بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھۆزان مەحموود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھۆزان مەحموود

ھۆزان مەحموود لە پاریس
ھۆزان مەحموود
لەدایکبوون١٩٧٣
نەتەوەکورد
پیشەچالاکوانی مافی ژنان
ناسراوە بەھاودامەزرێنەری پڕۆژھی کولتور

ھۆزان مەحموود (لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٣) نووسەر، چالاکوانی دژەجەنگ و فێمێنیستی کوردە.[١] ھۆزان یەکێک بوو لە قسەکەرانی کۆڕی دژە جەنگ لە ئازاری ٢٠٠٣ لە لەندەن. ھۆزان ھاودامەزرێنەری پڕۆژەی کولتورە، پلاتفۆرمێکە بۆ کوردە فێمینیستەکان، نووسەران و چالاکوانان.[٢]

ھۆزان لەسەردەمی دیکتاتۆری عێراقی سەددام حوسێن گەورەبوو، بیرەوەرییەکانی سەرەتای ژیانی لەکاتی جەنگی ئێران و عێراق بوو کە ١٩٨٠–١٩٨٨. وەک خۆی وتوویەتی «لەو ڕۆژەوەی کە لەدایکبووم، تاکوو ئەم ساتەی ئیستا من دیدەنی جەنگبوومە، جەنگ ھەرگیز لە عێراق بەکۆتا نایەت.» ھۆزان دەستیکردبوو بە خوێندنەوەی ئەدەبیاتی فێمینیستی، ئەمەش وایکرد کاریگەری لەسەر درووستبکات بۆ چالاکییەکانی لەدژی تووندووتیژی، کووشتن لەژێر ناوی شەڕەف، بەکەمزانینی ژن و ھاوسەرگیری زۆرداری.[٣][٤]

ھۆزان ماستەری ھەیە لە بابەتەکانی جێندەری لەزانکۆی SOAS لە لەندەن. ھۆزان کاری کردووە وەک نوێنەری ڕێکخراوی ئازادی ژنان لە عێراق.[٥][٦] ھۆزان مەحمود چەندین کەمپەینی سازکردووە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و لەنێویشاندا کەمپەینی لەدژی یاسای شەریعەتی ئیسلامی لە عێراق و کوردستان سازکردووە. وتارەکانی لە گاڕدیان و ئیندیپێندێت بڵاوکراونەتەوە.

بڵاوکراوەکان

[دەستکاری]
  • ھۆزان، مەحموود (٨ی ئازاری ٢٠٠٤). «ئازادییەکی بەتاڵ». گاردیان.
  • ھۆزان، مەحموود (١٤ی ئابی ٢٠٠٥). «پێویستە عێراق ئەو دەستوورە ڕەتبکاتەوە کە ژن دەکاتە کۆیلە». ئیندیپێندێت.
  • ھۆزان، مەحموود (١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٦). «A symptom of Iraq's tragedy». گاردیان.
  • ھۆزان، مەحموود (٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٦). «ساڵیادێکی تاریک». گاردیان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Jacobson، Scott (٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧). «An Interview with Houzan Mahmoud, Co-Founder, Culture Project». Medium.com. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ Hanman، Natalie (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦). «The Price of Freedom an article by Houzan Mahmoud on the Iraq death tool in The Guardian's Comment is Free». The Guardian. Organization of Women's Freedom in Iraq. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ Jacobsen، Scott Douglas (٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧). «An Interview with Houzan Mahmoud — Co-Founder, Culture Project». Medium. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ «An Interview with Houzan Mahmoud, M.A. (Part One)». In-Sight Publishing (بە ئینگلیزی). ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ MaryamNamazie. «6 March 2018, Evening with Houzan Mahmoud». One Law for All (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  6. ^ Hamalaw، Ismail (2018-01-02). «The Latin Boom in Iraqi Kurdistan». NACLA Report on the Americas. 50 (1): 60–66. doi:10.1080/10714839.2018.1448597. ISSN 1071-4839.