مورتەزا پاشایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
مورتەزا پاشایی
مۆرتەزا لە ھاوینی ٢٠١٤
لەدایکبوون مۆرتەزا پاشایی
(١٩٨٤-0٨-١١) ١١ی ئابی ١٩٨٤
سادقیە، تاران، ئێران
مەرگ ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤(٢٠١٤-11-١٤) (٣٠ ساڵ ژیاوە)
تاران، ئێران
نەتەوە ئێرانی
پیشە
  • گۆرانیبێژ
  • مووزیکژەن
  • ئاوازدانەر
ساڵانی چالاکی ٢٠٠٩–٢٠١٤
شار تاران، ئێران
باڵا ١٧٦ سم
پیشەی مۆسیقی
چەشن
ئامێرەکان
کۆمپانیای تۆمارکردن
ماڵپەڕ www.instagram.com/mortezapashaeioriginal/

مۆرتەزا پاشایی (بە فارسی: مرتضی پاشایی)، (١٣ی ئابی ١٩٨٤ - ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤؛ تاران، ئێران). میووزیکژەن، ئاوازدانەر، گیتارژەن و گۆرانیبێژی پۆپی ئێرانی بوو.

لە تاران لەدایکبووە و ھەر لەوێش گەورە بووە. مۆرتەزا دەرچووی بەشی گرافیک دیزاین بووە. و ھەر لە مناڵییەوە ئارەزوومەندێکی مۆسیقا بووبوو کاتێک دەستی بە ژەنینی گیتار کرد. کەمتر لە دوو دەیە (بیست ساڵ) پاشان لە ٢٠١٣ نەخۆشی شێرپەنجەی گەدەی لێ دەستنیشانکرا و تووشی ئەو نەخۆشییە بوو و لە ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بۆ وەرگرتنی دەرمان گەیەندرایە نەخۆشخانەی بەھمەن لە تاران و لەوێ خەوێندرا و ھەر لەوێ چارەسەرکردن بە ماددەی کیمیاوی دژ بە شێرپەنجە پەلاماردەرەکە بۆ ئەنجام درا، بەڵام ھەوڵەکە بۆ ھێواشکردنەوەی شێرپەنجەکە شکست دەھێنێت. تەندرووستیی پاشایی لەباردەکەوێت و لە ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. دواتر دەبێت بە گۆرانیبێژ، لە بەیانی ھەینی دا لەبەرواری ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ دا لەنەخۆشخانەی بەھمەن لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ژیانی سەرەتا[دەستکاری]

مۆرتەزا لەوەتەی مناڵییەوە ئارەزووی لە مۆسیقا بووە و لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە دەستی بە گیتارژەنی کردووە. سەرەڕای ژەنینی گیتار، پیانۆشی ژەنیوە و زۆربەی گۆرانییەکانی خۆیی نوسی. گرافیک دیزاینی لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی خوێند و لە ٢٠٠٨ تەواوی کرد.

پیشەی مۆسیقا[دەستکاری]

پاشایی لە ٢٠٠٩ دەستی بە پیشەی مۆسیقای پیشەگەری کرد لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکانی لەسەر ئینتەرنێت، بەتایبەتی یوتیوب. وەکوو ھونەرمەندێک، بە ھونەرمەندێکی زۆر نوێ ناسرابوو. زیاتر بە تراکی یکی ھستی ساڵی (٢٠١٢) دەناسرێت.

ئەلبوومەکان[دەستکاری]

  1. گوڵی بیتا (گل بیتا) - ٢٠٠٩
  2. یەکێک ھەیە (یکی ھست) - ٢٠١٢
  3. ناوی عەشقە (اسمش عشقە) - ٢٠١٥
  4. بالندە (پرندە)-٢٠١٥

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

دیسکۆگرافیی مورتەزا پاشایی

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]