بێت، دەستی ئێوەش خۆش بۆ دروستکردنی کۆمەڵەوتارەکان. سەبارەت بە زیادکردنی دەروازەی فیفا، من بۆ ژیاننامە و هەموو ئەو وتارانەی پەیوەندییان بە تۆپی پێ هەبێت دایدەنێم بەبێ جیاوازی. هەڵبەت ئەوەش بەپێی کات دەبێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٠٨، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla سوپاست دەکەم،بەڵی منیش باسی ئەوە دەکەم دەکرێت دەروازەی فیفا زیاتر بۆ هەڵبژاردەکان و پاڵەوانێتییەکان کە فیفا سەرپەرشتی دەکات دابنرێت.بەڵام بۆ ژیاننامەی یاریزانان پێم وانییە گونجاو بێت چونکە ڕۆێک ئەو یاریزانە وازدەهێنێت، پەیوەندییان بە فیفا و یاریکردنەوە نابێت.دەروازەی ژیاننامە و تۆپی پێ و وڵاتەیکەی گونجاوە و ئیتر شتیی دیکە زیادەیە بۆیە باشترە بەس بۆ هەڵبژاردەکان و پاڵەوانێتییەکان دابنرێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٣:١٥، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: نا ئەو بیرکردنەوەیە هەڵەیە، چون ئەو کەسایەتییە مێژووی خۆی لەگەڵ فیفا بەسەربردووە و نازناوی لەگەڵ یانەکان بەدەستھێناوە. هەڵبەت یەکێکی وەک زڵاتان هەڵە نەبم وازی ھێنا، سەرەڕای وازھێنانیشی بەڵام مێژوویەکی دوور و درێژیشی لەگەڵ فیفا هەیە. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:١١، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tesslaلە ڕاستیدا مێژووەکەی لەگەڵ تۆپی پێیە نەک ڕێکخراوێکی وەک فیفا،ئەمە دووبابەتی جیاوازە، فیفا دامەزراوەیەکی تۆپی پێیەئەرکی سەرپەرشتی کردنی پالەوانێتییەکانی تۆپی پێ و هەڵبژاردەکانە. پێویست بە دەروازەیەکی وەک فیفا ناکات ئەگەر سەیری داڕێژە فیفا بکەیت دەبینی باسی هیچ یارێزانێکی تێدا نییە جیا لە سەرۆک و ئەو کەسانەی ڕۆڵیان هەبووە لە فیفالە ناو وتارەکەش باسی هیچ یاریزانێک نییە.دەکرێت بۆ سەرۆکی فیفا یان بەرپرسانی فیفا گونجاو بێت .دەروازەی ژیاننامە و تۆپی پێ زۆرباشە بۆ یاریزانانی تۆپی پێ . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٣٣، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: دەروازەی ھۆڵیوود بۆ ئەکتەرانیش داندراوە لەکاتێکا هی فیلمە. فیفاش بۆ یاریزان بەرای من گرینگە و دەبێت دابنرێت. بەڵام تۆ ئازادیت دەتوانیت داینەنێیت. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٣٦، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla بەو شێوەیەی تۆبێت دەبێت هەر بابەتێک دەدەروازی بۆ دابنرێت، هەر کیشوەرێک یەکێتی تۆپی پێی خۆی هەیە ، دەروازەی فیفا بابەتێکی تەواو زیادەیە تۆپی پێ کۆکەرەوەی هەموویەتی بەڵام کاتێک دورستتکردووە دەبێت ڕەچاوی ئەوە بکەیت کە چ بابەتێک ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەو دەروازەیەوە هەیە.کاتێک دەروازەی تۆپی پێ هەیە ئیتر فیفای بۆچییە؟بۆیە ئەم دەروازەییە بەتەواوەتی پەیوەندی بە هەڵبژاردەکان و پاڵەوانێتییەکانەوە هەیە..لێرە بابەتەکە من و تۆ نییە .تۆ چیت پێ خۆشە بیکە و منیش بەهەمان شێوە بابەتەکە تێگەیشتنە خۆ ناکرێت بیکەینە شەڕە دەستکاری. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٢٦، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: ئەم بابەتەش وەک دەروازەی فیلم و دەروازەی ھۆڵیوود وایە. پێویستە بیرێکی لێ بکەمەوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٣٤، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla تەنها پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکرێت چ بابەتێک ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەو دەروازەیەوە هەیە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٣٦، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Tech News: 2023-31

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٥٢، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Wikipedia translation of the week: 2023-32


Tech News: 2023-32

MediaWiki message delivery ‏٢١:١٨، ٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Wikipedia translation of the week: 2023-33

Tech News: 2023-33

MediaWiki message delivery ‏٠٥:٥٧، ١٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار لە دیاکۆ ئەیووبیەوە لەسەر بەکارھێنەر:دیاکۆ ئەیووبی (‏١٠:٣٠، ١٩ی ئابی ٢٠٢٣)

چۆن زانیاری لەسەر کەسایەتیە کوردەکان بڵاو بکەمەوە لە ویکیپێدیا بەوێنەوە --دیاکۆ ئەیووبی (لێدوان) ‏١٠:٣٠، ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو دیاکۆ ئەیووبی، لەڕێگەی ئەم ڤیدیۆیەوە فێری درووستکردنی وتار ببە، هەروەها گەر پرسیارت هەبوو دەتوانیت لێرە بیکەیت . Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٤٥، ١٩ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Wikipedia translation of the week: 2023-34

Tech News: 2023-34

‏١٥:٢٣، ٢١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)


واژووکردنی لێدوانی واژوونەکراو

دەم باش Tessla، کاتی واژووکردنی ئەم لێدوانە واژوونەکراوەت ھەڵەیە. تکایە بۆ واژووەکانی داھاتوو کەڵک لە بەکارھێنەر:Aram/unsignedhelper وەرگرە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەواو دەست خۆش. Tessla (وتووێژ) ‏١٩:٥٩، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Wikipedia translation of the week: 2023-35

Tech News: 2023-35

MediaWiki message delivery ‏١٣:٥٨، ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Wikipedia translation of the week: 2023-36

Tech News: 2023-36

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٣١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Wikipedia translation of the week: 2023-37

Tech News: 2023-37

MediaWiki message delivery ‏٢١:٠٧، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]