ویکیپیدیا:بەستەری سوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەستەری سوور بۆ نموونە وەک ئەم بەستەرە سوورە مانای ئەوە دەگەیەنێت ئەم پەڕەیە لە ویکیپیدیا بوونی نییە، یان سڕدراوەتەوە یان گوازراوەتەوە. پێویست و سوودبەخشە لەکاتی دروستکردنی وتارێکدا، بەستەری سوور دروست بکەیت چونکە ناوەڕۆکی پەیوەندیدار بە وتارەکان کە بایەخدار و سەلمێنراون گرنگن بۆ ویکیپیدیا. بەستەرە سوورەکان یارمەتی گەورەبوونی ویکیپیدیا دەدەن. بەستەرە سوورەکان ڕێگری لە وتارەکان دەکەن لە ھەتیوبوون ھەر لەسەرەتاوە.

دروستکردنی بەستەری سوور[دەستکاری]

بەستەری سوور بە دوو بڕاکێت [[]] دروست دەبن کە لەناویدا وشەیەک یان ڕستەیەک دەنووسرێت کە ئاماژەیە بۆ پەڕەی مەبەست کە لە ویکیپیدیا بوونی ھەیە یان لە داھاتوودا بوونی دەبێت.

لەکاتی دروستکردنی بەستەری سوور دڵنیابەوە لەوەی کە وتارەکە لەژێر ناوێکی تر بوونی نییە، ئەوە بەرپرسیارییەتی ئەو کەسەیە کە پشکنینێک بکات پێش دروستکردنی بەستەری سوور، دڵنیابەوە لەوەی بەستەرە سوورەکە ناوێکی گوونجاوی ھەیە، وە بابەتی بەستەرە سوورەکە بایەخدارە و لە داھاتوودا ئەتوانرێت بابەتی لەسەر دروست بکرێت، نموونە بابەتی ژیاننامەی کەسایەتییەکە زیندووەکان، دوای دروستکردنی وتارێک لە بەشی ئامرازەکان کلیک لە "چی بەستەری بە ئێرە داوە" بکە تا بزانیت وتارەکە پێشوو تر چی شتێک بەستەری پێداوە،

کەی بەستەری سوور دروست ناکەیت[دەستکاری]

بەستەری سوور دروست مەکە کاتێک:

مامەڵەکردن لەگەڵ بەستەرە سوورەکان[دەستکاری]

بە شێوەیەکی گشتی بەستەرە سوورەکان پێویستە ڕێگەیان پێ بدرێت بمێننەوە. بەستەرە سوورەکان دەتوانن یەک یان زیاتر لەمانەی خوارەوە نیشان بدەن:

  • وتارێکی نوێ پێویستە، ئەوا گرنگە کەوا کاتێک وتارێکی نوێ دروست دەکەیت، بەستەر بۆ ناوەڕۆکە پەیوەندیدارەکانی ناوی بدەیت ئەگەرچی ناوەڕۆکەکان ھێشتا بوونیان نەبێت لە ویکییپیدیا. ئەم بەستەرە سوورانە لا مەبە! کە چەندین ئەنجامی ھەیە.
    • بەستەرە سوورەکان لەناو وتارێک، پشتگیری تەواوی وتارەکە دەکەن (کە لە ھەتیوبوون بەدوور بێت لە ساتی دروستبوون) لە ھەرکاتێک بێت دەکرێت ویکیپیدیاوانەکان بەستەرە سوورەکان وەربگێڕن بۆ بەستەری شین، یان ئەمە دەرفەت بە خوێنەرانی بابەتەکە دەدات تا کرتە لە بەستەرە سوورەکان بکەن و بیکەن بە پەڕەیەکی ویکیپیدیا.
    • بەستەرێکی سوور لەوانەیە ڕەوانەکەرێک بێت بۆ ناو وتارێکی تر.
    • ھەندێک لە ویکیپدیاوانەکان بۆتیان ھەیە کە ئاماری بەستەرە سوورەکانی ویکیپیدیایان لایە، کە ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە چ وتارێک لە پێویستییەکی زۆر دایە بۆ گەشەپێدان، ھەروەھا دەتوانن کرتە لە بەستەرەکان بە ئێرەوە بکەن تا بزانن چەند جار بابەتەکە بەستەری پێ دراوە.
    • بەستەرەکە شکاوە یان چیتر پەیوەندی بە وتارەکەوە نییە (لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە وتاری پەیوەندیدار سڕابێتەوە).
    • لەوانەیە بەستەرەکە لەلایەن کەسێکەوە دروست کرابێت کە زانیاریی لەسەر ئەوە نەبێت کە پێویستە چی بەستەری بۆ بدرێت لەناو وتارێک. ھەمیشە بزانە کە ئایا پێویستە یان نا بەستەرێک بە ناوەڕۆکێکەوە ببەسترێتەوە.