نەستالیق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەستالیق - نەستەعلیق
"بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا" بە فارسی
لە ویکیپیدیای فارسییەوە
(In print: به ویکی پدیا خوش آمدید)
جۆرئەبجەد
نموونەی وتنی، " ڕێنووسی نەستالیق "، بە Nasta'līq نووسراوە.
خط نستعلیق

نەستالیق یان نەستەعلیق ( /ˌnæstəˈlk, ˈnæstəlk/ ؛ [١] نَسْتَعْلِیق )، بە ڕێنووسی لاتینی بە Nastaʿlīq یان Nastaleeq ناودەبرێت، یەکێکە لە شێوازە ھێڵکارییە سەرەکییەکانی نووسینی ڕێنووسی فارسی-عەرەبی و بۆ ھەندێ زمانی ھیندۆ-ئێرانیش بەکاردێت، لەوانە: فارسی ، ئوردوو ، کەشمیری ، سەرائیکی و پەنجابی (شەھموخی)، لە کۆنیشدا بۆ شیعرەکانی زمانی تورکی عوسمانی بەکارھاتووە بەڵام بە دەگمەن لە زمانی عەرەبی بەکاردێت بۆ نووسینی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز، نەستالیق لە ئێران لە سەرەتای سەدەی ١٣وە لە نەسخەوە پەرەی سەندووە [٢] [٣] و تا ئێستاش لە ئێران، ئەفغانستان ، ھیندستان و پاکستان لەگەڵ ھەندێ وڵاتی تر بۆ نووسینی شیعر وەک فۆرمێکی ھونەری بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەھێنرێت.[٤]

مێژوو[دەستکاری]

ناوی نەستالیق "سەرچاوەکەی ووشەی naskh-i ta'liq ـی فارسییە، کە بە واتای نووسراوێکی ھەڵواسراو یان ھەڵکەندراو دێت"[٢] بە نزیکەیی ھەموو نووسەرانی سەفەوی وەک (دۆست محەمەد و قازی ئەحمەد) داھێنانەکانی نەستالیق پێشکەش بە میر عەلی تەبریزی کردووە کە لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٤ و سەرەتای سەدەی پانزەدا ژیاوە، نەریتەکە لەلایەن ئیلین ڕایتەوە خرایە ژێر پرسیارەوە، کە بەدواداچوونی بۆ پەرەسەندنی ھێڵکاری نەستالیق لە ئێرانی سەدەی ١٤دا کرد و نیشانیدا کە چۆن وردە وردە لەنێو نووسەرانی شیراز بڵاوبۆتەوە، جگە لەوەش بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێڵکاری نەستالیق سەرچاوەکەی ناگەڕێتەوە بۆ تێکەڵکردنی دوو شێوازی ھێڵکاری نەسخ و تالیق وەک ئەوەی بە شێوەیەکی باو بیری لێدەکرێتەوە، بەڵکو تەنھا لە نەسخەوە وەرگیراوە، جگە لە لێکۆڵینەوە لە کرداری جواننووسی ئیلین ڕایت بەڵگەنامەیەکیشی دۆزیەوە کە لەلایەن جەعفەر تەبریزی نز. ١٤٣٠ ئاماژەی پێدراوە.

ڕوبەییەکی عومەر خەیام لە شکەستە نەستالیق.

لەچاپدا:
گویند کسان بهشت با حور خوش است
من میگویم که آب انگور خوش است
این نقد بگیر و دست از آن نسیه بدار
کاواز دهل شنیدن از دور خوش است
دێڕێک شیعری شاعیری ئێرانی عومەر خەیام بەشێوەی شکەستە نەستالیق.

لەچاپدا:
این قافلهٔ عُمر عجب میگذرد

لە لاپەڕەدا[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٤ دا بەرنامەی InPage Urdu کە بەرنامەیەکی پڕ تایبەتمەندی چالاک بوو بۆ داڕشتنی لاپەڕەکان بۆ ویندۆز ھاوشێوەی QuarkXPress لەلایەن کۆمپانیایەکی ھیندی بەناوی Concept Software Pvt Ltd بۆ لە چاپدانی ڕۆژنامەیی تایبەت بە پاکستان پەرەی پێدرا، کە فۆنتەکەی Noori Nastaliq بەکاردەھێنا کە مۆڵەتی لە Monotype Imaging وەرگرتبوو. ئەم فۆنتە کە بنەمای بەستنەوەی فراوانی زیاتر لە ٢٠ ھەزار کێشە، ھێشتا لە وەشانی ئێستای بەرنامەکانی ویندۆزدا بەکاردەھێنرێت، لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە InPage کار بە سیستەمی جیھانی یونیکۆد دەکات و پشتگیری لە زمانی زیاتریس دەکات و فۆنتەکەی Faiz Lahori پاڵپشتی لە ھێڵکاری نەستالیق لەگەڵ تایبەتمەندی درێژکردنەوەی بۆ زیاد کراوە ھەروەھا گونجێنرا لەگەڵ فۆنتە یونیکۆدەکانی OpenType Unicode دا، بۆ یەکەمجار  لە مێژووی ھێڵکاری و ڕێنووسی نستعلیق

