عوسمان ئۆجەلان
ڕواڵەت
عوسمان ئۆجەلان Osman Öcalan | |
|---|---|
| نازناو(ەکان) | فەرھاد |
| لەدایکبوون | ١٩٥٨ (تەمەن ٦٧–٦٨) ئامەرا، ڕحا، باکووری کوردستان |
| مردن | ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (٦٢-٦٣ ساڵ ژیاوە) هەولێر، باشووری کوردستان |
| دڵسۆزی | |
| ساڵانی خزمەت | ١٩٧٨–٢٠٠٤ |
| پلە | فەرماندەی سەربازی لە باشووری کوردستان |
| پێکدادانەکان/جەنگەکان | ناکۆکیی تورکیا و کورد |
عوسمان ئۆجەلان (بە کوردیی باکووری: Osman Öcalan؛ ١٩٥٨ - ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١) شەڕکەر، سیاسەتوان و فەرماندەی پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو.[١]
عوسمان برا بچووکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بوو، پێش چوون بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان، کاتی دامەزراندن لە ساڵی ١٩٧٨ و تێپەڕکردنی دوو ساڵ لە لیبی، لە کۆلێژی مامۆستایان خوێندی. ئەو لە ساڵی ١٩٨٦ چووە ناو کومیتەی ناوەندی و لە دەیەی ١٩٩٠ چوو بۆ کومیتەی بەڕێوەبردن و لە ئاستی فەرماندەیی پەکەکە وەکوو کەسی دووەمی لێھات. بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢، لە دوای واژووکردنی ئاگربەستی شەڕی براکوژی نێوان دوو حیزبی باشووری کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،[٢] ئەو گووتی کە لەلایەن پەکەکەوە بەند کراوە.
عوسمان لە ڕۆژی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ کۆچی دوایی کرد.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «عوسمان ئۆجەلان کۆچی دواییکرد». www.rudaw.net. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ Černy، Hannes (٢٨ی تەممووزی ٢٠١٧). Iraqi Kurdistan, the PKK and International Relations: Theory and Ethnic Conflict (بە ئینگلیزی). Routledge. لاپەڕە ١٨٣. ژپنک ٩٧٨١١٣٨٦٧٦١٧٦.
- ↑ «عوسمان ئۆجەلان کۆچی دوایی کرد». www.kurdistan24.net. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |