کۆنگرەی ستار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆنگرەی ستار (بە کوردی: Kongreya Star یان Kongra Star) کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەژێر ناوی یەکێتیی ستار (بە کوردی: Yekîtiya Star) دامەزرا، فیدراسیۆنێک لە ڕێکخراوە ژنانەکان لە ڕۆژاوای کوردستان و باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریایە. وشەی «ستار» "ئاماژە بە ئیشتار مایەخوای کۆنینەی میزۆپۆتامیا دەکات کە ئەمڕۆژە بۆ ئەستێرەکانی ئاسمانیش بە کار دەھێنرێت."[١] کۆنگرەی ستار لە پێشکەوتە چەوگیرەکانێک کە لە پەیوەندییە ڕەگەزییەکان لە ناوچەکەدا بە دی ھاتووە ڕۆڵێکی بەرجەستەی ھەبووە. چالاکیی کۆنگرەی ستار بەپێی ئەم داواکارییە سقام گرتووە کە "بەبێ ئازادیی ژنان، کۆمەڵگەیەکی ئازاد بە دی ناھێندرێت."[٢] یەکێک لە ئەندامە دامەزرێنەرەکانی کۆنگرەی ستار، ئیلھام ئەحمەد ھاوسەرۆکی پێشووی مەجلیسی دیموکراتی سوریایە.[٣]

کۆنگرەکان[دەستکاری]

  • کۆبوونەوەی گشتیی ٩ھەمینی کۆنگرەی ستار لە ڕۏژی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بە دروشمی «بە ڕۆحی تێکۆشانی شۆڕشی ژنان ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی سەردەخەین» و بە بەشداریی ١٠٠٠ نوێنەر بەڕێوەچوو و دەستەی بەڕێوەبەری لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیەندراوێک بڵاو کردەوە.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Knapp, Michael; Flach; Ayboğa (2016). "A Women's Revolution". Revolution in Rojava. Pluto Press. pp. 64–67.
  2. ^ "The Women Leading a Social Revolution in Syria's Rojava". Newsweek. 6 October 2016. Retrieved 6 October 2016.
  3. ^ "Interview with Ilham Ahmad Co-chair of Syria Democratic Council (MSD)". February 14, 2017.
  4. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ئەنجامنامەی کۆنگرەی ٩ھەمینی کۆنگرەی ستار بڵاوکرایەوە، نووسراو لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.