فۆنتەکانی نەستالیق لە پلاتفۆرمەکاندا[دەستکاری]

نەستالیق
دەقی: کە بە فۆنتی "Urdu Typesetting" ی "ئۆردوویی" نووسراوە.
  • ویندۆز ٨ یەکەم وەشانی مایکرۆسۆفت ویندۆز بوو کە پشتگیری بنەڕەتی لە نەستالیق دەکرد، لە ڕێگەی فۆنتی "Urdu Typesetting"ی مایکرۆسۆفتەوە.[٥]
نەستالیق
دەقی: کە بە فۆنتی "Google Noto" ی نەستالیق نووسراوە.
  • گۆگڵ فۆنتێکی سەرچاوە کراوەی نەستالیقی ھەیە بە ناوی Noto Nastaliq Urdu[٦] کە کۆمپانیای ئەپڵ ئەم فۆنتەی لەسەر ھەموو بەشێوەیەکی بنەڕەتی لەسەر مەک ئۆ ئێس جێگیرکردووە لە وەشانی macOS High Sierra ەوە، بە ھەمان شێوە ئەپڵ لە ئای ئۆ ئێس ١١ ەوە ئەم فۆنتەی لەسەر ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد جێگیرکردوە[٧]
  • ئاوامی نەستالیق کێشی تایبەت و ھێڵکاری ڕێنووسی نەستالیقی بەشێوەیەکی بەرفراون ھەیە و پشتگیری لە زمانەکانی: ئوردوو، بەلۆچی، فارسی، خووار، پالولا، سەرائیکی، شینا[٨] دەکات.
  • ئامار نەستالیق لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ بەکارھێنانی شێوەی نەستالیق تایبە بە ماڵپەڕە ئوردووییەکان دروستکرا، فۆنتەکە لەلایەن شاعیری ئوردوویی فەھمیدە ڕیازەوە دارێژراوە.[٩]

چەشنی پیتەکان[دەستکاری]

بۆ ئەلفوبێی عەرەبی و زۆر ئەلفوبێی تریش کە لێیەوە وەرگیراون، پیتەکان ھەریەکەیان دەکرێ دوو یان سێ چەشنی گشتی ھەبێت، بە پشتبەستن بە پێگەی خۆیان لە وشەکەدا سەیر دەکرێن (ھەرچەندە دیارە دەستووسی عەرەبی دەتوانێت ئاڵۆزییەکی زۆر زیاد بکات). بەڵام ھێڵکاری نەستالق زیاتر لە سێ گشتی گشتی بۆ زۆرێک لە پیتەکان بەکاردێت،[١٠] [١١] تەنانەت لەزۆربەی بەڵگەنامە ناڕەزایتییەکانیشدا بەشێوازی نەستالیق بۆ زمانی ئوردوو نووسراون. 

لە یونیکۆددا[دەستکاری]

بۆ یونیکۆد، نەستالیق تێکەڵکراوە لەگەڵ ڕێنووسی عەرەبیدا.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

  • خۆشنووسی ئیسلامی
  • خۆشنووسی فارسی
  • سیناریۆی شاھموخی
  • ئەلفوبێی ئوردوو
  • ڕێنووسی ڕوقعە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Nastaliq | Definition of Nastaliq by Oxford Dictionary on Lexico.com also meaning of Nastaliq". Lexico Dictionaries (بە ئینگلیزی). Oxford University Press. Archived from the original on March 28, 2022. Retrieved 2020-07-05 – via Lexico.com. ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا Blair.
  3. ^ Gholam-Hosayn Yusofi. "CALLIGRAPHY". Encyclopædia Iranica (بە ئینگلیزی).
  4. ^ Gulzar, Rahman, Atif, Shafiq (2007). "Nastaleeq: A challenge accepted by Omega" (PDF). TUGboat. 29: 1–6.
  5. ^ "The evolving Story of Locale Support, part 9: Nastaleeq vs. Nastaliq? Either way, Windows 8 has got it!". MSDN Blogs. Retrieved 2013-03-24.
  6. ^ "Google Noto Fonts".
  7. ^ "Apple finally enables Nastaleeq typeface for Urdu keyboard in iOS 11". 23 September 2017.
  8. ^ "What is Special About Awami Nastaliq? - Awami Nastaliq". software.sil.org. 17 July 2017.
  9. ^ Riaz, fahmida (21 November 2013). "Amar Nastaleeq Font for Urdu Web Publishing". Twitter.com.
  10. ^ FWP. "Urdu: some thoughts about the script and grammar, and other general notes for students assembled from years of classroom notes by FWP". www.columbia.edu. Retrieved 28 February 2020.
  11. ^ "The chart below gives the different positional variants of some of the significantly different letters. (scanned document)". Linked by www.columbia.edu/itc/mealac/pritchett/00urdu/urduscript/section00.html#00_01. Retrieved 28 February 2020.


کتێبنامە[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

داڕێژە:زمانی عەرەبی